چاپتەر۲

776 127 33
                                    

zara

ڕۆژە قورسەکه ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە گواستنەوەی قوتابخانەکەم چوونم بۆ نێو کەسانی نوێ هەزاران پرسیار بە ڕوومدا دەکرێت بەڵام من ئەمە لەبەر باوکم دەکەم ئەو خەمبار دەبێت ئەگەر گوێڕایەڵی نەبم

"کچەکەم شیرینەکەم ئامادەیە بۆ خواردنی نانی بەیانی"باوکم گوتی بە دەنگێکی پڕ لە هەست و سۆز
دوای ئەو قسەیە بە خەمباری جانتاکەمم هەڵگرت وە ئێرفۆنەکەم و مۆبەکەمم هەڵگرت ڕۆشتمە خوارەوە بۆنی پانکێکی شاتوو بەر لووتم کەوت خۆش دیارە بەڵام ئارەزووی خواردنم نیە

کاتێک چوم بۆ مودبەخەکە خاتوو ئێڤام بینی سەرقاڵ بوو بە درووستکردنی نانی بەیانی باوکیشم لەسەر مێزەکە دانیشتبوو نانی بەیانی دەخوارد

ڕاستەوخۆ ڕۆشتمە بەردەم خاتوو ئێڤا باوەشم پێدا کرد فرمێسک بە چاوەکانما هاتە خوارەوە من دەترسم من ئامادە نیم بۆ قوتابخانە من کەسێکی کۆمەڵایەتی نیم

"ئاهـ ئازیزم مەگری تۆ بەهێزی"خاتوو ئێڤا گووتی و منی لە باوەشی دەرهێنا قژە قاوەییەکەمی لەسەر ڕووخسارم لادا کە تێگەڵبوبون لەگەڵ فرمێسکەکانم خاتوو ئێڤا وەکو دایکم وایە لە تەمەنی دە ساڵان لەو کاتەی دایکمم لە دەستدا خاتوو ئێڤا بووە بە دایکی دوەمم بەڕاستی ئازیزە لام
"کچەکەی من دەگریت ئایە تۆ ئامادە نیت بۆ قوتابخانە نوێکەت ئازیزم "باوکم گوتی نائومێدیم لە چاوەکانیدا بەدی کرد ڕاستەوخۆ دەفتەر و  قەلەمەکەم لە گیرفانم دەرهێنا و نوسیم
٫من بە هەموو جۆرێک ئامادەم باوکە٫
پاشان دام بە باوکم
خوێندیەوە و ڕووخساری گەشایەوە
"من دەزانم زارا تۆ دەتوانی تۆ شیرینەکەی منی تۆ دایکت دڵخۆش دەکەیت وایە زارا"سەرم هەژاند بە مانای بەڵێ وە خاتوو ئێڤا بە زۆری نانی بەیانی دا بە من چونکە من ئارەزووی خواردنم نیە
پاشان بە ئۆتۆمبێلەکەی باوکم کەوتینە ڕێ بەرەو قوتابخانەکە نوێکەم من خەمبارم
"کەشی ئەمڕۆی کالیفۆڕنیا ساردە ئازیزم بە باشی ئاگاداری خۆت بە زارا"باوکم گوتی توند دەستی گوشیم  منیش سەرم قایل کرد و ئێرفۆنەکەم خستە گوێچکەم خستمە سەر میوزیکێکی ئارام



"بڕۆ زارا بەختێکی باش هیوادارم باشترین بیت چونکە من ئەوەم لە تۆ دەوێت" باوکم گوتی زۆر بە دڵسۆزیەوە منیش زەردەخەنەیەکم بۆ کرد و بە دەستە لەرزیوەکانم دەرگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە

کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمه خوارەوە ڕاستەوخۆ باییەکی زستانەی سارد قژمی گەڕاندەوە دواوە

"ئاهـ ساردە"لە ژێر لێومەوە گوتم من نامەوێ کەس گوێی لێم بێت لە کاتی قسەکردن

قوتابخانەیەکی تایبەتی زۆر گەورەیە

گەیشتم بە دەرگای سەرەکی بە شڵەژاوی دەرگاکەم کردەوە

دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔Where stories live. Discover now