°<^CHAPTER_TWENTY-IEGHT^>°

1.2K 140 7
                                        

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چێژببینە🌝
enjoy🌚







سێنا لەفڕۆکەکەهاتەخوارەوە دوای ئەوەی گەیشتە کۆریا هێشتا هەواڵی بەخێزانەکەی نەدابوو ویستی بیکات بەسوپڕایز


^سێنا^
بەبێهێزی دەڕۆشتم بەڕێگادا لەناوئەو هەموو قەرەباڵغیە هەستم بەتەنهایی دەکرد چواردەورم هێواش بوبۆوە ئەو یادگاریانەم بیردەکەوتەوە لەگەڵ دایکم




فلاش باک



"هێی سێنا کچم وەرە خوانی ئێوارە ئامادەیە"خاتوکانگ وتی لەکەنار دەریابوون ڕۆژێکی گەرمی هاوین بوو سێنا لەناو ئاوەکە لەگەڵ باوکی مەلەی دەکرد کەدایکی بانگی کرد باوکی کردیەباوەشی و ڕۆشتنەلای خاتوکانگ"ئااا دایکە من کیمچی ناخۆم"سێنا بەبێزەوە وەی خاتوکانگ پێکەنی و قاپێکی دانا لەسەر مێزەکە کەڕۆبیانی لەسەربوو"دەزانم بۆیە ئەمەم بۆتۆکڕی"خاتوکانگ وتی سێنا پێکەنی چووە باوەشی"تۆباشترین دایکی"سێنا وتی و دەستی کرد بەماچکردنی ڕوخساری دایکی هەموویان پێکەنین گۆ وون لەم کاتە تەمەنی دوو ساڵ بوو"دایکاااا"گۆ وون بەتوڕەیی هەمووان هەستیان بەئیرەییەکەی برد بەڕێزهۆنگ چووەلای و کردیەباوەشی"کوڕەکەم ئیرەیی دەبات تۆکوڕە بچوکەکەی منی"هەمووان پێکەنین ئەو ڕۆژە کاتێکی خۆشیان بەسەربرد







ئێستا






فرمێسک لەچاوم هاتەخوارەوە من هەرگیز هەستم بەوەنەکردبوو کەئەو دایکی من نەبێت چوومە دەرەوەی فڕۆکەخانە جایهون وەستابوو چاوەڕێمبوو تەنهائەوم ئاگادارکردبۆوە لەدورەوە دەستی بەرز کردەوە کەمنی بینی منیش زەردەخەنەی ساختەم کرد و چووم بەرەو ڕوی ئەویش هات باوەشی لێدام منیش باوەشم لێدایەوە"ئای سێنا لەکۆتاییدا هاتیتەوە بیرم کردبویت"جایهون وتی پێکەنیم"منیش هەوەهابیری هەمووتانم کردبوو"باوەشەکەمان جیاکردەوە جانتاکەی لێوەرگرتم ڕۆشتین بەرەو ئۆتۆمبێلەکە لەناکاو نینا هاتەدەرەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکە بەچەپکێک گوڵ




"سوپڕایز"نینا وتی بەدەنگی بەرز پێکەنیم گوڵەکەی پێشکەش کردم لێم وەرگرت"سوپاس نینا "وتم ئەویش پێکەنی"نینا ویستی بەخێرهاتنەوەت بکات بۆیە چەپکێک گوڵی بۆکڕیت"جایهون وتی کەهاتەلامان"بەڕاست زۆر سوپاس نینا"وتم ئەویش زەردەخەنەی کرد"شایەنی نییە"زەردەخەنەمان بەڕوی یەکتر"دەی دەی بابڕۆین"جایهون وتی و هەرسێکمان سەرکەوتین و بەڕێکەوتین بۆماڵەکەی من دوا کەمێک گەیشتین هاتمە خوارەوە "ببورە سێنا حەزمان دەکرد لەلای تۆبین بەڵام جۆون لەدایەنگەیە دەبێت بیهێنینەوە"نینا وتی بەخەمباری زەردەخەنەم کرد"کێشەنییە کوڕەکەت گرینگترە"وتم هەردووکیان زەردەخەنەیان کرد و ڕۆشتن منیش جانتاکەم ڕاکێشا





~{{دراوســـێـــڪــەم}}~Where stories live. Discover now