Part 5 ( Book 3 )

764 133 47
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Jaeseok's POV

ئەوم خۆشدەوێت نامەوێت لێم دووربكەوێتەوە بەڵام ..............تایهیۆن ڕاستی دەكرد ناتوانم تا كۆتای ئەمە بە نهێنی بهێڵمەوە

چی بكەم ؟ ئێستا زمانم رەق بووە ناتوانم وشەیەكی پێ دەربڕم !
هەموویان چاوەڕێی ڕوونكردنەوەم لێ دەكەن !
من چی بە كایون بڵێم ؟ ئەی ئەگەر ئەو دوای ئەوەی كە هەمووشتێكم پێ وت ڕقی لێم بێت و نەیەوێت جارێكی تر بمبینێتەوە !

-------------

Chanyeol's POV

من نازانم كە چی لێرە دەگوزەرێت !
ئەو كەسەی كە ئێمە ساڵانێكە بە دوای دەگەڕاین دواتر وامانزانی كە مردووە !
ئەو كەسە ئێستا لە بەرامبەرم وەستاوە
بەڕاستی زۆر بیری ڕوخسارە جوانەكەیم دەكرد بەڵام.........بۆچی بە شێوەیەك سەیرم دەكات وەك بڵێی من ناناسێت!؟

"كایون ! ؟"
بانگم كرد و بەرەو لای چووم ، لەباوەشم كرد زۆر بە توندی
بەڕاستی زۆرم بیر دەكرد
ئێستا دەتوانم پشوبدەم دوای ئەوەی دوبارە ئەوم بینیەوە
بەڵام ............. ئەو منی لە خۆی دوورخستەوە

"بمبورە بەڕێزم بەڵام وادیارە تۆ منت لەگەڵ كەسێكی تر تێكەڵ كردوە من كایون نیم !"
كایون بە دەنگە خۆشەكەی بە هێواشی وتی

"ئەوە تۆ چی دەڵێیت كایون ؟ گاڵتە مەكە تكایە !"
وتم و بڕوام بە قسەكانی نەدەكرد ئاخر چۆن دەبێت كایون نەبێت !
ئەو هەمان شێوەی كایونی هەیە ! ئایا كایون دوانەیەكی هەبووە ؟

"بەڵام من گاڵتە ناكەم من كایون نیم ! ناوی من یون جەیە "
ئەو وتی بە جدیەوە

"جەی تۆ ئەم كوڕە دەناسیت ؟"
كایون پسیاری لە جەیسیۆك كرد

"ئاه یون جەی بەڵێ من پێشتر ئەوم دەناسی ........وە هەروەها چانیۆل ئەو كایون نیە ! تۆ بەهەڵە دا چوویت !"
؟"جەیسیۆك وتی بەڵام من هێستا باوڕ ناكەم ! بۆچی هەمان شێوەی ئەوی هەیە!؟

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now