[EPISODE•15]

868 185 76
                                    

وەرە بژین لە خۆشترین ڕۆژەکانماندا... 3>
.
.

AFTER 7 MONTH~AZWLLA POV:-

سەرەتای وەرزی پایز و کۆتای هاوینەکەیە. بەپێی ئەوەی له نزیک شاخین هیچ گەرم نەبووە. هاوینێکی فێنکبوو بەڵام پڕبوو لەترس بۆمن هیچ بارودۆخی دەروونیم باش نەبوو.هەمیشە خەونی ترسناکم دەبینی وە لەهەموویاندا لیـــن کەسایەتیە ترسناکەکەی نێو خەونەکانم بوو.ئەوەی قورگم قوتدایەوه ئاراستەی سەیرکردنەکانم گۆڕی. ئێستا لەباخچەکەم.مۆڵەتم لە یونگی وەرگرتوە بێم و کەمێک پیاسەبکەم بەڵام چاوەکانم دەچنە سەر گۆرەکەی لیـــن.ئێستا گۆرەکەی ووشکە خۆڵەکەی سەری تەواو جێگەی خۆی گرتوە وەکو گۆرێکی بێ بایەخ..دەبوو هیچ نەبایە کەمێک گوڵی لەسەر بوایە. لە باخچەکەدا گوڵەباخ هەیە بەڵام بوێریم نیە بیانبەم بۆ سەر گۆرەکەی.

ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت مۆتەکەی خەونە ترسناکەکانمە یان بترسم لە گۆرستانەکەی باخچەی دواوە لە کۆتایدا جگە لە گۆرەکەی لیـــن هەشت گۆری تریشی لێیە.

دووبارە سەیری گۆرەکەی لینم کردەوە.من دوورم لێی بەڵام دەتوانم گۆرەکەی ببینم.

-ببوورە لیـــن...هیچ مەبەستم نەبوو کاتێک ڕاستیەکانم پێ گوتی.دەمویست پارێزراوبیت و بتوانی لەیونگی ڕابکەیت بەڵام....نازانم بۆچی لەیادم کرد یونگی زۆر لەوە زیرەکترە..دەبووایە چیم بکردایە؟!..دەترسام و دەمویست ڕێگایەک بدۆزمەوه تا لێرە بڕۆم هەر کەمێک پێش ئەوەی تۆ بێیت چەقۆی لەسەر ملم دانابوو!..دەترسام بمکوژێت و ویستم تۆ یارمەتیم بدەیت...بەڵام ئەو تـــۆی کوشت.

ووشەی کۆتایم بەنزمی گوت و سەرم داخست.. ماوەی حەوت مانگـــە...زۆر شتم لەدڵ هەڵگرتوە بەرامبەرت لین..زۆر لەوە زیاتر که پێم گوتی. هەناسەیەکم هەڵکێشا و پشتم کردە گۆرەکەی لین و هەنگاوم نـــا تا لێی دوورکەوتمەوە.بەنێو باخچەکەدا دەستم کرد به ڕۆیشتن..دەستم لەسەر سکـــە هەڵئاوساوەکەم دانـــا.ئێستا تەمەنی شەکر حەوت مانگە...ڕوخسارم کزتر بوو...تەنها دوو مانگ ماوە بۆ لەدایکبوونەکەی...من هیچ جیاوازیەک ناکەم لەنێوان ڕەگەزەکەی بەڵام کاتێک بیردەکەمەوە گەر کچ بێت بێ هیچ بیرکردنەوەیەک دەیکوژێت وەکو سزادانی من ئەوە نزا دەکـــەم کوڕبێت هەر نەبێت ئەویان ئەگەرێکی هەیە بۆژیان بەڵام من سەرلێشێواو دەکات کاتێک دەزانم گەر کوڕیش بێت ئەو دەیکوژێت گەر من لەیاریەکی بدۆرێم.

هەناسەیەکی بێچارەیم دایەوە...دەبێت دایکت شتێکت بۆ بکـــات.شەکر....ئەمڕۆ قسە لەگەڵ یونگی دەکەم سەبارەت بە سزادانەکەم گەر یەشتا بیەوێت ئەو ئەنجام بدات دەبێت من بڕۆم...دەبێ ڕابکەم!. تەنها هیوادارم مێشکی گۆریبێت و نەیەوێت بیکوژێ...ڕاستە یەشتا نازانێت کە من به پلانەکەی دەزانم هەرنەبێت ئەوه زۆر باشە کە نازانێ.

:ئـــازوولا.

دەنگی یونگی بە گوێمدا تێپەری...ڕاچەڵەکیم من لەنێو بیرکردنەوەیەکی قووڵدابووم.ئاوڕم دایەوە بۆ دواوە ئەوم بینی وەستاوە لەنێو دەرگاکەدا و تەماشام دەکـــا.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now