چاپتەر۹

471 95 82
                                    

"مەبەستت چیە"ئەوەی گووت بە سەر لێ شێواوی

من پەشیمانم

دوای ئەو قسەیە شڵەژام ڕاستەوخۆ هەیتامەوە و ڕۆشتم بەرەو ئۆتۆمبێلەکە

.
.
.
.
لە کۆتاییدا گەشتمەوە ماڵەوە پاشان ڕووبەڕوی کۆمەڵێک پرسیار بومەوە لەلایەن ئێڤاوە کەمێک ڕوونکردنەوەم دا لە ڕێگای دەفتەر و قەلەمەکەم بەڵام ڕاستیەکانم نەدرکاند

بەڵێ ئێستا لە ناو جێگام بە نزیکەیی نیوەی شەوە

ناتوانم بخەوم وەکو هەموو جارێک لە خەونە ناخۆشەکان دەترسم

بەیانی ڕۆژی یەکشەمەیە واتا پشووە
من نازانم چی بکەم بێزار دەبم
لە ڕاستیا من ڕۆژانی یەکشەمان لەگەڵ باوکم کات بەسەر دەبەم بەڵام باوکم کاری زۆرە بەیانی
وە خاتوو ئێڤا سەرقاڵە بە کاری ناوماڵەوە
لە پڕ دەنگێک لە مۆبەکەمەوە هات
تەماشام کرد نامەیەک بوو لە واتسئەپەوە
ئەوە ئیمیلیە بەڵێ من و ئیمیلی هەندێک کات لەو ئەپەوە قسە دەکەین

"سڵاو زارا"

؛سڵاو ئیمیلی؛

"بۆچی ئەوەندە زوو لە ئاهەنگەکە دیار نەمایت😟"

؛ئاهـ تەنها شڵەژاو بووم؛درۆم کرد

"بە هەر حاڵ زۆر جوان بوویت😉"

؛سوپاس؛

"زارا بەیانی ڕۆژی یەکشەمەیە پشووە تۆ ئەوە دەزانیت وایە"

؛بێگومان دەزانم؛

"کەواتە لەبەر ئەوەی زوو لە ئاهەنگەکە دەرچووی پێویستە بەیانی لەگەڵم بێیتە دەرەوە"

؛هێی ئیمیلی؛

"زارا دەتەوێت من تووڕە بکەیت یان دێیت لەگەڵم یانیش بە زۆری دەتبەم کامیان؟"

؛باشە دێم بەڵام منیش مەرجی خۆمم هەیە؛

"کەواتە"

؛دەچین بۆ کتێبخانە؛

"باشە بەڵام دەبێت هەندێک لە باخچەی گشتی کات بەسەر بەرین"

؛ئاهـ باشە؛

"کەواتە کاتژمێر چواری ئێوارە لە بەردەم کتێبخانە بوەستە"

؛باشە ئیمیلی شەو شاد هەست دەکەم خەوم دێت؛

"شەو شاد زارای ئازیز"

دوای ئەو نامەیە زەردەخەنەم کرد لە خەت نەما

لە کۆتاییدا بڕیارم دا بخەوم

ئێستا کاتژمێر نۆی بەیانیە لەگەڵ خاتوو ئێڤا خۆمان ئامادە کردووە دەبێت بڕۆین بۆ لای پزیشکە دەروونییەکەم بێگومان دەبێت کاتژمێر چواری ئێوارەش لە کتێبخانە بم لەگەڵ ئیمیلی ئەمڕۆ پشوێک نیە بۆ من....


دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔Where stories live. Discover now