چاپتەر۱٦

502 109 70
                                    

چاوەکانم بە قوڕسی کردەوە سەرم لەسەر شانی لۆرێنزۆ بوو کەمێک جوڵەم کرد خەبەری بویەوە فلاشی مۆبەکەی لۆرێنزۆ بە هێمنی کز دەبویەوە

"نەفرەت"لۆرێنزۆ گووتی و دەستی بۆ مۆبەکەی برد و هەڵیکرد کاتێک بینیم زۆر ترسام شەحنی(charge) تەنها یەک بوو ئای نا نەخێر

؛ئێستا چی دەبێت؛گووتم و ڕووم لە لۆرێنزۆ کرد بە شێواوی

"تاریک دەبێت زارا "گووتی بە هێمنی
دوای ئەو لێدوانەی لۆرێنزۆ ڕاستەوخۆ ژوورەکە تاریک بوو مۆبەکە شەحنی نەما من بەرگە ناگرم

خۆم بە قۆڵی لۆرێنزۆ هەڵواسی کۆتا جار سەیری مۆبەکەی لۆرێنزۆم کرد بەر لەوەی بکوژێتەوە کاتژمێر پێنجی بەیانی بوو کەی بەرزکەرەوەکە دەکەوێتەوە کار

دەخنکێم فۆبیاکەم چی دەربارەی فۆبیای نەفرەتی یارمەتی خوایە جیان من هەناسەم بۆ نادرێت هەست دەکەم دەخنکێم

؛دەخنکێم؛گووتم

"ئارامبە زارا هەناسەی قوڵ هەڵمژە"کاتێک ئەوەی گووت هەناسەی قوڵم هەڵمشت بەڵام سودی نیە  کاتێک کاری نەکرد گریام هەنسکی گریانم هەموو شتێکی هەژاندبوو ئای خوایە

"بۆچی دەگریت کچێ ئێستا"گووتی و ڕایوەشاندم ئەو لە هەموو شتێک هەڵەشەیە بێگومان ئەو نازانێت تاریکی هەستێکی چۆنە

؛ئااااااهــ؛ئەوەم گووت و دەمکێشا بە دەرگای بەرزکەرەوەکە وام هەست دەکرد هیچ دەمو لوتێک نیە بۆ هەناسە دان زۆر ناخۆشە

"زارا هیچ نابێت وەرە بۆ ئێرە "لۆرێنزۆ گوتی و ڕاستەوخۆ منی ڕاکێشا سەر ڕانەکانی دەنگی گریانم وەستا شۆک بووم وەکو منداڵێکی ساوا منی خستە باوەشی ئەوەندە ترسام چاوەکانم نوقان و سەرم بە سنگی لۆرێنزۆ کرد من ناچارم

هەستێکی سەیرم هەیە دڵم بە خێرایی تەپە تەپ دەکات لە ناو سینەم پەپولەکانی ناو سکم دەسیان کرد بە فڕین و چالاکی لاشەم قوڕس داهات لە باوەشی باوەشی گەرمە وە لە هەمان کاتیشدا زۆر گەرم و گوڕە لەم کەشە ساردەیا زۆر ئارامبەخشە باوەشی لۆرێنزۆ

ئاهـ میزم دێت کاتی ئەوە نیە  خۆڕاگر بە زارا تەنها خۆ ڕاگر بە

(original writer:ببوورن بۆ هەر وەشەیەکی ناشرین)

چاوەکانم کردەوە کاتێک ڕوناکیەکی زۆر بێزاری کردم بەڵێ بەرزکەرەوەکە کەوتەوە کار ئێستا ئێمە لە نهۆمی یەکەمین کاتێک دەرگای بەرزکەرەوەکە کرایەوە دوو کارمەند لەبەردەمی بوون ڕاستەوخۆ لە باوەشی لۆرێنزۆ دەرچووم و لۆرێنزۆ هەستایەوە

"ئێمە گیرمان خواردبوو بە هۆی تێکچوونی بەرزکەرەوەکە "لۆرێنزۆ گووتی بە شڵەژاوی چونکە بەڕاستی بەم جل و بەرگە سەیرانەوە ئەوە شتێکی سەیر بوو بۆ هەموو کەس ئەستەم بو بە بینینمان پێنەکەنن

"ئاهـ بەڕێز ببورە بەڵام بەرزکەرەوەکە پێویستی بە چاکسازی هەبوو"کارمەندەکە گووتی

"کێشە نیە"لۆرێنزۆ گوتی لە بەرزکەرەوە دەرچووین و زۆر بە سەیری ڕامکردە دەرەوە بۆ دۆزینەوەی مۆبەکەم هەرچەندە کاتژمێر هەشتی بەیانیە بەڵام هیوایەکم هەیە کە بیدۆزمەوە

دەنگێکی بێ دەنگ ~kurdish~✔Where stories live. Discover now