Part 9 ( Book 1 )

1.2K 199 25
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

تێبینی : ئەگەر وشەكان بە ڕەنگی تۆخ نوسرا بوو ئەوا مانای ئەوەیە كەئەمە بیركردنەوەی كەسێكە و ئەوانی تر گوێبیستی نابن

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Kaeun's POV

‎من مامەوە لە دەرەوەی ژوورەكەم بۆماوەی ٢ كاتژمێر  تا چاوەڕێی جۆنگدای بكەم بۆئەوەی بگەڕێتەوە ماڵەوە  ....... ئەو بیری چوو كە خواردنەكەی لەگەڵ خۆیدا ببات دوێنێ شەو وە نەگەڕاوە بۆیە  من بەڕاستی نیگەرانی ئەوم هیوادارم كە شتێكی خوارد بێت ............من گوێم لێبوو لەلایەن براكانی كە ئەو بەم زوانە یەكەم دەركەوتنی دەبێت ! .... من بیرلەوەدەكەمەوە دەبێت چۆن بێت كە برایەكت هەبێت (ئەستێرەی گۆرانی وتن) بێت ؟ من هێشتا گوێم لە دەنگی نەبووە كە گۆرانی بڵێت لەبەر ئەوەی ئەو زۆر سەرقاڵە بەهۆی مەشقەكانی ئەو بۆماوەی ٦ ساڵە مەشق دەكات لە
SM company
‎وە ئەو وازی لە قوتابخانە هێناوە تەنها بۆ بەدیهێنانی خەونەكەی ، مایەی سەرسوڕمانە كە جین ڕەزقمەندی داوە واز لە قوتابخانە بێنێت بەڕاستی ئەو وادیارە كە باوكێكی زۆر تێگەیشتوە

‎دوای هەفتەیەك هەموو شتێك وەك دوبارە بوو وە ڕۆژ بە ڕۆژ دوریەكەی نێوان براكان كەم كەم دەبویەوە  ، من هەر هەستم بۆ لەی هەیە بەڵام بۆ ئێستا وازم لێ هێناوە  وە ئەوەی من دڵخۆش دەكات پشوودانی ئەوانە ............ ئەوە خاڵێكی باشە كە هەستەكەم قوڵ نیە بەرامبەر بە لەی

‎ دایك و باوكمان بەمزوانە هاوسەرگیری دەكەن لە دوو هەفتەی تردا ..... ئەوە مانای ئەوەیە كە بۆ هەمیشە ئەبێت هەستم بەرامبەر بە لەی بشارمەوە و بیهێڵمەوە لە دڵم دا ، پێویستە چانس بە كەسانی تر بدەم كە منیان خۆشبوێت و منیش بكەومە داوی كەسێكی ترەوە

"سڵاو شازادە "
بەیكهیون لەلام دەركەوت ، من سەرسام بووم كە ئەوم بینی لە تەنیشتم دەنیشتووە لە باخچەكە واتا بە جۆرێك كەوت بوومە نێو جیهانی خەیاڵەكانمەوە تێبینیم نەكرد ئەو هاتووە

"تۆ وادەردەكەوی كە كێشەت هەبێت !؟"
وتی

"یەكەم شت من پێم وتن كە چیتر بە شازادە بانگم نەكەن!!! دووەم من كێشەم نیە تەنها بیرمدەكردەوە "
من بۆم ڕوونكردەوە

‎"بیر لەچی دەكەیتەوە لە كەش وهەوای ڕۆژی هاوسەرگیری ؟ یان دایك و باوكمان؟ "
‎بەیكهیون گاڵتەی دەكرد .....من سەرم بەمانای نەخێر جوڵاند و زەردەخەنەم كرد

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang