[EPISODE•01]

2.8K 285 382
                                    

AZWLLA POV:-

هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی لەو هەوا ساردە، لەگەڵ کێشانەوەی هەناسەکەم هەڵمێکی سپی بەرەو ئاسمان ڕۆیشت.دەستەکانم لەنێو فەرووی گیفانی چاکەتە ئەستوورەکەم پاراستبوو لەو سەرمایەی دەرەوە.زستانێکی سارد،ووشک،ترسناک.

بەهێمنی ڕێم دەکرد و سەیری هەنگاوەکانی خۆم دەکرد.ناکرێت هەروابێت دەبێت هەلی ئەوەم هەبێت ببمە خاوەنی کارێک؟!.هیچ کەسێکم لێرە نیە ساڵی ڕابردوو بەگەشتیک لە تۆکیۆوە هاتووم بۆ ئێرە وە ئێستاش هیچ پارەیەکم نیە.زستانیش زۆری بۆم هێناوە شوێن کارێک بکەوم.بۆیە دوێنێ لەکاتی گەرانم بۆ کار لەسەر پەنجەرەی یەکێک لەباڵەخانەکان ناوی کۆمپانیایەکم بینی کە تایبەت بوو بە کاری پاککردنەوە،گرنگی نادەم چ کارێکی نزمە من ئەوەم دەوێت گەرنا ناگەمە بەهار سەرماکە دەمتەزێنێ!.

وەستام لەوەی بەرەو پێشەوە بڕۆم سەیری ئەو باڵەخانە دوو نهۆمیەی پێشمم کرد کە بەفر لایەکی بنمیچەکەی داپۆشی بوو.ئاهێکم دایەوە و چوومه ناوەوەی باڵەخانەکە.شوێنێکی بچووک دیارە.

چاوەکانم خانمێکی بینی کە سکتێرەیەکی ئاسای بوو بۆیە چوومە بەردەم مێزەکەی و وەستام.هەستی کرد کەسێک لەوێدایە چاوەکانی هەڵبری و سەیری کردم. ئەوە خانمێکی مامناوەند بوو لە تەمەنیدا قژی لە دواوەی بە نزمی تۆپەڵ کردوە و هیچ مایکەپێکی نەکردوە پاشان چاویلکەیەکی لەچاودایە.

-سڵاو...دوێنێ یەکێک لە ڕیکڵامەکانی ئێوەم بینی کۆمپانیاکەتان پێویستی بە کەسانێک هەیە بۆ پاکردنەوەی ماڵان؟!.

لەکۆتایدا قسەم کرد،زانی تایبەت بەکار هاتووم سەری بەنەرمی بەئەرێنی هەژاند و بە دەستە باریکەکانی ئاماژەی کرد لە بەرامبەری دابنیشم. ڕێوشوێنی ئەو کەوتم و دانیشتم لەپێشی.

:باشە...کارەکەت بۆ ڕووندەکەمەوە...خۆت دەزانی ئەمە کۆمپانیایەکی گەورە نیە بۆیە ڕەنگە  موچەکەشت زۆر نەبێت بەڵام گەر هاتوو ماڵێکی دەوڵەمەند پێویستی بە خزمەتکار بوو ئەوا ڕەنگە بەختی ئەوەت هەبێت کە پارەیەکی زۆر قازانج بکەیت خاتوون.

بەهێمنی گووتی..سەرم هەژاند بۆ قسەکانی باشە تەنها دەمەوێت پارەیەکم دەست بکەوێت کێشەی کەمی و زۆریم نیە،

:هەروەها لەسەدا 25 ئەو پارەیەی وەری دەگریت بۆ ئێمە دەبێت.چونکە ئێمە شوێنی کار بۆ ئێوە دەستەبەر دەکەیت لەمەبەستم تێدەگەیت خاتوون؟!.

پرسیاری کرد...

-بەڵێ تێدەگەم..

بەئاسای وەڵامیم دایەوە سەری لەقاند لەپێزانیندا و تەماشای کۆمپویتەرەکەی سەر مێزەکەی کرد.

:لێرە کەسێک پێویستی بە خزمەتکارە بەڵام زوو زوو پەیوەندی دەکات وادیارە خزمەتکارەکان زوو دەگۆرێت.پێشتر هەشت کچمان وەکو خزمەتکار ناردوە بەڵام هەموویان ڕایانکردوە...سەیره دەتوانی بەرگەی بگریت؟!.کەسێکی ساردە وە لەگەڵ زۆر کەس هەڵناکات.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now