چاپتەر۱٥

467 95 56
                                    

کاتژمێر هەشتی شەو گەشتینە ئەو شوێنە دیاریکراوە گەشتینە بەردەم ئوتێلێکی گەورە

لە ئێستایا ٥ کاتژمێر لە ماڵەوە دوورم
بەڵام بەڕاستی شوێنێکی دڵڕفێنە

ئوتێلێکی گەورەیە ئێستا پاسەکە ڕێک لەبەردەم ئوتێلەکەیە ئوتێلێکی تا بڵێی گەورەیە

لەبەردەم ئوتێلەکە شوێنێکی ڕازاوە هەیە تایبەتە بە بۆنە ئاهەنگیەکان من پێم وایە بەیانی وانەکان دەست پێ دەکات بەڵام شەوانە قوتابیەکان بۆیان هەیە کات بەسەر ببەین

دووبارە وون بووم لە ناو بیرکردنەوە بینیم هەموو قوتابیەکان لە دەرەوەی پاسەکەن بە دڵخۆشی بەرەو ئوتێلەکە دەڕۆن پێم وابێ هەمووان پێویستمان بە پشووە

لە پاسەکە هاتمە خوارەوە بەرەو ئوتێلەکە ڕۆشتم بایەکی سارد و وشک بەر ڕووخسارم کەوت من سەرمامە لە ڕاستیا من ئێستا کابۆیەکی شینم لەبەرە لەگەڵ بلوسێکی خوری نیمچە تەسک من لەگەڵ ئەم جلانە هەرگیز ڕێک ناکەوم بێگومان ئەمانەش هەڵبژاردەی ئیمیلیە

ڕۆشتمە نێو ئوتێلەکە بەڕاستی دیزاینی ناو ئوتێلەکە کلاسیکی و جوانە کارمەندەکان خەریک بوون یارمەتی قوتابیەکانیان دەدا بۆ چوونە نێو چێشتخانەی ئوتێلەکە بەڵام من هەست بە برسیەتی ناکەم جل و بەرگەکانیشم زیاتر نائاسوودەم دەکەن

چاوم کەوتەوە سەر لۆرێنزۆ کە بەرەو چێشتخانەکە دەڕۆشت بە ماندوویی بەڕاستی زۆر جوانە دڵم زۆر خێرا لێدەدات کە لۆرێنزۆ نزیک دەبێتەوە لێم لاشەم قوڕس دەبێت و گەرم دادێت ما نامەوێ بکەومەوە داوی شێتێک بەڵام من هەست بەوە دەکەم....

لە لاکەی دیکە سام بە مۆنی سەیری لۆرێنزۆی دەکرد وە لۆرێنزۆش بە هەمان شێوە بەڕاستی ڕقیان لە یەکترە بەڵام بۆچی؟؟

دوای ئەوە بێ بیرکردنەوە ڕۆشتم بۆ نزیک کارمەندێک وە ژوورێکم هەڵبژارد وە دەفتەر و قەلەمەکەم  دەرهێنا دووبارە داوام لێکرد  من ببات بۆ نزیک ژوورەکەم چونکە بەڕاستی ئێرە گەورەیە و منیش شارەزاییم نیە ...

دوای ئەوەی منی گەیاندە بەردەم ژوورەکەم کلیلەکەی پێدام  وە تێگەشت کە من  ناتوانم قسە بکەم بۆیە تەنها گووتی "پشوێکی باش خاتوون"ئەوەی گووت و ڕۆشت منیش زەردەخەنەیەکم بۆ کرد

کاتێک ڕۆشتمە ژوورەکە شۆک بووم لە گەورەیی ژوورەکە وە خۆشیەکەی سیسەمێکی گەورەی لێبوو پێخەفێکی زۆر جوان و گەورەی لەسەر ڕاخرابوو

لەولاوە دۆڵاب و ئاوێنە و پێداویستی تایبەت هەبوو وە لە لاکەی دیکە بەفرگرێک هەبوو کردمەوە بینیم خواردنی خێرای تێدایە لەگەڵ ڤۆدگا و ساندویچ و خواردنی پێچراو وە چپس و زۆر شتی دیکە وە ئەوە باشە چونکە گەدەم دەنگی لێوە دێت لە سوچێکی ژوورەکەش دەرگایەک هەبوو کردمەوە بینیم دەسشۆرە هەر لە ناو ژوورەکەش گەرماو هەبوو بەڵام من بەڕاستی ماندووم ناتوانم گەرماو بکەم

دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔Kde žijí příběhy. Začni objevovat