· CHAPTER ۩ 45 ·

1.9K 300 15
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



لەپڕ لەسەرسامیدا هەستامە سەرپێ"(ئـەو...باوکی منی کوشتووە؟)"

بەڕێز دەیمن سەیرکرنێکی نیگەراناوی سەیری کردم وە کوڕەکانی سەرلێشێواو دیاربوون"(هەموو شتێك بە تۆ دەڵێم)"بەڕێز دەیمن وتی.

بە بێدەنگی گوێم لێی گرت کاتێ هەموو چیرۆکەکەی گێڕایەوە، لە کاتی ئاهەنگەکەدا باسی هەندێك لە چیرۆکەکەی بۆکردم بەڵام ئەوەم زانی کە ئەو کاتە باسی هەموو شتێکی بۆ نەکردووم.

برۆکانم زیاتر گرژ دەبوو چەند زیاترم دەربارەی چیرۆکەکە دەزانی.

"(ئێستا زانیم کە ئەگەر هەیە...ئەلێیستەر لەسەرەتاوە پلانی بۆ هەموو شتێك دانابێت، وادیارە ئەلێیستەر ماوەیەکی زۆرە لوکاس دەناسێ، لەوانەیە شوێن تۆ و دایکت کەوتبێت دواتر داوای لە لوکاس کردبێت دواتر کار بۆ من بکات)"بەڕێز دەیمن وتی.

"(هەموو شتێك پلان بۆ دانراو بووە، ئەلێیستەر ویستوویەتی هەموومان یەکتر ببینین، ئەوە بابەتەیەکەیە وایە؟)"وتم.

"(ئەوە ئەگەرێکی زۆری هەیە)"بەڕێز دەیمن وتی.

"(ئەو هەموو کاتە من و دایکم وامان زانیبوو کە باوکم بە ڕووداو مردووە)"سەرم نزم کردەوە"(ئەوە باوەڕپێنەکراوە، ئەو پیاوەی کە هەوڵ دەدات ژیانم وێران بکات هەمان ئەو پیاوەیە کە باوکمی کوشتووە)"

ئەم جیهانە چەند جیهانێکی بچووکە، ئەمە یاری چارەنووسە؟

"(چەندین داوای لێبوردن قەرزاری تۆم، هۆکاری تووشبوونت بەم کێشانە بەهۆی منەوەیە، من بەڕاستی کەسێکی باش نیم)"بەڕێز دەیمن سەیری سەقفەکەی کرد"(پێویستە من ئەو کەسە بم کە باجی هەموو هەڵەکانم بدەم...نەك تـۆ)"سەیری منی کرد"(یان هەر یەکێك لە ئێوە)سەیری کوڕەکانی کرد"(هەروەها بەتایبەتی ئێوە و هێلێنا)"بە سێهونی وت"(وا بیرم کردەوە کە هەموو ئەمانە لە ڕابڕدوودا دەبن، هەست بە خراپی دەکەم بۆ هەموو ئەو شتانەی کە کردوومە، نامەوێت چیتر بێنەوە بیرم بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە دێنەوە سەر ڕێگەم، من زۆر داوای لێبوردن دەکەم)"دەستەکانی تووند گووشی.

"(تێدەگەم ئەگەر بەهۆی شاردنەوەی ئەو شتانە لە ئێوە ڕقتان لە من ببێتەوە، هاوارم بەسەردا بکەن، لێم بدەن بەلامەوە گرنگ نییە چونکە شایەنی ئەوەم)"هەرگیز بەڕێز دەیمنم بەم شێواوییە نەبینییوە"(من زۆر داوای لێبووردن دەکەم)"هەموومان سەیری یەکترمان کرد کاتێك لەپڕ فرمێسك کەوتە سەر مێزەکە، بەڕێز دەیمن دەگری؟!

خەریك بوو شتێك بڵێم تا دڵی بدەمەوە بەڵام کریس پێش من کەوت کاتێك دەستی هێنا بە شانی بەڕێز دەیمندا.

"(بەسە گریان باوکە، ئەوە نەشیاو دیارە)"کریس وتی.
هەموومان چاومان لێ بزکردەوە چونکە ئەو یارمەتی باردوخۆخەکەی نەدەدا.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now