چاپتەر۲۲

397 88 69
                                    

هەر کە لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم بە توندی ڕامکرد

دەڕۆشتم بێ ئەوەی بزانم بۆ کوێ دەچم لۆرێنزۆ بە دوامەوە بوو بەڵام گوێم پێ نەدا

ئەو منی خۆشدەوێت بەڵام منیش چیتر بەرگەی ناگرم وە ناکرێت لۆرێنزۆ هەموو شتێک بکات بەبێ ویستی من ....

ئەو دەبێت بزانێت کە ڕای بەرامبەرەکەشی گرینگە نەک تەنها بیر لە خۆی بکاتەوە .....

بەو شەقامە چۆڵەدا ڕامدەکرد بڕوا ناکەم کەس بێت بۆ ئێرە لەوە دەچێت ئەوە تەنها ماڵی لۆرێنزو بێت ئەو گەمژەیە لە کاتی بێزار بوون دێت بۆ ئەم خانووە گەورەیە

ئێرە شوێنێکی چۆڵە و داری زۆرە....

سەیری دواوەمم کرد لۆرێنزۆی لێنەبوو ....

واتە لۆرێنزۆم ون کرد ...



ئای خوایە گیان من زۆر گەمژەم ...


جوانە ون بووم وە بە مردوویی دەمدۆزنەوە لاشەم لێرە سەگەکان سکی خۆیانی پێ تێر دەکەن نابێ ئەوە ڕووبدات ....


دونیا بەرەو تاریک بوون دەڕۆشت نازانم کاتژمێر چەندە

ئێستا ئێڤا و باوکم زۆر خەمی منیانە

بە نەفرەت بیت لۆرێنزۆ ....

دونیا بە تەواوەتی تاریک بوو بوو هەستم بە شێداری قژم دەکرد بەهۆی ئەو کەشە شێدارە

لاشەم هەمووی ڕەق بووبوو ئەوەندە ڕۆیشتبووم بە پێ

باران.....باران دەبارێت تاریکە بروسک خوایە یارمەتیم بدە تاریکە ....

بەهۆی برسیەتی لاشەم قورس بوو لەسەر شەقامەکە ڕاکشام ....




lorenzo

دوای ئەوەی زارا ڕایکرد ئەوەندەی کە خەمباری کەڵەکەبوو لەسەر ڕووخسارم

ئەوەندە بە خێرایی ڕایکرد ونم کرد بە نەفرەت بم زۆر بە خراپی مامەڵەم کرد

من زۆر بێ کەڵکم ...

دوای چەند کاتژمێر گەڕان لە ناو ئۆتۆمبێلەکەم نەمدۆزیەوە

ئەو شوێنە زۆر چۆڵە من ئەو کاتانەی بێزار دەبم دێم بۆ ئەو خانووەی ئێرە


دونیا بە تەواوەتی تاریک بوو بوو بارانێکی بە خوڕ دەستی پێ کرد هەر نەمتوانی بیدۆزمەوە

وەکو شێت ئۆتۆمبێلەکەمم خێرا کرد و هاوارم کرد و
ڕۆشتم بە شەقامێکدا

ستۆپم کرد کاتێک کەسێکم بینی لەسەر شەڤامەکە کەوتبوو ئەوە زارایە من دەزانم ئەوە ....



دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon