Part 1 ( Book 1 )

4.1K 348 78
                                    


Vote before reading 📖

Enjoy the story

☽☾☽☾☽☾☽☾☽☾

kaeun's POV

‎من ناوم كایونە تەمەنم ١٨ ساڵە ،  من باش نیم لە قوتابخانە ڕقم لە قوتابخانەیە !! من جوانێكی گاڵتەچیم وە هەندێك خەڵك دەڵێن كە من كۆمێدیم بەڵام من ئێستا گۆڕاوم ...بووم بە كەسێكی تر ئەوەش ئەو كاتە بوو كە باوكم مرد

‎٥ ساڵ پێش ئێستا باوكم مرد ، دایكم هەرگیز پێی نەووتم كە باوكم چۆن مرد بەڵام من لاشەكەی ئەوم بینی ... باوكم كەسێكی سەرنجراكێش بوو ، ئێمە بۆ ئەو زۆر بەنرخ بووین ، ئەو باشترین باوك بوو كە من هەمبوو ، باوكم هەمیشە دەیووت من باشترین كچم كە ئەو هەیەتی بەڵام هەموو شتێك گۆڕا دوای مردنی منیش گۆڕام

‎من كچێكی سادە بووم كە حەزی بە پێكەنین بوو بۆ خێزانەكەی و بۆ هەمووان بەڵام ئێستا من دەمەوێت بزر بم و بەتەنها بم ... تەنها لەگەڵ خۆم بم وەك ئەوەی هەموو كێشە و قوڕسایەكانی ژیان لەسەر شانی من دا بێت

‎"مەبەستت چیە كە هاوسەرگیری دەكەیت ؟"
من گەڕامەوە ماڵەوە پاش قوتابخانە شۆك بووم بە هەواڵە نوێیەكە كە دایكم هاوسەرگیری دەكات لەگەڵ كەسێك كە هێشتا من نەم ناسیوە دایكم دەچێتە دەرەوە لەگەڵ ئەو پیاوە چینییە بۆماوەی ساڵێك وە ئێستا ئەوان دەیانەوێت هاوسەرگیری بكەن ، ئەوە بەتەواوی لە مێشكی من چووبوە دەرەوە ..... دایكم بەڵێنیی پێم دا كە باوكم تاكە كەس بوە بۆ ئەو و هەرگیز ئەو لەیاد ناكات

‎"دایكە ئەگەر تۆ دەڵێی كە ئەوە ڕێگایەكە بۆئەوەی من باشبمەوە لە خوێندنەكەم ئەمە بیرۆكەیەكی گێلانەیە بیوەستێنە"
من جانتاكەم هەڵدا بۆ سەر قەنەفەكە و تیڤیم هەڵكرد ، دایكمم بەجێهێشت لە چێشتخانەكە

‎من گوێم لە دەنگی هەنگاویی قاچەكانی بوو كە بەرزدەبوونەوە كاتێك بەرەو لای من دەهات  ، لە تەنیشتم دانیشت

‎"كایون من گاڵتە ناكەم ئەمەش بەڵگەكەمە ئەو بەڵێنیی پێم دا "
ئەو دەستی نیشاندام كە ئوستیلەیەكی ئەمەریكی لە پەنجەیا بوو ! من نامەوێت بگریم لە تەنیشت ئەو دا ئەو لەمێژە فرمێسكەكانمی نەدیوە

‎"كایون سەیری من بكە "
ئەو دەستی هێنا بۆ چەناگەم و وای كرد كە سەیری بكەم ، من سەیری ناو چاوەكانی ئەوم كرد

‎"كایون ئەزانم كە ئەوە بۆ تۆ ناخۆشە بەڵام تۆ وا بیر ناكەیەوە كە كاتیەتی بۆ من كە هاوسەرگیری بكەمەوە دایكت هێشتا جوانە وە گەنجە "
‎ئەو وتی لەگەڵ دەنگە خۆشەكەی

ڕاست دەكات ئەو هێشتا جوانە بەڵام من نامەوێت ڕازی ببم بەمە

‎"تۆ بەڵێنت پێم دا كە باوكم تاكە كەس بوو بۆ تۆ "
من هاوارم كرد

I'm a sister of 12 wolves ✔️EXOWhere stories live. Discover now