Part 9 ( Book 3 )

699 136 54
                                    



Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Kaeun's POV

"نەخێر تكایە بوەستە ....ئازاری جەیسیۆك مەدە !"
بەڕاكردن چووم بۆلای پێش ئەوەی لە ماڵەكە بچێتە دەرەوە دەستیم گرت و وەستاندم
سەیری چاوەكانمی كرد كە پڕیەتی لە فرمێسك نازانم بۆچی بەڵام ناتوانم ببینم ئازاری جەیسیۆك دەدەن بۆیە چاوەكانم وەك چاوی مناڵێك پڕ بوو لە فرمێسك كەلەهەر چركەیەكدا بشكێت

"تكایە! !!"

چانیۆل ئاهێكی گەورەی هەڵكێشا و چوو بۆ ژوورەكەی خۆی

لەوانەیە توڕە بێت چونكە داوام لێكرد ئازاری جەیسیۆك نەدات
ئەزانم كە جەیسیۆك هەڵەیەكی گەورەی كرد بە شاردنەوەی من بەڵام هەرچۆنێك بێت ئەو ژیانی منی ڕزگاركردوە هەرگیز ئازاری نەداوم لەم حەوت ساڵەدا و تەنانەت زۆر بەجوانی مامەڵەی لەگەڵ كردووم

"نیگەران مەبە كایون چانیۆل ئازاری جەیسیۆك نادات"
سوهۆ وتی و دەستی لەسەرشانم دانا كاتێك دانیشتم لە نێوان ئەو و لوهان

لوهان : ئا كەواتە كایون تۆ ئێستا هیچشتێكت سەبارەت بە من مەبەستم ئێمەت لەبیر نیە ؟

من : بمبورن بەڵام هیچشتێكم بیر نیە

كریس : ئەمە هەڵەی تۆ نیە كایون بۆیە نیگەران مەبە

تاو : ئێمە یارمەتیت دەدەین نونا تا بیرەوەریەكانت بۆ بگەڕێتەوە

لای : وابزانم پێویست دەكات كە دوبارە خۆمان بە تۆ بناسێنین چونكە تۆ هیچشتێكت بیرنەماوە

من : نا نەخێر پێویست ناكات چونكە شیومین ئۆپا پێشتر وێنەی ئێوەی بە من نیشانداوە و ناوی ئێوەی پێ وتوم

سێهون : ئۆپا ؟؟

بەیكهیون : وێنەی ئێمە ؟؟؟

من : بەڵێ بۆچی ؟

چێن : ئایا من بەهەڵە بیستم یان ئێستا تۆ شیومین هیۆنگت بە ئۆپا بانگ كرد ؟؟

كریس : ئۆو منیش گوێم لێ بوو !

من : بۆچی ؟

كیونگسوو : كایون تۆ پێشتر هەرگیز وشەی ئۆپات بۆ ئێمە بەكارنەهێناوە بۆیە ئەوان بەلایانەوە سەیرە
كیونگسوو بە ئارامی بۆی ڕوونكردمەوە

من : نازانم لە ڕابردوودا چۆن بوومە بەلام حەز بە بەكارهێنانی وشەی ئۆپا دەكەم بۆ ئەوانەی كە تەمەنیان لە من گەورەترە

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now