چاپتەر ۱

1.7K 140 49
                                    

"دایکە تکایە مەڕۆ"
گوتی لە کاتێکدا بە هەموو هێزی
ڕایدەکرد بەرەو دایکی بەڵام پێی نەگەشتەوە

"بڕۆ کچەکەم باوکت پێویستی پێتە ئیتر من ناگەڕێمەوە"
ئەوەی گوتو خۆی هەڵدا خوارەوە

"ئاهـ"
بەبێ توانایی چاوە شینەکانی بە سەقفی ژوورەکەی ئاشنا بوون  دووبارە و دووبارە خەونە ناخۆشەکە هەموو شەوێک خەونەکان دووبارە و دووبارە

"کچەکەم زارا باشی"
باوکی بە پەرۆشەوە دەرگای ژووری کچه تاقانەکەی کردەوە بە خێرایی ڕایکرد بۆلای دەستی بە قژە ئاڵۆسکاوەکەی داهێنا کە چەند تاڵێکی قژی بە ڕوخساریەوە چەسپابوون لەبەر زۆری ئارەق

"دووبارە خەونی ناخۆش زارا"
باوکی بە خەمخۆریەوە پرسیاری لە زارا کرد
سەری بە مانای بەڵێ هەژاند لە کاتێکدا قومێکی لە ئاوەکەی بەر دەستی خواردەوە

zara

من خراپم من دایکمم کوشت من بوومە هۆی مردنی
من کچێکی شانزە ساڵم من بەرگە ناگرم من بەرگەی دووری دایکم ناگرم من تاوانبارم لە تەمەنی دە ساڵانەوە ئازاری ویژدان دەچێژم  لە تەمەنی دە ساڵانەوە تەنانەت یەک وشە لە دەمم نەهاتۆتە دەرەوە هەندێک جار لەگەڵ خۆم قسە دەکەم بەڵام من لەگەڵ کەسانی دەوروبەر نادوێم هەتا باوکیشم من وام نەویست بەڵام ئەمە ڕووداو بوو من تاوانبارم لە لایەکەوە بکوژی دایکمم لە لایەکی تریش بووم بە خەفەتێکی گەورە بۆ باوکم بە هۆی کێشەی دەروونمەوە هەروەها گیرانی زمانم هەرچەندە توانای قسەکردنم هەیە بە کەمی بکەم من کەسێکی زۆر زیادەم من تاوانبارم
تاکە هیوام چونمە بۆ قوتابخانەیەکی نوێ بۆ دڵخۆشکردنی باوکم تاکە ڕێگە بۆ قسەکردنم تێنوسێک و قەلەمێکە من کچێکی بە تەواوەتی ڕووخاوم


دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔Where stories live. Discover now