Part 10 ( Book 3 )

653 142 48
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

Kaeun's P.O.V

"چی دەكەیت ؟"
كەسێك پرسی

سەیرم كرد چانیۆل بوو

"هیچشتێك تەنیا هاتم بۆئەوەی بەیكهیون لەخەو هەڵبستێنم "
بە زەردەخەنەوە پێم وت

سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند و چوو لەسەر جێگاكەی بەیكهیون پاڵی دایەوە

منیش بەردەوام بووم لەسەیركردنی

"ئەزانم ئەمە ژووری من نیە بەڵام من هەمیشە دێم بۆ ژوورەكەی بەیكهیون بۆیە بەلاتەوە سەیر نەبێت"
چانیۆل سەیری كردم و وتی

واو وەك بڵێی ئەتوانێت مێشك بخوێنتەوە چونكە منیش بیرم لەمە دەكردەوە كە ئەمە ژووری ئەو نیە بۆچی بێپرس هاتە ژوورەوە ....ئۆو بیرم چوو منیش ویستم بێپرس دەست لە مۆبایلەكەی بدەم !

"من دەچم یارمەتی كیونگسوو دەدەم "
وتم و لە ژوورەكە چومە دەرەوە

--------------------

Luhan's P.O.V

ماوەیەكی زۆرە بە ئاسودەیی نەخەوت بووم ! لەڕاستیدا لەم ماوەی حەوت ساڵەدا هەمیشە بە خەمباری خەوتوم بەلام دوێنێ شەو جیاواز بوو ...دوێنێ شەو توانیم بە ئاسودەیی و دڵخۆشیەوە بخەوم دوای بینینەوەی كایون .....بوەستە !! ئایا بەڕاستی كایون گەڕایەوە ؟؟

تكایە نامەوێت ئەمەش خەونێك بێت وەك خەونەكانی ترم كە لەم ماوەی حەوت ساڵەی ڕابردوو ئەمبینی !! چاوەكانمم كردەوە بینیم لە ژوورەكەی كایونم بەڵێ بیرمە دوێنێ شەو ئەوم جێنەهێشت .....بەڵام ئەی كایون لە كوێیە ؟ ئایا دوبارە خەون بوو ؟ بەلام زۆر لە ڕاستی ئەچوو وە هۆكارەكانی نەگەڕانەوەی هەمووی لەڕاستی ئەچوو نەك خەون ! نازانم

"كایون! كایون تۆ لە كوێی ؟"
دانیشتم لەسەر جێگاكەی كایون و بەدەنگێكی كەمێك بەرز بانگم كرد

ئایا هەربەڕاستی خەون بوو ؟
بەبێ ئاگاداری خۆم چاوەكانم پڕ فرمێسك بوون ! نەخێر نامەوێت ! نامەوێت خەون بوو بێت

خێرا فرمێسكەكانم سڕی كاتێك گوێم لە دەنگی كردنەوەی دەرگاكە بوو

ڕووخسارێكی جوان ، پێستێكی سپی و لێوە سورەكانی ، سەیری كردم و زەردەخەنەی بۆ كردم

"بەیانیت باش "
بە زەردەخەنەوە وتی و هات لەلام دانیشت

ئەمە ڕاستی بوو ؟! گەڕانەوەی كایون ڕاستیە

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now