دوو ساڵ، کاتێکی زۆر نییە بەڵام بۆچی ئەوەندە جیاوازبوون؟ چاوەکانیان، ساردوسڕ و بێ هەست بوون، تەنانەت تۆزقاڵێكیش لە گرنگی پێدان لە چاوەکانیاندا نەبوو، بێگومان بیرمە یەکەم جار بە ساردوسڕی مامەڵەیان لەگەڵ کردم بەڵام ئەمە جیاوازە! گرنگ نییە چەند ساردوسڕ بوون یەکەم جار یەکترمان بینی، ئەوەندە هەستم بە بێ ڕێزی نەکرد بەرامبەرم، هەستم بە شپرزەیی و نائاسوودەیی دەکرد کاتێ سەیریان دەکردم.
❞ هەست بە نائاسوودەیی دەکەیت؟ ❝لوهان پرسی و بە زەردەخەنەیەکی فیزاوی لەسەر ڕووخساری ڕێك سەیری ناو چاوەکانمی دەکرد.
❞ بــۆچـی لــێـرەم؟ ❝بە تووڕەیی وتم، ئایا گەیل وەك منە؟ ئەویش وەك من لەجیاتی پارە نێردراوە؟
گوێم لە هەموویان بوو، جگە لە سێهون، خەریکی پێکەنین بوون ❞ بە ویستی خۆت هاتووی، تەنانەت بۆچی ئەو پرسیارەشمان لێ دەکەی؟ ❝بە سەرلێشێواوی سەیری کیونگسۆم کرد کاتێ وەڵامی دایەوە.
چــی؟ بۆچی کچێك بە ویستی خۆی بێت بۆ ئێرە؟ هەتا مەگەر...
❞ وادیارە شتی بیر دەچێتەوە ❝سوهۆ پێکەنی.
❞ئەمە ئیشە نوێیەکەتە، کارێکی ئاسانە وایە؟❝پرسی و لە من نزیکبووەوە.❞ بەڵام بێگومان بێ ئەوەی هیچ شتێك بۆ ئێمە بکەیت ناتوانی تەنها لێرە بژی ❝ڕاچڵەکیم کاتێ بە گوێمدا چرپاندی.
❞ مــ-مەبەستت چییە؟ ❝زمانم تێکەڵ و پێکەڵ دەبوو، بەو شێوەیەی کە ئاوا مامەڵە دەکەن ڕانەهاتووم، تەنیا هیچ هەست بە ڕاستی ناکەم!
❞ بە ڕازی کردنی کڕیارەکانت پارە پەیدا دەکەی، وا ڕەفتار مەکە کە هیچ نازانی مەگەر بتەوێ ئارامگرتنی من تاقیبکەیتەوە ❝کریس بە گاڵتەپێکردنەوە وتی، لەوانەیە نەتوانن بیرکردنەوەکانم بخوێننەوە، یان ئەوەیە یان تەنها دەتوانن ئەوە بزانن کە گەیل لەم بارودۆخەدا بیری لێ کردووە، سەیر نییە بەم شێوەیە جلی لەبەر کردووە...وادیارە بەوە ڕاهاتووە.
❞ هـ─هەڵەم کرد، ڕای خۆمم گۆڕی ❝وەك بەهانەیەك وتم بەڵام پێم وابێ زیاتر بێزاری کردن.
YOU ARE READING
𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)
Fanfiction❞هـەر بەڕاسـت وابیـر دەڪەیـتەوە مـرۆڤی ئاساییـن؟❝ ▪️هەروەها هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆ نووسەرەکەی بەناوی : mysehuniverse@ من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی© ▪️[ C O M P L E T E D - تـەواوکـراوە ] ▪️[ W a t t y s 2 0 1 8 - ▫️F I N I S H E D ON...