· CHAPTER ۩ 34 ·

2.1K 317 28
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ




چاوەکانم لەپڕ زەق بوون کاتێك زانیم چیم کرد، دەستم لابرد و ئاهێکم هەڵکێشا.

ئێستا وتم کە سێهونم خۆشدەوێت...بەدەنگی بەرز، تەنانەت ناویشیم هێنا و دەستم لێیدا، بۆ ئەوەی شتەکان خراپتر بکەم، بەشێك لە ناخم هیوای دەخواست کە بەخەبەر بوایە و چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد هەرنەبێ دەستمی بگرتایە و وەڵامی بدایەتەوە.

نەزانی لە باشترین کاتی خۆیدا.

دەستم بە قژمدا هێنا و لەسەر جێگاکەی تر دانیشتم، من هێشتا ئەوەی کە ڕوویدا کەمێك لەمەوبەر بەتەواوی وەرم نەگرتووە، سێهون دەتوانێت کۆنتڕۆڵی کەسایەتییەکەی تری بکات؟ من تەنها زیاتر سەرم لێشێوا.

کەسایەتییەکەی تری بەردەوامە لە دەرکەوتن هەروەها کەمێك لەمەوبەر 'جیاواز لە کەسایەتی خۆی' ڕەفتاری کرد، تەنانەت وزەکەشمی نەبرد گەڕایەوە باری ئاسایی خۆی...یان لەوانەیە تەنها ئەوەی ویستبێت کە دڵنەواییم بکات؟

ئەم هەموو بیرکردنەوانە وادەکەن دووبارە سەرم ژان بکاتەوە.

جارێکی تر سەیری سێهونم کرد هێشتا بێ هۆش بوو، ویستم بۆ ماوەیەك سەیری دەرەوە بکەم، دەرگاکەم کردەوە و سەیری ڕاڕەوە چۆڵەکەم کرد.

"(هـێـی)"خەریك بوو باز بدەن کە جۆنگکوك لەپڕ دەرکەوت، لەگەڵ تایهیۆنگ بوو.

"(ئۆ-ئۆو....ئەو دوانەتان لەدەرەوە چی دەکەن؟)"پرسیارم لێیان کرد.

"(وانەکە زۆر بێزارکەرە)"جۆنگکوك بە باوێشکەوە وەڵامی دایەوە"(هەروەها پێم وابوو تۆ بارودۆخت باش نەبوو؟)"لەناکاو پرسی.

"(ئێستا کەمێك باشترم، دەڕۆم بەدوای لوهاندا دەگەڕێم بزانم لەم نزیکانەیە، پێم وابێ هێشتا بەدوای 'هەن' دا دەگەڕێت)"وتم.

هەردووکیان چەند جارێك سەیری یەکتریان کرد پێش ئەوەی بکەونە پێکەنین"( 'هەن'؟ ئەوە بۆ سێهونە؟)"تایهیۆنگ پرسی.

سەرم بە مانای بەڵێ ڕاوەشاند، بۆچی هەمووکات دەیکەن بە هەرا هەرکاتێك سێهون بە 'هەن' بانگ دەکەم؟، تێگەیشتم وەك ئەوە وایە نازناوی ئازایزانە و خۆشویست و ئەو شتانەم لێ نابێ بەڵام تەنها ناتوانم بە ناوی خۆی بانگی بکەم.

"(ئااااهـ ئەوە Cuteە)"جۆنگکوك زەردەخەنەی کرد"(هەن...وەك Hunnie؟ Honey؟)"گاڵتەی بەمن دەکرد منیش خۆم گرت لەوەی چاومی لێ وەرگێڕم.

"(باشە ئێمە دەتوانین بەدوای لوهاندا بگەڕێین بۆ تۆ، ئەگەر ئەومان بینی پێی دەڵێین بێت بۆ ئێرە)"تایهیۆنگ وتی، لام کردەوە تا سەیرێکی سێهون بکەم و دواتر لام کردەوە.

"(ئەگەر ئەوە کێشە نەبێت)"وتم.

"(ئەوە کێیە لەوێدا؟)"جۆنگکوك لەپڕ دەرگاکەی بەتەواوی کردەوە و بینیان سێهون لەسەر جێگاکە خەوتووە.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now