"دایکە تکایە مەڕۆ"
گوتی لە کاتێکدا بە هەموو هێزی
ڕایدەکرد بەرەو دایکی بەڵام پێی نەگەشتەوە"بڕۆ کچەکەم باوکت پێویستی پێتە ئیتر من ناگەڕێمەوە"
ئەوەی گوتو خۆی هەڵدا خوارەوە"ئاهـ"
بەبێ توانایی چاوە شینەکانی بە سەقفی ژوورەکەی ئاشنا بوون دووبارە و دووبارە خەونە ناخۆشەکە هەموو شەوێک خەونەکان دووبارە و دووبارە"کچەکەم زارا باشی"
باوکی بە پەرۆشەوە دەرگای ژووری کچه تاقانەکەی کردەوە بە خێرایی ڕایکرد بۆلای دەستی بە قژە ئاڵۆسکاوەکەی داهێنا کە چەند تاڵێکی قژی بە ڕوخساریەوە چەسپابوون لەبەر زۆری ئارەق"دووبارە خەونی ناخۆش زارا"
باوکی بە خەمخۆریەوە پرسیاری لە زارا کرد
سەری بە مانای بەڵێ هەژاند لە کاتێکدا قومێکی لە ئاوەکەی بەر دەستی خواردەوەzara
من خراپم من دایکمم کوشت من بوومە هۆی مردنی
من کچێکی شانزە ساڵم من بەرگە ناگرم من بەرگەی دووری دایکم ناگرم من تاوانبارم لە تەمەنی دە ساڵانەوە ئازاری ویژدان دەچێژم لە تەمەنی دە ساڵانەوە تەنانەت یەک وشە لە دەمم نەهاتۆتە دەرەوە هەندێک جار لەگەڵ خۆم قسە دەکەم بەڵام من لەگەڵ کەسانی دەوروبەر نادوێم هەتا باوکیشم من وام نەویست بەڵام ئەمە ڕووداو بوو من تاوانبارم لە لایەکەوە بکوژی دایکمم لە لایەکی تریش بووم بە خەفەتێکی گەورە بۆ باوکم بە هۆی کێشەی دەروونمەوە هەروەها گیرانی زمانم هەرچەندە توانای قسەکردنم هەیە بە کەمی بکەم من کەسێکی زۆر زیادەم من تاوانبارم
تاکە هیوام چونمە بۆ قوتابخانەیەکی نوێ بۆ دڵخۆشکردنی باوکم تاکە ڕێگە بۆ قسەکردنم تێنوسێک و قەلەمێکە من کچێکی بە تەواوەتی ڕووخاوم
KAMU SEDANG MEMBACA
دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔
Pertualanganژیان نەفرەتیانە مرۆڤەکان دەگۆڕێت بە هۆی منەوە هەموو شتێک گۆڕا من پێویستم پێیەتی .......... من نەفرەتیانە ئەوم دەوێت هەموو کەسێک پێویستی بە باوەشی گەرمی دایکیەتی بەڵام من...... من بوومە هۆی مردنی دایکم من بکوژم..... [من زارا ڕۆزی داوسن] ئەمەش چیر...