بە ڕاستی من هەستێکی سەیرم هەیه لە باوەشی لۆرێنزۆ
هەرگیز ئەو هەستەم لە نزیک هیچ کوڕێکا نەبووە
باوەشی گەرم گوڕە سینگە ڕەقەکەی ئارامی بەخشی بە دڵم
سەرم لەسەر سنگی بوو دڵی لۆرێنزۆ بە خێرایی لێ دەدات
ئەوە واتای چیە؟
پاهـ بیری لێ مەکەوە
زۆر شتێکی سەیرە لۆرێنزۆی دڵ ڕەق منی لە سینەیدا نوقوم کردووە
ئەمە لەبەرچی
لەبەرچی لە سامی دا
لەبەرچی وا دەکات
ئەوە پێی دەگوترێت غیرە یان چی
هەستێکی سەیرم هەیە نامەوێ لە باوەشی دەربچم
نامەوێ ئەو ساتە بپچڕێنموەکو ئەوەی باوەشی لۆرێنزۆ دووبارە بونەوەی نەبێت
ئاهـ من چی دەکەم
لە کۆتاییدا بە خەیاڵم داهات من ئەو شتەم کرد
کە بە خەیاڵیشمدا دانەدەهاتمن قسەم کرد بۆ لۆرێنزۆ بەڵێ من قسەم کرد
یەکەم کەس پزیشکەکەم دوواتر لۆرێنزۆ ئای خوایە
لە باوەشی بە خوڕ دەگریام
پاشان سەرم بڵند کرد چاوم کەوتە سەر سنگی گە قەمیسەکەی پەڵەیەکی لێ پەیدا بوبو
بێگومان ئەوە فرمێسکەکانی منە
ئاهـ
ئەوەی منی سەرلێشێواو کرد ئەوە بوو کە
بە دەستە گەورەکانی هەردو لای ڕوخسارمی گرت و منی نزیک کردەوە لە ڕوخساری
لێوی بە لێومدا خشاند
بە ڕاستی لێوی وەکو لۆکە وایە
پاشان لێوەکانی نزیک کردەوە لە گوێچکەم و چرپاندی
"گەوجێک بووە بە داگیرکەری دڵە نەفرەتیەکەم"
چی ؟
ئەوە بە ڕاستی چی ڕوودەدات ؟
چ نەفرەتیەک دوویداوە
ئاهـ
من ناتوانم ئەوانە قبوڵ بکەم
ئەوانە زۆر لە ناکاون لۆرێنزۆی لووت بەرز ئاشقی شێتێک بووە
بەڕاستی من بێ ئاگام لە هەموو شتێک
چۆن شتی وا دەبێت؟
ئەوە شتێکە کە پێشتر بە خەیاڵمدا نەهاتووە هەرگیز
دوای ئەوە بە خێرای لە باوەشی هەستامەوە
ئەویش لەگەڵم هەستایەوە سەر پێ
زلەیەکم لێدا بێگومان شایەنی بوو
شوێنی پەنجەکانم لەسەر ڕووخساری دەرچوبو
YOU ARE READING
دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔
Adventureژیان نەفرەتیانە مرۆڤەکان دەگۆڕێت بە هۆی منەوە هەموو شتێک گۆڕا من پێویستم پێیەتی .......... من نەفرەتیانە ئەوم دەوێت هەموو کەسێک پێویستی بە باوەشی گەرمی دایکیەتی بەڵام من...... من بوومە هۆی مردنی دایکم من بکوژم..... [من زارا ڕۆزی داوسن] ئەمەش چیر...