· CHAPTER ۩ 35 ·

2K 315 30
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ


Sehun's POV

ئەمڕۆ هەمووان سەرقاڵی ڕاهێنان بوون، لە کاتی ڕاهێنانەکاندا تێبینیم کرد جوڵەی براکانم زۆر تووند و چالاکتر بوون بە بەراورد بە جاری پێشوو کە ڕاهێنانمان کرد.

"(باشە هاوڕێیان، پێویستە ئێستا پشوو بدەن)"هەموومان لامانکردەوە بەرەو لای پێگی کە خاولی بۆ هەمووان هێنابوو.

"(چێن! تۆ قۆڵت شین هەڵگەڕاوە، بیرم بخەرەوە کە هەندێ سەهۆڵت بۆ بخەمە سەری باشە؟)"بۆڵاندی و خاولییەکی دا بە چێن.

"(کای و چانیۆڵ، ئێوە ئارەقی زۆرتان کردووە، خێرا بیسڕن بە خاولییەکە با نەخۆش نەکەون، لای، پاڵمەکەوە ئەوە وات لێ دەکات زیاتر دڵت تێکەڵ بێت)"فەرمانی دەکرد.

هەمووان شوێن قسەکانی دەکەوتن هەرچییەك کە دەیوت، زەردەخەنەم کرد، ئەو بەڕاستی زۆر گرنگی بە هەمووان دەدات، زیاتر لە دوو جار ئەوەی سەلماندووە، زۆر خۆنەویستە.

جارێکی تر سەیری پێگیم کرد و بینیم یارمەتی لای دا هەستێتە سەر پێ و خاولییەکی بە ناوچەوانیدا هێنا، ئاهێکم هەڵکێشا...ئەو گرنگی بە ئێمە دەدات، هیچ گومانێك لەوەدا نییە.

بەڵام هیوادارم ڕۆژێکیش بتوانێت هەمان مامەڵەش لەگەڵ من بکات کە بەرامبەر براکانم دەیکات.

"(هەروەها تۆ)"دەنگی پێگی منی لە بیرکردنەوەکانم دەرهێنا، ئێستا خاولییەکی بەدەستەوەیە"(دڵنیابە لەوەی کە خۆت زۆر ماندوو ناکەی باشە؟)"وتی و خاولییەکی بۆ هەڵدام"(هەروەها قژیشت شێواوە)"زەردەخەنەی کرد و پەنجەی بۆ قژم ڕاکێشا.

"(ئەم کچە زۆر نادادپەروەرە، هەموومانی سەرزەنشت کرد کەچی ئاوایە بەرامبەر سێهون؟)" تاو بۆڵاندی و وای کرد پێگی وەرگێڕێ.

"(چۆن ئەوە نادادپەروەرە؟ دەزانی کە ناتوانم دەستی لێ بدەم بۆیە بەڕێز بوون لەگەڵی تاکە شتە کە بتوانم بیکەم)" پێگی ڕوونی کردەوە"(هەروەها ئەو تاکە کەسە کە منداڵانە ڕەفتار ناکات)" وتی.

"(ئێمە وەك منداڵ ڕەفتار ناکەین)"چانیۆڵ تووڕە بوو.

"(ئۆهـ بەڕاست؟ ئەی کەواتە ئەوانە کێن کە بە بەردەوامی داوا لە من دەکەن مەساجیان بۆ بکەم و ئارەقیان بۆ بسڕم؟)" پێگی وەڵامی دایەوە.

هەستم بە ماسولکەکانی چاوم کرد ڕاچڵەکین لە بێزاریدا، براکانم لە پێگی نزیکن...هەندێ کات زۆر نزیك، ئەوان بە ئەنقسەت ئەوە دەکەن چونکە وا بیردەکەنەوە کە پێگی هەڵەشە و cuteە هەروەها هۆکارێکی تر ئەوەیە بتوانن گاڵتە بە من بکەن بەهۆی ئەوەوە.

پێگی سەیری منی کردەوە و زەردەخەی کرد"(فەرامۆشیان بکە)"وتی.

دەمویست شتێکی پێ بڵێم بەڵام لەناکاو لە شوێنی خۆم ڕەق بووم، بینینم ڕوون بوو بەڵام نەمدەتوانی بەهیچ شێوەیەک بجوڵێم.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now