· CHAPTER ۩ 48(𝑃𝑎𝑟𝑡 𝑂𝑛𝑒) ·

2K 306 28
                                    

ೋ❀❀ೋ═══❊═══ೋ❀❀ೋ



Baekhyun's POV


ئەمە بەڕاستی زۆر لەدەستمان دەرچوو، نەدەبوو وابکەین زۆر ئاشکرا بێت، لوهان، سوهۆ و سێهون بەدوای پێگی'دا ڕۆیشتن بەرەو دەرەوە بەڵام ئێمە گوێمان لە هاواکردن بوو، هەمووان بەرەو شوێنی دەنگەکە چوون وە هەموومان بینیمان کە پێگی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا.

بێگومان هەمووان سەرسام بوون، هیچ کەسێك لە ئێمە و جیۆنگ زیاتر نەیدەزانی کە ئێستا پێگی یەکێکە لە ئێمە.

هەموو مامۆستاکان ئاگاداری ئەوەن کە ئێمە هەموومان نیوە ئەهریمەنین چونکە لەبەر ئەوەیە ڕاهێنانیان کردووە، کریس چوو بۆ لای مامۆستاکە تا بارودۆخەکەی بۆ ڕوون بکاتەوە.

شیومین'م بینی قسەی لەگەڵ پێگی دەکرد، لەو کاتەشدا من بەرەو لای سێهون چووم تا یارمەتی بدەم هەستێتەوە سەرپێ.
بەڕاستی بە خراپی ئازاری پێ گەیشتووە.

"(بەئاگایی بمێنەرەوە سێهون، ئێمە خێرا دەتبەینەوە ماڵەوە)"وتم، ڕووخساری گرژکرد لە ئازاردا وە دەستی گرت بە لایەکی سەرییەوە.

لوهان و سوهۆ وادیار بوو کە باش بن، بەڵام ئەوانیش ئازاریان پێگەیشتبوو، براکانی ترم دەربارەی پێگی ڕوونکردنەوەیان دەدا بە هاوپۆلەکانمان، جیۆنگ'یشم بینی یارمەتی دەدان.

"(چــانــیــۆڵ)"بانگم کرد هەر کە گەیشتە لای من"(ئاگات لە سێهون بێت من دەچم قسە لەگەڵ پێگی دەکەم، جلێك یان دەستەسڕێك بئاڵێنە لە ناوچەوانی، نابێت خوێنی زۆری لێ بڕوا)"وتم و سەری بەمانای بەڵێ لەقاند.

بەرەو لای پێگی و شیومین چووم، بەو هاوپۆلەکانی ترم وت کە بۆ ماوەیەك بەرهەڵستی پێگی'یان دەکرد کە لێی بەدوور بن.

"(داوای لێبوردن دەکەم، بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم، تۆ دەزانی کە من هەرگیز نەمویستووە ئازاری بدەم، بهێڵە ڕوونی بکەمەوە)"پێگی بە نیگەرانییەوە وتی.

"(دەزانین پێگی، بەس داوای لێبوردن بکە، سوهۆ، لوهان و سێهون بەدڵنیاییەوە تێدەگەن)"شیومین پێی وت.

"(ئەوەی کە گرنگە ئەویە کە ئێستا کەسایەتیت نەگۆڕی)"وتم.

"(بـەڵام چـۆن؟ تە...تەنانەت ناتوانم چیتر کۆنتڕۆڵی خۆشم بکەم)"دەنگی پچڕپچڕ بوو.

"(پێگی زۆر مەترسیدارە بێکهیۆن، باشتر دەبێت ئەگەر ئەمڕۆ نەیەتەوە بۆ ماڵەوە)"شیومین وتی.

ـ"(WHAT؟)"هاوارم کرد"(شیومین شێت بووی؟ تۆ دەزانی کە دەبێت ئاگامان لە پێگی بێت، ئەگەر ئێمە لەگەڵی نەبین تا بیپارێزین ئەی کێ دەیپارێزێت؟)"پرسیم.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now