· CHAPTER ۩ 65 ·

1.5K 280 49
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ




•Sehun's POV•

پێگی تەنها کاتێك سەیری کردمەوە کە بەرەو لای ئەو چووم. دیسان 'بەو شێوەیە' سەیرم دەکات. وابیر دەکاتەوە دووبارە ئازاری دەدەم.

"(سـێـهـون، شتێك مەکە کە لێی پەشیمان دەبیتەوە)"D.O وتی.

لەهەمان کاتدا ئەلێیستەر چاوەکانی لە من بزکردەوە وەك ئەوەی کە چاوەڕێی جوڵەی داهاتووم بکات.

"(ئەگەر دەترسی دەتوانی بکشێیتەوە دواوە)"بە پێگیم وت بەڵام هێشتا بە کەللةڕەقییەوە وەستا سەرەڕای ئەو ترسەی کە دەمتوانی لە چاوەکانیدا ببینم.

"(سێهون پێویست ناکات ئەوە بکەیت. هەڵەشە مەبە لەگەڵ کردارەکانت)"لای وتی.

فەرامۆشم کردن. ئەوان جەنگی خۆیان هەیە و منیش هی خۆم.

خێرا قۆڵیم گرت و ڕامکێشا تا بەر سنگم کەوت.

هەوڵیدا دەستەکانی دووربخاتەوە بەڵام من تەنها زیاتر دەستم لێی توندکرد.

"(دەبێت داوای یەك شتی دیکە بکەم...دووبارە)"وتم و سەیرکرنێکی پرسیاراوی سەیری کردم.

سەیرکردنم نزمکردەوە و دیاربوو کە تێگەیشت بۆیە هەوڵی گەڕانەوە بۆ دواوەی دا هەروەها تەنانەت هەوڵیشی دا کە بە دەستەکەی تری زللةم لێبدات بەڵام توانیم بیوەستێنم. کەمێك لە قژیم گرت و سەریم بەرزکردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبکاتە من. کە هەلم هەبوو، دووبارە ماچم کرد.

قۆڵیم بەرزکردەوە تا ئاستی چاوەکانی. سەیری قۆڵیم کرد و ئەویش بەهەمان شێوە.

"(تەنها ئەگەر لە بارودۆخەکێدا پێویستە بەبیربهێندرێیتەوە)"پێم وت.
ناوم لەسەر قۆڵی بەئاشکرایی دەتواندرێت ببینرێت.

توانیم سەرنجێکی خێرای شێوە شۆکبووەکەی بێکهیۆن ببینم. دڵنیابوومەوە کە سەیرکردنێکی بەفیزی تێبگرم پێش ئەوەی ماچی پێگی بکمەوە.

هیچ هەوڵێکی نەدا بۆ دوورخستنەوەم بەڵام ماچیشی نەکردمەوە. کاتێك بەکۆتام هێنا، چاوەکانی زەقبوو بوو هەروەها چاوەکانی فرمێسك ڕیزبووبون.

"(سـێـهـون)"وتی. لێرە و لەوێ فرمێسکەکانی دەستیان کرد بە هاتنەخوارەوە"(بۆچی ئەمە دەکەی؟ بەتەواوی لە نێوانمانداچی ڕوویدا؟ بۆ وام لێ دەکەیت بەم شێوەیە هەست بکەم؟)"گریا.

"(پـێـگـی، من─)"خێرا دوورکەوتەوە و لەپشتی ئەلێیستەرەوە خۆی شاردەوە کە یەکسەر سەیرکرنێکی گاڵتەپێهاتنانە سەیری کردم.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now