[EPISODE•02]

1.2K 205 172
                                    

NO ONE POV:-

سەرقاڵی ڕێکخستنی جلەکانی بوو بۆنێو دۆڵابە تازەکەی...ئەو جارەیان بەپێچەوانەوە هەستی بە گەرم بوونەوه دەکرد لەجەستەیدا چونکە بەتەواوەتی ماڵەکە گەرمبوو بۆ ئەو.

لەبەردەم خۆیەوە زەردەخەنەی دەکرد کاتێک بیریدەکەوتەوە بیرکردنەوەکانی دەربارەی یوونگی چۆن بووە ئەو وایدەزانی یوونگی پیاوێکی پیرە بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوە پیاوێکی گەنج بوو کە خاوەنی چەند تایبەتمەندیەکی سەیرە و حەزی لەژیانی تەنهاییە وەک لەوەی کات بەسەربەرێت و لەناو جەنجاڵی شاردا بێت هەروەکو هاوتەمەنەکانی خۆی.

ئازوولا دەرگای دۆڵابەکەی داخست و کەمێک دەستی لە دۆڵابەکە خشاند.دارێکی پتەو و پاک بوو وادیارە پێشتریش خزمەتکارەکانی تر لێرە ماونەتەوه چونکە هیچ تۆزێک لەسەر ڕوکاری تەختەی دۆڵابەکە نەبوو، هەناسەیەکی هەلکێشا و دەستەکانی تەکاند پاشان ڕووی سوڕاند و چاوی بە ژووره نوێیەکەیدا خشاند.

سیسەمێکی قابەرە گەورەی ڕەنگ شینی کاڵ لە ناوەڕاستی ژوورەکەدا هەیە لەبەرامبەر دۆڵابەکەی و پشتەوەی سیسەمەکە لکێنراوە بە دیوارەکەدا هەروەها لەبەشی خوارەوە سیسەمەکە ڕاستەوخۆ دەڕوانێتە ئەو مێزەی کە ئاوێنەیەکی گەورەی پێوەیە و دەتوانی بەیانیان هەر لەنێو جێگاکەتەوە لـــە خۆت بروانی. لەبەشی لای چەپی ژوورەکەشدا پەنجەرەیەک هەیە کە پەردەکانی دادراونەتەوە وە ڕەنگی پەردەکانیش دووباره شینە لەگەڵ هەموو شتەکانی تری ژوورەکە.

-دەمەوێت سەیری دەرەوە بکەم!..ڕەنگە ئەو پەنجەرەیە بروانێتە کوێ؟!.

ئازوولا لەپێش خۆیەوە گووتی کاتێک بەرەو لای پەنجەرەکە ڕۆیشت و پەردەکانی لادا.ڕاستەوخۆ ڕووناکیەکی سپی خۆی کرد بەنێو ژوورەکەدا کە ئەوەش ڕەنگدانەوەی بەفرە زۆرەکەی دەرەوەبوو کاتێک خۆرەکە لێی دەدا.

پەنجەرەکە بەکەمی هەڵمی کردبوو وە بەشی دەرەوەی بەستبووی.شتانێکی ڕوونی لێوە دیارنەبوو بۆیە پەنجەرەکەی کردەوە تا بەڕوونی دەرەوە ببینێت.

-ئاھ باخچەی دواوە؟!...ئەو شوێنەی بەڕێز یوونگی گووتی نەچم!...باشە خۆ دەتوانم لێرەوە سەیری بکەم بەڵام بۆچی هێندە پیسە؟!...هەرگیز پاک نەکراوەتەوە؟!.

ئازوولا لەبەرخۆیەوە گووتی کاتێک برۆکانی لەو دیمەنی پێشی گرژکردبوو..ئەوەی بینی ئەوە بوو کە باخچەکە وێرانەیە!..کۆمەڵێک چاڵ هەڵکەندراون و هەندێ شوێنیش گڵەکەی بەرزبۆتەوه کە لەئێستادا بە بەفر داپۆشراون وە جۆلانەیەکی گەورەی شکاو لەناوەڕاستی ئەو باخچەیەدا فڕێدرابوو هەروەها کۆمەڵێک پاچ و ئامێری زەوی هەڵکەند کە تایبەتبوون بە باخچە لەو شوێنەدا کەوتبوون و بەفر ڕوکەشی هەموویانی گرتبوو...کۆمەڵێک داری بەرزیش لەخوارەوەی شونێەکەدا هەبوو.

-ئەو کورە زۆریش بێبایەخه بۆ باخچە!..تەنانەت باخچەکەی پێشەوەشی هیچی وای لە باخچەی دواوەی باشتر نیە!..

PSYCHO:✔Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang