Part 2 ( Book 2 )

778 141 67
                                    



Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

تێبینی : ئەگەر وشەكان بە ڕەنگی تۆخ نوسرا بوو ئەوا مانای ئەوەیە كەئەمە بیركردنەوەی كەسێكە و ئەوانی تر گوێبیستی نابن

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Kaeun's POV

مانگێك تێپەر بوو لە دوای ئەوەی تۆری هاتە ناو خێزانەكەمان هەمووشتێك بە ئاسایی دەڕۆیشت

ئێستا دەبێت بە ساڵێكی تەواو بۆ من كە ژیام لەگەڵ ئەم خێزانە جوانە ، ٣٦٥ ڕۆژ

ئەمڕۆ لەخەو هەڵسام لەگەڵ هەواڵە نوێیەكی دایكم

جین : ئێمە دەچین بۆ ئوستڕاڵیا

وتی و دوو بلیتی گەشتەكەی لەسەر مێزەكە دانا

كای بە سەرسوڕمانەوە : تۆ دەڵێی كە تەنیا ئێوە دەچن ؟

تاو لێوی گرژ كرد : من وامبیركردەوە كە ئێمەش لەگەڵتان دێین!

دایكم و باوكم پێكەنین

سۆرا : لەڕاستیدا كوڕینە و كایون ، ئێمە گەشت دەكەین وە ئێوەش گەشت دەكەن بەرەو چیین بەڵام ئێمە بەرەو ئوستڕاڵیا

من زۆر توڕەم ئێستا ئەی نابێت كەخێزان بەیەكەوە گەشت بكەن !!؟؟

كایون : دایكە تۆ دەزانیت كە دەبێت بەیەكەوە گەشت بكەین !؟

سۆرا : من و باوكت دەچین بۆ ئوستڕاڵیا وە تۆش لەگەڵ براكانت دەچن بۆ بایجینگ لە چین وە جۆنگدای ناتوانێت بێت لەگەڵتان بەهۆی مەشقەكانی

كایون : دایكە من دەتوانم تۆری لەگەڵ خۆم ببەم ؟

سۆرا : بەڵێ شیرینەكەم تۆ دەتوانیت

دایكم نێوچەوانی ماچ كردم

جیین : هەموتان كوڕینە گەشتەكەمان دەست پێ دەكات لە دوو ڕۆژی داهاتوو بۆیە خۆتان ئامادە بكەن

~~~~~

كایون : سوپاس لوهان

لوهان یارمەتی دام لە دانانی تۆری لەنێو بۆكسی ئاژەڵان لەناو فڕۆكەكە ... یاریم لەگەڵ تۆری دەكرد

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now