· CHAPTER ۩ 34 ·

Start from the beginning
                                    

"(وەك ئەوە نییە کە بیری لێ دەنەوە)"بەرگریم لە خۆم کرد کاتێك هەردووکیان وەك Cheshire Cat زەردەخەنەیان دەکرد.


"('هەن'ە شیرینەکەت نەخۆش کەوتووە؟)" تایهیۆنگ بە دەنگێکی گاڵتە ئامێزانە پرسی.

"(گاڵتەکردن ناتگەیەنێت بە هیچ شوێنێك)"وتم و دەستم خستە سەر دەستەکەی ترم.

"(پێگییە ئازیزەکەمان پێویست بوو وا خۆی دەربخات کە سەری ژان دەکات تا بتوانێ ئاگاداری سێهون بێت، چەند Cuteە)"وتی و چاوم وەرگێڕا.

"(وام نەکردووە، پێش ئەو هاتم بۆ ئێرە)"وتم"(هەروەها هەمووی ڕێکەوت بوو)"وتم.

"(بـەڵـێ وایـە)"جۆنگکوك زەردەخەنەی کرد"(کلینیك بۆ پشودانە تێگەیشتی؟ شوێنی ماچ و موچ نییە)" دووبارە گاڵتەی کردەوە.

"(ئۆه بەسە!)" هاوارم کرد"(تکایە تەنها بڕۆ و لوهانم بۆ بدۆزەرەوە)" بۆڵاندم، هەردووکیان زیاتر پێکەنین و دواتر ڕۆیشتن بەدوای لوهاندا بگەڕێن.

بۆ ماوەیەك بەدوای دەرماندا گەڕام هەروەها شتێکم دۆزییەوە بۆ سەرئێشە، دەستەیەکم هەڵگرت و کردمە گیرفانم، لەوانەیە پێویستم پێی بێت ئەگەر جارێکی تر ئەو سەرئێشە ناڕوونەم تووش بووەوە.

"(پـێـگی)"لام کردەوە کاتێك گوێم لە ناوی خۆم بوو، ئایا سێهون لە خەویدا ناوی منی هێنا؟

چوومە نزیکی تا بزانم هێشتا خەووتوە...هەروەها خەوتبوو، ئەوە سەیرە کە لەپڕ ناوی منی هێنا، سەیرە دەبێت خەو بە منەوە ببینێت.

"(مـ-مـەڕۆ)"هــا؟ من ناڕۆم بۆ هیچ شوێنێك ڕاستە؟

سێهون وەڕەس و نیگەران دیاربوو لەبەر چەند هۆکارێك کە نازانم، لەناکاو بەخێرایی هەناسەی دەدا و کەمێك ئارەقی کردبووەوە.

"(هێی، هەستە لەخەو...هەستە)"بە نیگەرانییەوە وتم و جێگاکەیەم ڕاوەشاند.

"(تکایە مەڕۆ!)"ڕاچڵەکیم کاتێك لەپڕ هەستا، ئێستا بەخەبەرە وە دەستێکی بەسەرییەوە.

"(تـ-تۆ باشی؟)" پرسیارم لێی کرد.

سەیری منی کرد و ئاهێکی ئاسوودەیی هەڵکێشا"(ئەوە خەو بوو)"وتی و دەستی خستەر سەر سنگی.

"(بەدیاریکراوی خەوت بە چییەوە بینی؟)" پرسیم.

بۆ ماوەیەك سەیری منی کرد"(گفتوگۆکەمانت بیرە ئەوەی لە ئۆفیسەکەی باوکم؟)"وتی، منیش سەرم بەمانای بەڵێ ڕاوەشاند.

"(من بەجێناهێڵی ڕاستە؟)"سەرسام بووم بە پرسیارە لەناکاوەکەی"(تۆ بە منت وت کە ناڕۆی گرنگ نییە چی ڕوویدەدات ڕاستە؟)"دووبارە پرسی.

"(بۆچی لەپڕ ئەوە دەپرسی؟)" بە حەپەسانەوە پرسیم.

"(تکایە تەنها وەڵامم بدەرەوە)"بە نائومێدانە وتی.

𝐓𝐖𝐎 𝐅𝐀𝐂𝐄𝐃 | √ Completed (Kurdish)Where stories live. Discover now