[EPISODE•09]

984 174 133
                                    

ONE WEEK LATER:-

لـــە نـــاوەڕاستی ئەو هۆڵە گەورەیە وەستابوو. بەترسەوە سەیری یوونگی دەکرد کە سەڕقاڵی تێکردنی خەڵووزە سووربووەکانە بۆ نێو سەتڵێکی ڕەنگ زەرد.ئازوولا که وەستابوو لای پلیکانەکان دەستەکانی لەنێو دەمینـــابوو و خێرا خێرا نیۆکەکانی دەقرتاند و زۆر هەستی بە شپرزەیی دەکرد.

ماوەی هەفتەیەک تێپەڕیوە بەسەر ڕووداوی دەستدرێژیەکەی یوونگی بۆسەر ئازوولا وە جارێکی تریش دووبارەی نەکردەوە!.هەمیشە داوای ئەوەی لێدەکـــات لەگەڵی بێتەوە بەڵام بەتووندی ڕەتکراوەتەوە لەلایەن ئازوولا لەماوەی ئەو هەفتەیەدا.

ئێستـــاش وا خەریکی ئامەدەکردنی سزایە بۆ ئازوولا چونکە دووبارە دۆراندویەتی له یارییەکەیدا.

سەتڵە پڕ له خەڵووزەکەی هەڵگرت و بەرەو لای ئازوولا چوو خەڵووزەکانی تازه لەنێو ئاگردانەکەدا دەرهێنابوو بۆیە گەرم و سوور بوون.یونگی زەردەخەنەی شەیتانی کرد و سەتڵە خەڵووزەکەی ڕژانده سەر زەویەکـــە.

ئازوولا بەترسەوە لەسزاکەی دەروانی.

-بۆخاتری خودا یوونگی ئەو سزایە زۆر قوورسە بیگۆرە بۆ شتێکی تر!..

ئازوولن بەدەنگی پارانەوە گوتی بەڵام لەبەرامبەردا یوونگی بە نەخۆشی سەیری کرد.

سەری بەنەخێر جوڵاند.

:دەتوانی لەشوێنێکی باشتر خۆت بشاریتەوە تـــا من نەتوانم بتدۆزمەوە ئازوولا!.ئێستاش کە دۆراوین سزاکەی قبووڵبکە!.

یوونگی بەدڵخۆشی پێی گووت،بەسەری ئاماژەی پێی کرد کە بەسەر خەڵووزەکەدا بروات کە سزاکەی بوو.ئەوه سزایەکی زۆر قوورس بوو ئازوولا بەباشی دەیزانی نێو بنی پێیەکانی لەدەستدەدات!.

بەچاوی پارانەوە تەماشای دەکرد..

-سوێند دەخۆم ئەو جارە لەیارییەکانت باشتر دەبم! تەنها ئەو سزایە بگۆڕە..مەگەر شتێکی تر نیە لە ڕۆیشتن بەسەر خەڵووز زیاتر؟!..

ئا هەوڵی دەدا قەراری یوونگی بگۆڕێت. فرمێسک لەچاوەکانی کەوتن و نزای دەکرد بۆ یەک جار یوونگی ڕای خۆی بگۆڕێت.

:ئمممم..گۆرینی خەڵووز بە شتێکی تر  پێ چۆنە ئازوولا؟!

بەشەیتانی گووتی و ئەویش دەیوییست بارەکە بەلای سوودی خۆیدا بگۆڕێت..ئازوولا چاوەکانی بێهیوا بوون ئەو هەرگیز نایەوێت جارێکی تر لەگەڵی بێتەوە وە بەباشی لەمەبەستی یونگی گەیشت

-هەرگیز.

بەکزی گووتی و یونگی شانەکانی بەنەزانین بەرز کردەوە.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now