*ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ*
٭ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ٭
چێژببینە
"زۆر سوپاس بەڕێز وێڵز"بەڕێز ستیڤ وتی بە بەڕێوبەر"شایەنی نییە بەڕێزم ئێمە لەخزمەتتداین وە بەڕێزجیۆن زۆر دڵخۆشبوین بە هاتنت"بەڕێوبەر ڕستەی کۆتایی بەکوک وتی و هەردوکیان تەوقەیان کرد"زۆر سوپاس بەڕێوبەر"کوک وتی و هەرسێکیان ماڵئاواییان کرد و کوک و بەڕێزستیڤ ڕۆشتنە دەرەوە"بەڕێز جیۆن پێتچۆنە خوانی ئێوارە بەیەکەوەبخۆین"ستیڤ وتی"بێگومان"کوک وتی و هەردوکیان بەڕێکەوتن بۆ ڕێستۆرانت
×××××××××××××××
^سێنا^
لەگەڵ پزیشکەکان هاتینە دەرەوەی ژوری کۆبونەوە باوەڕناکەم ئەمە جۆنگکوک بوو بۆچی هاتبوو زۆر پەشۆکام هیوادارم دووبارە نەیەتەوە ناتوانم ڕوبەڕوی ببمەوە ئەو زۆر جیاوازە هەست دەکەم شتێک لەئەوگۆڕاوە وەک خۆی نییە"سڵاو سێنا پلانت هەیە بۆ ئێوارە"ئەوە پزیشک چار بوو کەهاتەلام منیش موبایلەکەم دەرهێنا و نوسیم٭من باشم نەخێر هیچ پلانێکم نییە٭پیشانمدا ئەو لەزمانی ئاماژە تێناگات"زۆر باشە دەمویست ئێوارە پێکەوە نان بخۆین"وتی منیش نوسیم٭باشە٭ئەو زەردەخەنەی کرد"کەوایە دوای کار دەڕۆین"
وتی و منیش سەرم بەباشە جوڵاند و ڕۆیشتم بۆ سەرکارەکەم بەڵام مێشکم لەلای جۆنگکوک بوو نازانم بۆ بیری لێدەکەمەوە ئای خوایە بالەبیری کەم
دوای کار
سێنا جلەکانی خۆی کردەوە بەری و ڕۆشتە دەرەوەی نەخۆشخانە
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
بینی چار وەستاوە چاوەڕوانیەتی لەموبایلەکەی نوسی٭ببورە درەنگ هاتم٭چار زەردەخەنەی کرد"نەخێر منیش زۆرنابێت هاتووم"چار وتی و ڕوی کردە سێنا"بابڕۆین ئۆتۆمبێلەکەم لە خوارەوەیە"چار وتی و سێنا سەری بەبەڵێ لەقاند و بەیەکەوە چونە خوارەوە و چار دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ سێنا کردەوە و سێنا سەرکەوت دواتر خۆشی سەرکەوت و بەڕێکەوتن"سێنا شوێنێکی زۆر خۆشم هەڵبژاردوە دڵنیام بەدڵتە"چار وتی سێنا زەردەخەنەی کرد و دوای کەمێک گەیشتنە ڕێستۆرانتێکی زۆر ڕاقی کە پێنج ئەستێرەبوو
YOU ARE READING
~{{دراوســـێـــڪــەم}}~
Actionلەتەمەنی چواردە ساڵیەوە ئاشقی کوڕی دراوسێکەمان بووم بەڵام لەبەر شەرمە زۆرەکەم نەمدەتوانی پێی بڵێم تەنهادەمویست هەموو ڕۆژێک بیبینم بەڵام ئەو زۆر بەکەمی دێتە دەرەوە چونکە لەئێستادا لەکۆتا مەرحەلەی ئامادەییە دڵم بەوەخۆشە کە خوشکەکەی هاوڕێمە چونکە زۆربە...
