Part 12 ( Book 3 )

653 148 32
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Chanyeol's P.O.V

من هێشتا نەمتوانیوە لێیخۆش ببم و ئەوە لەبیر بكەم كە كردی بەرامبەر ئێمە ! ئەو كایونی بۆماوەی حەوت ساڵ شاردەوە ! بێگومان ئەمە ماوەیەكی زۆرە ....لەكاتێكدا ئێمە بەدوای كایون دەگەڕاین و نیگەران بووین ئەو بە ئاسودەی لەگەڵ كایون بوو ! ناتوانم لێی خۆش بم......وە ئێستاش هاتۆتە ئێرە! ماڵەكەمان

"تۆ چیدەكەیت لێرە ؟"
بە توڕەی وتم كاتێك جەیسۆكم بینی هەنگاوی نا بەرەو ژوورەوە

"هاتووم بۆلای كایون"
بە سادەیی وەڵامی  دامەوە ...تشش خۆی بەچی دەزانێت

"تشش كایون ؟ ئەی تۆ نەت وت ناوی یون جەیە ؟ ئەی نەتوت كە ئەو كەسێكی ترە لەهەمان شێوەی "
بەتوڕەیی وتم و دەنگم زیاتر بەرز دەكردەوە

هەموویان بێدەنگ بوون و سەرسام بوون لە دەنگە بەرزەكەم و شێوە توڕەكەم
وە جەیسیۆكیش بە بێدەنگی مابویەوە ...بێگومان نازانێت چی بڵێت نەفرەتی

"چانیۆل جەیسیۆك هاتووە بۆئەوەی من ببینێت بۆیە تكایە ڕێگەی بدە بمێنێتەوە"
كایون بەتكاوە وتی بەڵام گرینگیم پێ نەدا و سەیرم نەكرد چونكە ئەزانم هێزەكەم لەدەست دەدەم هەر بەبینینی وە ئەزانم ئەتوانێت هێمنم بكاتەوە ....بەڵام نامەوێت هێمن ببمەوە ئەمەوێت ئەم جەیسیۆكە لەناو بەرم! ئەبێت پەشیمانی بكەمەوە

"ئەزانم هەڵە بووم بەڵام هەڵەكەم چاككردەوە و كایونم گەڕاندەوە"
جەیسیۆك وتی

"چی ؟ پێت وایە هەڵەكەت چاكردۆتەوە !!!پێم بڵێ چۆن ئەو حەوت ساڵە دەگەڕێنیتەوە ؟؟؟ چۆن ژیانی دایكی كایون دەگەڕێنیتەوە ؟؟؟"
بە توڕەیەكی زۆر زیاترەوە وتم و یەخەی كراسەكەیم گرت

هەموویان تاساو بوون و دەیانویست كە جەیسیۆك لە ژێر دەستم دەربێنن ....وە جەیسیۆكیش هیچ شتێكی نەكرد تا خۆی ڕزگار بكات

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now