· CHAPTER ۩ 52 ·

1.9K 293 10
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



Sehun's POV

چەند خولەکێکمان ویست تا ئەو بارودۆخە ناخۆش و نەگونجاوەمان تێپەڕان کە باوکم بە باسکردنی ' نەوە ' هێنایە کایەوە.
ئاخر هەر دەبوو ئەوە بڵێی باوکە.

"(باشە دەی، ئێستا کاتی جدی بوونە)"باوکم دووبارە قسەی کرد.

"(هەر خۆی ئەوە تۆ بووی کە ئەوەت وت)"تاو گاڵتەی بە قسەکەی کرد.

"(تەنها جەوەکە خۆش دەکەمەوە)"شانی ڕاوەشاند و وتی"(تەنها کەمێك نیگەران بووم کاتێك پێگیم بەو شێوەیە بینی)"وتی.

"(ئەەە زۆر جار ڕووودەدات گەورەم، تەنها هەستم بە سەرگێژخواردنێکی زۆر کرد)" پێگی ئاهی هەڵکێشا.

"(دووبارە باوکە چیت دەوت؟)"لای پرسی.

"(چەندین ڕاپۆڕت هەیە لەسەر ژمارەیەکی زۆر پەلاماردان و کوشتن، میدیاکان دەڵێن کە دەستەیەکی نەناسراون بەڵام زۆر دڵنیام کە گروپێکی ئەهریمەنین)"بەڕێز دامۆن وتی.

"(گروپێکی ئەهریمەن؟ ئەوەندەی من بزانم، هەموو ئەهریمەنەکانی ئەم ناوچەیە وەك ئێمە نین؟ تەواو کۆنتڕۆڵی خۆیان هەیە، هەر وەك هاوپۆلەکانمان و خێزانەکانیان)"سوهۆ پرسی.

"(دەزانم ئەوە مەحاڵە کە کەسێك بێت لە ناوچەکەی ئێمە، من لەگەڵ زۆربەی سەرۆك خێزانە ئەهریمەنەکان ئاشنایم هەیە هەروەها هیچ کەسێکیان بەهیچ شێوەیەك خواستی بۆ کردنی شتێکی لەو جۆرە نیشان نەداوە)"باوکم ڕوونی کردەوە.

"(لێکۆڵینەوەم لە کوژرانەکان کردووە، زۆربەیان خنکێنرابوون یان لێیان درابوو تا مردن، هەروەها داوام لە هاوڕێیەکم کرد کە لێکۆڵەرە تا کۆپی نمونەکانم لە جۆری خوێنەکان یان هەر نیشانەیەکی جێپەنجەی تاوانبارەکان، هەموویان هی کەسانی جیاواز بوون بەڵام یەك لەیەکچوونیان هەبوو کە تەنها ئەهریمەن دەتوانێت پێی بزانێت نەك کەسی ئاسایی)"بە جدییانە وتی.

"(ئـەوە چییە؟)"لوهان پرسی.

"(هەموو نموونەی جۆری خوێنەکان شوێنەواری ئەهریمەنێکی لەسەربوو)"باوکم وەڵامی دایەوە"(هەروەها ئەو ئەهریمەنەش کەس نەبوو جگە لە ئەلێیستەر)"

"(ئـەو؟ بـەڵام چـۆن؟)"شیومین پرسی.

"(بیرۆکەیەکم هەیە بەڵام دەبێت سەرەتا لێی دڵنیا ببمەوە)"باوکم هەستایە سەرپێ و چووە لای پێگی"(دەزانم ئەمە کەمێك نەگونجاوە بەڵام من نموونەیەکم لە جۆری خوێنەکەت دەوێ)"

چاوەکانی پێگی زەق بوون"(بـەڵام لـەبـەرچـی؟)"

"(هیچ شتێکی ناپەسەندانە نییە، تەنها دەبێت لە شتێك دڵنیا ببمەوە)"باوکم وتی.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now