[EPISODE•03]

1K 194 218
                                    


AFTER ONE MONTH~AZWLLA POV:-

لـــە گەرماوەکەمدا بووم سەرقاڵی شوشتنی قژم بووم دوێنێ ڕۆیشتم بۆ بازاریکردنێکی کچانە دوای ئەوەی یەکەم موچەی خۆمم وەرگرت.

لەبازار هەندێک شتم کڕی لەوانە شامپۆیەکی بۆنخۆش کە بۆنەکەی هەموو کەسێک ئارام دەکاتەوە بێگومان ئەوەیانم کرد تا سەرنجی یوونگی ڕابکێشم باوەڕناکەم ماوەی مانگێکە لەگەڵی دەژیم!...یەشتا ساردە وەکو ئەم زستانەی تێیداین بەڵام وەکو گوتم من دەستبەرداری نابم ئەو سەرنجی منی ڕاکێشاوە هەر لەو ڕۆژەوەی بینیم!...نازانم قسەکانی و ڕەفتارەکانی من بۆلای خۆی ڕادەکێشێت وەکو موگناتیزێک یان بۆندێک!..بەڵام سەرەرای ئەوەی هەندیک شتی بچووکم کردوە یەشتا نەمتوانیوە سەرنجی ڕابکێشم کارەکانی کە کردوومە هەمیشە ئامادەکردنی خواردنی خۆشبوون، ئەو شتانەبووە کە ئەو حەزی پێیەتی بەڵام وابزانم ئەوانە هیچی کاریگەریان لەسەر نابێت!..بۆیە ئەمڕۆ بڕیارمدا کارێکی تر ئەنجام بدەم.

ئاوە گەرمەکەم کرد بە قژمدا و شامپۆکەم لێ کردەوە بەقووڵی بۆنیم کرد ئەوه بۆنی خۆشە!. کەمێک نەرمکەرەوەم بۆ قژە کورتەکەم بەکارهێنا و بۆ دواجار ئاوم پێیداکرد.ئـۆھ لەیادم نەچێت شامپۆی جەستەم کڕیبوو دەبێت ئەوەش بەکاربیەنم!. هەموویان بە بۆنی نێرگز بوون ئەوەیان زۆر بۆنی خۆشە.

(تـــاکە بۆن کە ڕقم لێیەتی🗿یاع)

کاتێک تەواوبووم خاولیەکەم لە جەستەم ئاڵاند. بەدەم گۆرانی گوتنەوە چوومە بەردەم ئاوێنەی گەرماوەکـــە و تەماشای خۆمم کرد.سەرشانەکانم دەبریسکێنەوە وە ڕوخسارم نەرم دەردەکەوێت. پێکەنینێکی بچووکم کرد و وشککەرەوەکەم کارپێکرد.نـــازانم بۆچی یوونگی هێندە بەقووڵی لە مێشکی داوم!...بەڵام بەڕاستی دەمەوێت بەدەستی بیەنم!..بەتایبەتی دوای ئەوەی زانیم بیتنا خۆشەویستی نیە!..مانگی ڕابردوو هەر بەیانی دوای ئەو شەوەی بەمنی گوت بیتنا لێیم پرسی کەچی ئەوە وە ئەویش گوتی تەنها هاوڕێیەکی کۆنی بووە و بۆساتێک ئەوی بەبیردا هاتووە.قسەکانی ئاسوودەی کردم بەڵام گەمژەیە بێ قسەی ڕەق ناتوانێ!..لەکۆتایدا گوتی هێندە پرسیاری تایبەتی نەکەم و ئاگەداری یاساکان بم.

تەنها گەر بزانم بۆچی ئەو پیاوە هێندە من ئاگەدار دەکاتەوە لەیاساکان و نەکردنی هەڵـە؟!.ئەوە وەکو ئەوە وایە گەر هەڵەیەک بکەم دەکەومە نێو دۆزەخێک!. بەڵام بەهەرحاڵ با بەگوێی بکەین نامەوێت  توڕەبێت و دەرمبکات هاوسەری داهاتووم.

هاھ؟!.شتێتیش بەڕادەی من!..ئەو تەنانەت زۆر جوانیش سەیرت ناکات بەچی بووە هاوسەری تــۆ؟! بەڵام وەکو گوتم ئەوم لەمێشکی خۆم نـــاوە هەر لەیەکەم ڕۆژمەوە وە دەمەوێت سەرنجی بۆخۆم ڕاکێشم!..

ئامێرەکەم کوژاندەوە و کەمێک قژم لادا بەنـــازەوە یەشتـــا خـــاولیەکە لەکەمەرم ئاڵابوو وە جلەکانیشم لەدەرەوەی گەرماوەکەیە واتە لەسەر سیسەمەکەمە!..دەرگای گەرماوەکەم کردەوە و چوومە ناوەوەی ژوورەکەم.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now