Part 3 ( Book 2 )

843 145 28
                                    



Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

تێبینی : ئەگەر وشەكان بە ڕەنگی تۆخ نوسرا بوو ئەوا مانای ئەوەیە كەئەمە بیركردنەوەی كەسێكە و ئەوانی تر گوێبیستی نابن

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Kaeun's POV

من دوبارە خەونی ناخۆشم بینیەوە وای لێكرد بووم كە زۆر نیگەران ببم لە بارەیەوە وە دایكیشم دەبێت پشوو بدات بۆ ماوەی دوو هەفتە

بەڵام دوای هەمووشتێك ئێمە هەر دڵخۆشین بەیەكەوە

پشووی هاوین كۆتایی پێهات زۆر بەخێرای بۆ من دوبارە قوتابخانە دەستی پێكردەوە

من ئەمجارە لە هەمان پۆل بووم لەگەڵ لای وە هەروەها دوو كەسی تریشم لەگەڵ هاوپۆلم بوون كە دەمناسین ئەوانیش دوو ڕاوچیەكە بوون تایهیۆن و جەیسیۆك

ئەوان هیچ نەگۆڕاون هەر بەردەوامن لەسەر كارەكەیان وە دەزانن كە براكانم و من دڵخۆشین بەیەكەوە

ئەمڕۆ من چاوم بە جەیسیۆك كەوت ئەو بەڕوخسارێكی خەمبار و جیاواز سەیری دەكردم كە من نەمدەتوانی لێی تێبگەم

بۆ ڕۆژی دواتر كە ئەو لەگەڵ تایهیۆن بەیەكەوە دەڕۆیشتن ، من دوایان كەوتم

بەدوایان دەڕۆیشتم تا ئەوان وەستان

جەیسیۆك بە بێزاری چاوی وەرگێڕا : ئەگەر شتێكت هەیە كە بە ئێمەی بڵێی واباشترە كە ئێستا بیڵێی نەك وەك سەگ بە دوامان كەویت !٠

جەیسیۆك وتی و دەنگی بەرزكردەوە بۆئەوەی من گوێم لێبێت ..... زۆر بە وریای دوایان كەوت بووم تا پێم نەزانن بەڵام ئەوان زۆر زیرەكن ، دەبێت بڕوا بكەم چونكە ئەوان ڕاوچین بەڵام وەك گورگن

من خۆم نیشاندان و ئەوان سەیری منیان كرد

كایون : بمبورن كە بەم ڕێگایە هاتم
من بە شەرمەزاریەوە وتم

بێدەنگی جەیسیۆك وای لە من كرد كە من بابەتەكە بكەمەوە

كایون : تۆ ئەوشەوە ڕێگاكەت لەگەڵ من تەواو نەكرد تۆ منت جێهێشت

وتم و سەیری جەیسیۆكم دەكرد

تایهیۆن لەنێوانمان وون بووبوو ئەو نازانێت كە باسی چی دەكەم

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now