[EPISODE•04]

1K 182 164
                                    

AZWLLA POV:-

ئـــارەقەیەکی یەکجـــار زۆرم کردبوو.هەموو جەستەم وەکو ئەوە وابوو لە ناو لینجاودا بێت. چاوەکانم داخرابوون کاتێک دەستەکانم لەملم دا هەموو جەستەم ئارەقەیە و پلەی گەرمیم زۆر بەرزە هەست دەکەم قورگم کەپس بووه هێندە ئازاری هەیە. بەقورسی چاوەکانم کردەوە.بۆچی هەناسەم واتوندە؟!..هەست دەکەم قورگم وشکبوە.

هەستامەوە و دانیشتم لەسەر سیسەمەکەم.لام کردەوە بۆلای ڕاست کە شوشەیەک لەپتڵی ئاوم لەوێدا دانابوو تا شەوان بیخۆمەوە.زمانم بەلێومدا هێنا بەڕاستی ووشک بووە لێوم!...دەستم درێژکرد و پەرداخەکەم لەنێو دەستەکانم گرت, وویستم ئاوەکەی بکەمە نێو بەڵام دەنگی هاوارێکی بەرزهات! کە وایکرد پەرداخەکە لەنێو دەستەکانم بکەوێت و لە زەویەکەدا ووردبێت!....

دەنگی ئافرەتێک بوو؟!.

ئەوە تـــەنهـــا یەک هاوار بوو!..بەڵام زۆر بەرزبوو کە وایکرد چاوەکانم فراوانبێت و دڵم بەخێرای لێبدات! ئەوەی نێو قورگمم بەسەختی قوتدا,ئێرە خۆی ترسناکە ئەوەش زیاتر ترساندمی.بەخێرای خۆم خزاندەوه ژێر جێگاکەم و پۆشەرەکەم لەسەرم ئاڵاند هەر وەکو منداڵێکی بچووکی ترساو.

دڵـــم بەخێرای لێی دەدا و هەستم بە لەرزینی لێوم دەکرد.ئـــارام بە ئازوولا،ڕەنگه گوێیەکانت هەڵەیان کردبێت!.

-و..وایە ئافرەت چ کارێکی بەئێرە هەیە؟!..

چرپاندم و چاوەکانم تووند داخست..بەڵام چی گەر کەسێک لەدەرەوەبێت و پێویستی بەیارمەتی بێت؟! نـــا نەخێر ئەو هاوارە ڕێک لەناو ماڵەکەبوو!.

چاوەکانم فراوانبوو,چی گەر بەڕاستی شتێکی خراپ لەو ماڵە ڕووبدات؟!..بەخێرای چاوم داخست ئازوولا تەنها لەژێر جێگاکەت بمێنەوە تـــا دووربیت لە هەر مەترسیەک!.

ـــ
ـــ
TOMORROW~NO ONE POV:-

ئـــازوولا چاوەکانی بە ماندووی کردەوە. هەستی دەکرد یەشتا ماندووه و دەیەوێت بخەوێتەوە چونکە شەوی ڕابردوو لەبەر ئەو هاوارەی گوێی لێبوو نەیتوانی بەسەر ترسەکەی زاڵبێت و بخەوێت. ئازوولا کاتێک بیری شەوی ڕابردووی کەوتەوە بەخێرای هەستایەوە و دانیشت.پێی وابوو خەونێک بوە بەڵام کاتێ پەرداخە شکاوەکەی بینی لەسەر زەویەکە زانی ئەوە ڕاستی بووە.

-پێویستە قسە لەگەڵ یونگی بکەم!..

چرپاندی و پۆشەرەکەی لەسەر قاچەکانی لادا. هەستایەوە و بەووریای ڕێیکرد بەرەو گەرماوەکە و ئاگەداری ئەوە بوو کە قاچەکانی بریندار نەبن. لە دەستشۆرەکە ڕۆتینە بەیانیانیەکانی خۆی ئەنجامدا  و گەرایەوە نێو ژوورەکەی.جلەکانی گۆڕی بە پانتۆڵێکی شینی کابۆی فش و بۆدیەکی خوری شینی ئاسمانی.ئەو یەشتا نەخۆشبوو بۆیە جلی گەرمی پۆشی.

بەخێرای شووشە شکاوەکانی کۆکردەوە و خستیە نێو زبڵدانە بچووکەکەی ژوورەکەی.پاشان ژوورەکەی جێهێشت.بەخێرای چووە نهۆمی خوارەوە دڵی بە خێرای لێیدەدا دەترسا دیمەنێکی ترسناک ببینێت بەڵام سەرسام بوو بەوەی ماڵەکه هەر وەکو خۆیەتی. چووە چێشتخانەکە بینی ئەوێش ئارامە و هیچ کێشەیەکی نیە!..

PSYCHO:✔Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang