چاپتەر٥

528 111 34
                                    

Zara

دوای ئەوەی قاوەکەی پێدا ڕژا بە توڕەییەوە سەیری کردم

چاوەکانی سوور هەڵگەڕابوون لە توڕەییان

من سەر بە کێشەم

سەرەتا لە توالێتەکە بێزارم کرد
ئێستاش قاوەم پێدا ڕشت

ناڵەیەکی کرد لەبەر گەرمی قاوەکە ئەو جوانە

ناهـ من کەسێکی ئاسایی نیم

دووبارە فرمێسک
فرمێسکم ڕشت

بەڵام ئەوە هەر لەبەر ئەوە نەبوو کە قاوەکە گەرم بوو

بەڵکو قاوەکە ڕژابوو بەسەر شوێنە هەستیارەکەی
من ئەوم کوشت

بە ئازارە

لە ناکاو ئیمیلی لە دواوەم دەرچوو

وە دوو کوڕیش بە ڕاکردن ڕاینکرد بۆ لۆرێنزۆ

چونکه لۆرێنزۆ دەیناڵاند

ئەو دوو کوڕە هاوڕێی لۆرێنزۆن هاوپۆلیشین

لە ناکاو چرپەیەک بە گوێم دا هات بەڵێ ئیمیلی بوو

"ڕاکە زارا ڕاکە"ئیمیلی گووتی ئۆهـ وا دیارە ئیمیلیش لۆرێنزۆی ترسناک بە باشی دەناسێت

بیرم لە هیچ شتێک نەکردەوە و ڕامکرد گوێم لە ئیمیلی بو کە داوای لێبووردنی لە لۆرێنزۆ دەکرد

دواتر دوو هاوڕێکەی لۆرێنزۆ ئەویان برد بۆ دەسشۆر

منیش بەبێ بیرکردنەوە لەبەر ترس سێ نهۆمی قوتابخانەم بڕی

گەشتمە سەربانی قوتابخانەکە سارد بوو بایەکی سارد بەر قژم کەوت

باوکم گوتی ئاگاداری خۆت بە کەشو هەوا ساردە

بەڵام گرینگی نادەم

ڕۆشتمە لێواری سەربانەکە

زۆر بڵندە خۆزگە دەمتوانی خۆم هەڵبدەم

ژیان مانادارە بۆ مرۆڤ نەوەک بۆ من
من مرۆڤێک نیم من بوومە هۆی مردنی دایکم من دڕندەیەکی بە ناو مرۆڤم من قسە ناکەم نامەوێ قسە بکەم من دەروونم نەخۆشە نا چیتر ناچمەوە بۆ لای پزیشکە تایبەتەکەم من لە ناخەوە دۆڕاوم شکاوم
چارەی من لای پزیشک نیە چارەی خۆم لای خۆمە بەڵێ من خۆم هەڵدەدەم من ئەوە دەکەم
بەڵام نەفرەت ناتووانم ئەو بوێریەم نیە هەر کاتێک بیر لە خۆکوشتن دەکەمەوە قاچم و دەستم دەکەونە لەرز
جەستەم ئارەق دەکاتەوە
قاچە لەرزۆکەکانم لەسەر لێواری سەربانەکە دانا چاوەکانم داخست

دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔Where stories live. Discover now