چاپتەر۱۷

438 94 78
                                    

zara

کاتژمێر حەوتی ئێوارە

ئێستا لە هۆڵی زمانەوانی دەگەڕێینەوە بۆ ئوتێلەکە ئەمڕۆ کەمێک بە ڕێکی تێپەڕی هیوادارم تا کۆتایی ئاوا بڕوات

لە پاسەکە دابەزین من و ئیمیلی وەکو دوو باشترین هاوڕێ دەستمان لە ناو دەستی یەکتری بوو لە پاسەکە دابەزین

ئەو شتەی کە بینیم شۆکی کردم لەبەرامبەر ئوتێلەکە لە شوێنی بۆنەکان کارمەندەکان خەریکی ڕازاندنەوەی شوێنەکە بوون بە باشی  وەکو بڵێی ئاهەنگێک هەیە

"هێی زارا ئەوە ڕێکخراوێکە بۆ قوتابیەکان ئاهەنگێکی بچووک دەست پێ دەکات ئەمشەو کاتژمێر نۆ"ئیمیلی گووتی و منی ڕاکێشا ناو ئوتێلەکە

بە خێراییەکی زۆر  ڕایدەکرد و منی ڕاکێشا ژوورەکەی خۆی

ڕووم گرژ کرد بە مانای تێنەگەشتن

"زارا پێویستە شاهانە بین لەو ئاهەنگە "گووتی لووتی گوشیم ئاهـ زۆر کچێکی خاوەن خەندەیە نازانم چۆن

هەر ئەوەندە کە منی ڕاکێشا

دوای ماوەیەکی زۆر ڕایکێشامە بەردەم ئاوێنە درێژەکە

"واو"ئەوەی گووت و پێکەنی

دەمم لە شۆکبووندا کرابویەوە ئەوە منم؟

زۆر کورتە من نائاسودەم

عەزیەیەکی سوری ڕەنگ تاریک کە هەندێک بریسکە پرژێندراوە بە سەریدا دەبریسکێتەوە زۆر کورتە دەتوانم بڵێم لە ژێر ق٭٭٭مەوەیە  پێڵاوێکی پاژنە بەرزی ڕەش بە هەمان شێوە بریسکەی لەسەری قژمی بە بەرزی کردووە بە تۆپێک و لەم لاو ئەولای گوێم دوو تاڵە قژی لوول کردووە  مەیئەپێکی سەیر  کە لێوەکانم سوور هەڵگەڕاوە ئەوە زۆر سەیر و نائاسودەکەرە ئەوە لە من نایەت

وەرەقە و قەلەمەکەم لە گیرفانی چاکەتەتــەکەم دەرهێنا بەرەو ڕووی ئیمیلی ڕۆشتم لە کاتێکا خەریکی بریسکاندنەوەی خۆی بوو

؛تۆ دڵنیایت مەیکئەپی هەڵەوینت بۆ من نەکردووە ؛نوسیم و نیشانمدا

دوای ئەوەی زۆریک پێکەنی

"ئەوە مەیکئەپی بۆنەکانە ئازیزم "گووتی و دووبارە خۆی خەریککردەوە بە مەیکئەپەکەی

کاتژمێر نۆ

ژاوەژاو دروست بوو لە دەرەوەی ئوتێلەکە ئیمیلی جانتا بچوکەکەی هەڵگرتوو ئاماژەی بۆ من کرد تا دوای بکەوم

دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔Where stories live. Discover now