چاپتەر۱٨

469 89 133
                                    

"ببوورە بەڕاستی مەبەستم نەبوو "ئەوەی گووت لە کاتێکا منی خستبووە سەر ڕانەکانی و بە لۆکەیەک خوێنە بێ کۆتاکەی لێوم و لوتمی دەسڕی

بەڕاستی هەست بە ئازاری سەرم دەکەم دەرگایەکی ئاسنینی گەورە بە هێزێکی زۆر بەر سەرم کەوت وەکو بڵێی گایەک قۆچەکانی گیر کردووە لە ناوچەوانمەوە بۆ مێشکم و مێشکمی کوون کردووە

یاخود شتێکی لەو جۆرە ...

"ئێستا باشتری زارا"گووتی و سەیری ناو چەوەکانمی دەکرد

"لێم دووربکەوە دەرچۆ لە ژیانم بڕوام پێ بکە ئەو کاتە باشترین مرۆڤی سەر زەوی من دەبم "گووتم ویستم هەستمەوە لەسەر ڕانە  پڕ ماسولکەکانی بەڵام ئەوەی شۆکی کردم منی خستەوە سەر ڕانەکانی و فرمێسکەکانی کەوتنە سەر ڕوومەتم ....

بۆ یەکەم جار لۆرێنزۆ بە لاوازی دەرکەوت

بۆ یەکەمجار لۆرێنزۆ لەبەر چاوەکانم گریا

وام هەست کرد ئێستا دڵم دەگوشرێت بە دەستێکی گەورە

ترپەکانی دڵم بەرزبوونەوە هەستم دەکرد هەموو شتێک بە هۆی منەوەیە

وام هەستکرد لۆرێنزۆ بە هۆی من فرمێسک دەڕێژێت

"ببوورە"گووتی بە دەنگە نێرینە قوڵەکەی

من ئازارم دەچێژم لۆرێنزۆ مەگری چیتر

زۆر هەوڵم دا نەکەومە داوەکەت بەڵام بە خراپی کەوتمە داوتەوە لۆرێنزۆ

بە پێی هەستەکانم بێت

فرمێسکەکانی وەکو ڕووبار ڕێچکەیان گرتبوو بەسەر گوپە سەرنجڕاکێشەکەی دەهاتنە خوارەوە

"مەگری بۆچی ئەوە دەکەیت"گووتم و دەستم بردە پێشەوە و فرمێسکەکانیم سڕی  دستمی گرت و نای بە لێوەکانیەوە و ماچی دەکرد

شۆک بووم زۆر بە سۆزەوە دەستمی ماچ کرد

"تەنها دووربکەوە لە سام من دەمرم بەوە"گووتی و دووبارە ڕووم گرژ کرد

من نامەوێت لە سام نزیک بم ئەو هاوڕێمە بەڵام سام ڕەفتاری سەیر دەکات ئەوە پەیوەندی بە لۆرێنزۆ نیە

"پەیوەندیت نەبێ"گووتم ڕووم سوڕاند بۆ لایەکی تر بەڵام ئەوەی شۆکی کردم

ڕوویدا......

بە دەستە گەورەکانی چەناگەمی گرت و ڕووی منی بۆ خۆی سووڕاند و لێوە پڕ و نەرمەکەی نا بە ڕوومەتمەوە....

لەو چرکەیە هەستەکانم زیاتر و زیاتر ڕوون بوەوە

من لە خۆشەویستیدام بەڵێ من وام ...

ئەوە ئەو کەسەیە کە دڵی زارای داگیر کردووە

ئەو کەسەی بە بەردەوامی ئازاری داوم

دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔Where stories live. Discover now