ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چێژببینە❤️🩹
ئینا چووە ژورەوە ڕاستەوخۆ دایکی لەبەردەمی بوو ڕاچڵەکی"ئای دایکە منت ترساند چۆن تائێستە نەخەوتویت"ئینا وتی دایکی برۆیەکی بەرز کردەوە"تۆم بینی ئەوکوڕەکێبوو؟"دایکی وتی ئینا سەیری کرد"هیچ تەنها هاوڕێیەکمە لە نەخۆشخانە"ئینا وتی"بەڕاستی وادیاربوو زۆر نزیک بوون ناوی چییە"دایکی وتی بەکەمێک توڕەیی ئینا ترسابۆیە وتی"ناوی چارە پزیشکی دەرونیە و باوکی خاوەن کۆمپانیایە هیچی ترت دەوێت بیڵێم"ئینا وتی دایکی سەریسوڕما"واو دیارە دەوڵەمەندن"دایکی وتی ئینا چاوی سوڕاند"هەرچیەک بێت من دەڕۆم دەنوم شەوشاد"ئینا وتی و ڕۆشت"شەوشاد"دایکی وتی و ئەویش ڕۆشت
×××××××××××××××××××××××
ڕۆژێکی نوێ
^سێنا^
ددانم دەشوشت زەنگی دەرگا لێیدا بەم بەیانییە کێیە ڕۆشتم کردمەوە دووبارە بێزارکەرەکەیە جیۆن جۆنگکوک بەپرسیارەوە سەیرم کرد زەرفێکی بەرز کردەوە"نانی بەیانی ویستم بەیەکەوە بیخۆین بەو پێیەی پیشوتریش دراوسێ بووین خەمنت نەبێ سنوری خۆم دەزانم"وتی و لەکۆتایی دەستی بەرز کردەوە برۆیەکم بەرز کردەوە نازانم ئارەزوی دروستکردنی خواردنم نییە کەمێک وەستام ئەویش لێم بێئومێد بوبو بەهەرحاڵ تەنهاجارێکە خۆم لادا بەئاماژە وتم بێتەژورەوە ڕوخساری گەشایەوە هاتەژورەوە ڕۆشتینە چێشتخانە"ئمم ماڵەکەت خراپ نییە"وتی و دانیشت منیش خواردنەکانم دانا و لەبەرامبەری دانیشتم
دەستیان کرد بەنان خواردن کوک جارجار لەژێرەوە سەیری دەکرد لەناکاو کوک پەیوەندیەکی بۆهات سەیری کرد هانا هەڵیگرت"سڵاو جوانکیلەکەم"کوک وتی سێنا سەری بەرز کردەوە"سڵاو لەبراکەم لەکوێی"هانا وتی"گەر بیڵێم باوەڕناکەیت"کوک وتی و سەیری سێنای کرد سێنا نەیدەزانی هانایە"لەکوێی"هانا وتی بەپەرۆشەوە کوک کامێراکەی کردەوە"لەگەڵ سێنام"کوک وتی و هانا شۆک بوو زەردەخەنەی گەورەی کرد"بەڕاست تکایە پەیوەندیەکەی پێبدە"هانا وتی و کوک ئاڕاستەی موبایلەکەی گۆڕی و کردیە سەر سێنا سێنا زەردەخەنەی کرد زۆر دڵخۆشبوو بەبینینی هانا"سڵاو سێنا باوەڕناکەم کەتۆیت زۆر بیرم کردویت گەمژە پەیوەندیم پێوەکردی وەڵامت نەدامەو بۆچی"هانا وتی بەتوڕەیی و خەمباری زۆر بیری کردبوو سێنا لەموبایلەکەی شتێکی پیشان کوکدا"هانا ئەو دەڵێت موبایلەکەی گۆڕیوە وە....ئەویش بیری کردویت زیاتر لەوەی بیری لێدەکەیتەوە"کوک پێی وت
هانا زەردەخەنەی کرد"زۆر دڵخۆشم سێنا کەتۆم بینی هیوادارم بێیتەوە و دوبارە......."هانا قسەکەی تەواونەکرد دەنگی گریانی منداڵ هات"ببورە سێنا دەبێت بڕۆم کوڕەکەم دەگری دەی بایییی"هانا وتی و ماچی بۆهەڵادا و ڕۆشت و کوکیش پەیوەندیەکەی داخستەوە"سێنا زۆر بیرت دەکات"کوک وتی سێنا زەردەخەنەی کرد"منیش"هەردووکیان شۆک بوون سێنا توانی قسەبکات"س....سێنا تۆ قسەت کرد"سێنا خێرا دەستی گرت بەدەمیەوە زەردەخەنەی کرد کوکیش بەهەمان شێوە زەردەخەنەی کرد هەردووکیان زۆر دڵخۆشبوون"سێنا هەوڵبدە دڵنیام دەتوانیت"کوک وتی و بەڕوخسارێکی گەشاوە سێنا زەردەخەنەی کرد و سەری بەبەڵێ لەقاند کوکیش زەردەخەنەی کرد سێنا زۆچەند چرکەیەک هەڵەکانی جۆنگکوکی لەبیرکردبوو دوای ساڵێک زەردەخەنەیەکی لەدڵەوە کرد لەگەڵ جۆنگکوک بێ ئەوەی بزانێت کوک هەڵەی زۆری کرد بەڵام هەمووکەسەباشەکان یەک جار هەڵەدەکەن بویەوە بەدووجار لێخۆشبوون ئەستەمە ئەوەی گرینگە متمانەی بەرامبەر نەشکێنین
CZYTASZ
~{{دراوســـێـــڪــەم}}~
Akcjaلەتەمەنی چواردە ساڵیەوە ئاشقی کوڕی دراوسێکەمان بووم بەڵام لەبەر شەرمە زۆرەکەم نەمدەتوانی پێی بڵێم تەنهادەمویست هەموو ڕۆژێک بیبینم بەڵام ئەو زۆر بەکەمی دێتە دەرەوە چونکە لەئێستادا لەکۆتا مەرحەلەی ئامادەییە دڵم بەوەخۆشە کە خوشکەکەی هاوڕێمە چونکە زۆربە...
