ڕۆژێکی نوێ کچێکی جوانکیلەی تەمەن14ساڵ بەهۆی تیشکە بەتینەکە چاوەکانی کردەوە بەدڵخۆشی هەستا سەیری کاتژمێری کرد کاتژمێر9ی بەیانی بوو بەزەردەخەنەوە ڕۆشتە دەستشۆر ڕوخساری و ددانەکانی بەجوانی شوشت دواتر خۆی گۆڕی و ڕۆشتە دەرەوەی ژورەکە ئەوان ژیانێکی ئاسایی خۆش بەڕێدەکەن لەلای خێزانی جۆنگ تەنهاخۆشبەختی یەکتریان دەوێت
ڕۆشتە خوارەوە بینی سەرمێزەکە بەجوانی ڕازاوەتەوە و نانی بەیانی جۆراوجۆری لەسەر دانیشت لەبەر شەرمەزۆرەکەی نەیدەتوانی بەیانی باش بکات ئەو زیاتر شەرم لەباوکی دەکات کاتێک باوکی لێنییە شەرمی کەمترە
"سێرکە سێنا ئەوپەنیرەم کڕیوە کەحەزت لێیە"بەڕێزجۆنگ وتی سێنا سەیری کرد و کەمێکی لێ خوارد"بەتامە"ئەوەندە شەرمی دەکرد ڕوی نەبوو بڵێت سوپاس لەم کاتەدا گوێیان لەدەنگی برابچوکەکەی سێنا بوو گۆ وونی برای کەتەمەنی8ساڵە
"بەیانی باش"بەخەواڵویی وای وت"بەیانی تۆش باش"بەڕێزجۆنگ و خاتوجۆنگ وتیان هەمووان دەستیان کرد بەخواردنی نانی بەیانی بەدڵخۆشی
××××××××××××××××××
هەمووان لەژوری میوان دانیشتبوون جگە لە سێنا کەلەچێشتخانە دانیشتبوو خەیاڵ بردبۆیەوە بەڵام ڕاچڵەکی بەزەنگی دەرگا"سێناکچم دەتوانی دەرگاکە بکەیتەوە"خاتوجۆنگ وتی بەهاوارەوە"باشە"سێنا وتی و ڕۆشت دەرگاکەی کردەوە بەڵام چاوەکانی گەشانەوە بەبینینی بەڕێزجیۆن"ئۆو سڵاوسێنا"سێنا ڕومەتەکانی سورسور بونەوە سەیری بەبەڵێ لەقاند بەڕێزجیۆن زەردەخەنەی کرد وەسێنا تێبینی کرد کەبەڕێزجیۆن جلی فەرمی لەبەرە"زۆرباشە دەتوانیت باوکت بانگ بکەیت"
بەڕێزجیۆن وتی"باشە"سێنا وتی و بەڕاکردن ڕۆشتە ژوری میوان"باوکە بەڕێزجیۆن بانگت دەکات"سێنا وت کاتێک سەیری قاچەکانی دەکرد"زۆرباشە کچم دەی گیانەکەم من دەڕۆم"بەڕێزجۆنگ وتی"باشە ئاگاداری خۆتبە"خاتوجۆنگ وتی و بەڕێزجۆنگ ڕۆشت
سێنا بێزاربوو ڕۆشتە ژورەکەی بینی نامەیەکی لەهانای هاوڕێیەوە بۆهاتووە سەیری کرد٭دەی سێنا وەرە لەدەرەوە چاوەڕوانتم٭سێنا بەخێرایی هەستا و ڕۆشتە خوارەوە"دایکە من دەڕۆم هانا بانگم دەکات"سێنا بەهاوارەوە وتی"باشە"خاتوجۆنگ وتی
سێنا ڕۆشتە دەرەوە بینی سێنا لەبەردەم ماڵی خۆیانەوە وەستاوە سێنا ڕۆشت بەرەوڕوی"بەڵێ هانا"سێنا وتی"دەی وەرە بابڕۆینەماڵی ئێمە دەڕۆینە ژورەکەم سەیری فیلم دەکەین"هانا وتی ئەو پێچەوانەی سێنایە زۆر کەسێکی شیرینەوە وەهانا ساڵێک لەسێنا گەورەترە"باشە"سێنا بەزەدەخەنەوە وتی
هانا دەستی گرت و بردیە ژورەوە هەرکە ڕۆشتنە ژورەوە خاتوجیۆنیان بینی کە دوو کوپ قاوەی بەدەستەوە بوو"ئا سێنا بەخێربێیت "خاتوجیۆن وتی سێنا سەری داخستبوو بەزۆر وتی"سوپاس"خاتوجیۆن زەردەخەنەی کرد"زۆرباشە هانا بڕۆنەژورەکەتان بادەنگتان کەم بێت براکەت وانەی قوڕسە"سێنا لەناودڵی خۆی ئاهەنگی دەگێڕا هەربەبیرهێنانەوەی ئەوە دڵی خۆشدەبێت"باشەدایکە"
YOU ARE READING
~{{دراوســـێـــڪــەم}}~
Actionلەتەمەنی چواردە ساڵیەوە ئاشقی کوڕی دراوسێکەمان بووم بەڵام لەبەر شەرمە زۆرەکەم نەمدەتوانی پێی بڵێم تەنهادەمویست هەموو ڕۆژێک بیبینم بەڵام ئەو زۆر بەکەمی دێتە دەرەوە چونکە لەئێستادا لەکۆتا مەرحەلەی ئامادەییە دڵم بەوەخۆشە کە خوشکەکەی هاوڕێمە چونکە زۆربە...
