ئێستا حەوت ساڵ بەسەر ئەم ڕوداوانەدا تێپەڕیوە زۆر شت ڕویداوە لەم حەوت ساڵەدا وەک سێنا و هانا کەماڵی هانا باریان کرد بۆشوێنێکی دی بۆ هانا و سێنا زۆر ناخۆشبوو زۆر دڵتەنگن کەسیان قسە لەگەڵ یەکتری ناکەن چونکە زۆر خەمبارن ناتوانن قسەبکەن بەیەکەوە
وەلەبیرکردنی جۆنگکوک سێنا بەتەواوی ئەوی لەبیرکردوە هیچ هەستێکی بۆی نەماوە ئەو نایەوێت ئاشق ببێت پێی وایە کەئاشقبوون ئازارت پێدەگەیەنێت وەسەبارەت بەبراکەی سێنائەو ئێستا چواردەساڵە کوڕێکی ئاقڵ و زیرەکە مێشکێکی باشی هەیە ئەو بەهاوین و سزتاندا دەخوێنێت زۆر حەزی بەتێکەڵبونی خەڵک هەیە کەسێکی کۆمەڵایەتییە بەپێچەوانەی سێناوەیە سێنا سەبارەت بەو ئەو ئێستا تەمەنی بیست و یەک ساڵە لەکۆلێژی پزیشکی دەخوێنێت کچێکی زۆر جوانە باڵایەکی بەرزی هەیە چاوێکی ئاوساوی هەنگوینی هەیە وەقژی وەک تاڤگەوایە وەپێستێکی زیاد لەحەد سپی لێوێکی گێلاسی هەیە هەرکەسێک بیبینێت خۆشیدەوێت و دەچێتەدڵیەوە کچێکی ڕوخۆشە بەڵام حەزی بەتێکەڵبونی خەڵک نییە
وەهانا ئەویش کچێکی زۆر جوانە باڵایەکی مامناوەندی هەیە لەگەڵ پێستێکی سپی وەک چاوێکی ڕەشی تاریک لەگەڵ قژێکی درێژی قاوەیی وەلێوێکی شێوەدڵی هەیە بەتەواوەتی کچێکی جوان و خوێنگەرمە هانا لەئێستادا تەمەنی بیست و دوو ساڵە کۆتا مەرحەلەی کۆلێژە لەکۆلێژی پارێزەری دەخوێنێت ئەو ئەمساڵ دەڕواتە کۆلێژەکەی سێنا زۆر بەپەرۆشە
هانا ئەمڕۆ ڕۆژی یەکەمیەتی لە کۆلێژەنوێکەی هەناسیەکی قوڵی هەڵمژی و ڕۆشتە ژورەوە بەناوقوتابیاندا دەڕۆشتە ژورەوە زۆر دڵخۆشبوو ڕۆشتەژورەوە
×××××××××××××××××
زەنگ لێیدا هەمووقوتابیان لەکڵاسەکەیان هاتنەدەرەوە سێنا کتێبەکەی هەڵگرت و ڕۆشت بۆ باخچەی کۆلێژەکەیی و دەستی کرد بەخوێندنەوەی کتێب دور لەهەموو کەسێک هانا هاتەدەرەوە ڕۆشتە ناوباخچەکە چاوی دەگێڕا ئەو هیوایەی سێنا بدۆزێتەوە بەڵام نەیتوانی بەنائومێدی لەسەرکورسیەک دانیشت کە کەسێکی لێبو سەری داخستبوو کتێبی دەخوێندەوە نەیدەتوانی ڕوخساری ببینێت لەناکاو سەری هەڵبڕی هەردوکیان شۆک بوون"سێنا"هاناوتی"هانا"سێنا وتی بەخێرایی باوەشیان لەیەکتریدا فرمێسک لەچاویان هاتەخوارەوە
ئەوان نمونەی هاوڕێیەتی بوو کەسیان نەیانتوانی یەکترلەبیربکەن لەماوەی ئەم چەندساڵەدا باوەشەکەیان جیاکردەوە سێنا دانەیەکی کێشابەشانی هانادا"گەمژە ئەو هەمووساڵە بۆچی هیچ نامەت نەنارد"سێنا وتی"ئەی تۆچی تۆبۆچی نەتنارد"هانا وتی بەتوڕەیی کویت"یااا تۆڕاست دەکەیت لەمەدا خەتای هەردووکمانبوو"سێنا وتی و خۆی نوقمی باوەشی کرد هاناش باوەشی لێدایەوە"بەڵێ ڕاست دەکەیت"هانا وتی سێنا چاوی داخست"سێنا پرسیارێک"هانا وتی سێنا سەری بەرزکردەوە"فەرموو"سێنا وتی بەپەرۆش بوو زۆ پرسیارەکەی هانا هانا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی"ئایا هێشتا هەستت بۆ براکەم ماوەیە یان نا"هانا وتی سێنا زەردەخەنەکەی ون بوو"هانا خۆت دەزانیت من ئەوم لەبیرکردوە وەناشمەوێت ئەوم خۆشبوێت ببورە"سێنا وای وت هانا بەخێرایی سێنای لەباوەش کردەوە"ببورە باشەتەواو"هانا وتی سێناش باوەشی لێدایەوە زەنگی چونەژورەوە لێیدا دواتر هەمووان ڕۆشتنەوە ژورەوە
YOU ARE READING
~{{دراوســـێـــڪــەم}}~
Actionلەتەمەنی چواردە ساڵیەوە ئاشقی کوڕی دراوسێکەمان بووم بەڵام لەبەر شەرمە زۆرەکەم نەمدەتوانی پێی بڵێم تەنهادەمویست هەموو ڕۆژێک بیبینم بەڵام ئەو زۆر بەکەمی دێتە دەرەوە چونکە لەئێستادا لەکۆتا مەرحەلەی ئامادەییە دڵم بەوەخۆشە کە خوشکەکەی هاوڕێمە چونکە زۆربە...
