ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــ
چێژببینە🤍
دوای کەمێک
سێنا هاتەژورەکەی جۆنگکوک بەقاپێک شۆربا لەسەر بێدەکەی دانیشت"دەی دەمت بکەوە"سێنا وتی کاتێک کەوچکەکەی نزیک دەمی جۆنگکوک کردەوە نەیویست ئەم هەلە لەدەست خۆیبدات خواردی"ئممم زۆر بەتامە"جۆنگکوک وتی سەرسوڕمانەوە سێنا زیاتری پێدا تاوەک و هەمووی تەواوکرد"ئێ پێمبڵێ چی دیکەت بۆدروست بکەم"سێنا پرسیاری لێکرد جۆنگکوک زەردەخەنەی کرد"هیچ شتێک تەنهالەتەنیشتم بە"جۆنگکوک وتی"نابێت جۆنگکوک پێویستە خواردن بخۆی بۆئەوەی باش ببیتەوە بۆستە دەچم خواردنێکی تەندروست دروست دەکەم"سێنا وتی و ڕۆشت بێئەوەی ڕێ بەکوک بدات قسەکان"ئای خوایە ئەم کچەشێتە"جۆنگکوک لەبەر خۆیەوە وتی
سێنا خەریکی خواردن دروستکردن بوو لەناکاو پەیوەندی بۆهات سەیری کرد دایکیەتی هەڵی گرت و دەنگەکەی یابەدەرەوە"سێنا کچم چۆنی"خاتوکانگ وتی"من زۆرباشم دایکە باوکم و گۆوون چۆنن"سێنا وتی"ئەوانیش باشن کچم دەتەوێت کەی بێیتەوە بەڕاستی بیرت دەکەین"خاتوکانگ وتی بەخەمباری"یااا دایکە خەمبار مەبە هەرخۆی پلەکەم بەرز کرایەوە"سێنا وتی بەدڵخۆشی"بەڕاست پیرۆزت بێ کچم زۆر دڵخۆشبووم"خاتوکانگ وتی بەدڵخۆشی"بەڵێ وەهەروەها لەوانەیەی هەفتەی داهاتوو بێمەوە ماڵەوە منیش بیرتان دەکەم"سێنا وتی"بەڕاست زۆر دڵخۆشبووم کچم بەڕاستی بیرمان دەکردی"خاتوکانگ وتی"بەڵێ دایکە کەهاتمەوە شتی زۆر دەبێت پێتانی بڵێم"سێنا وتی بەدەم چێشتلێنانەوە"بەڕاست دیارە قوڕگت بڕ قسەیە باشە کچم من دەڕۆم هەندێک کارم دواتر پەیوەندیت پێوەدەکەمەوە"خاتوکانگ وتی"باشە دایکە"سێنا وتی و پەیوەندیەکەیان داخستەوە"ئەوەخاتوکانگ بوو"دەنگی جۆنگکوک هات
سێنا ئاوڕی دایەوە"بەڵێ دایکم بوو"سێنا وتی و دەستی کردەوە بەخواردن دروست کردن جۆنگکوک هاتەلای سەیری خواردنەکەی کرد"بۆنی زۆر خۆشە"جۆنگکوک وتی کاتێک چاواکانی داخست"هێی چیدەکەی لێرە بڕۆوە ژورەکەت"سێنا وتی و پاڵی پێوەنا"ئێ بێزاربووم لەژورەکەم"جۆنگکوک وتی"کەوایە بڕۆ سەر سۆفاکان پاڵکەوە نابێت خۆت ماندوبکەیت"سێنا وتی و پاڵی پێوەنا بۆ ژوری میوان جۆنگکوک بەبێزاری پاڵکەوت و سەیری موبایلەکەی دەکرد دوای کەمێک سێنا هاتەلایی و جۆنگکوک دانیشت سێناش لەتەنیشتی"دەی بیخۆ"سێنا وتی کەسەیریجۆنگکوکی کرد جۆنگکوک کەمێکی لێخوارد"وااا بەڕاستی تۆ شێفی زۆر بەتامە"جۆنگکوک وتی سێنا پێکەنی"پرسیارێکم هەیە؟"جۆنگکوک وتی سێنا سەیری کرد"بۆچی گرینگیم پێدەدەی"جۆنگکوک وتی سێنا بێدەنگبوو"چوونکە بەهۆی منەوە وات لێهات"سێنا وتی جۆنگکوک شۆک بوو"سکرتێرەکەت وتی کەویستوتە شتێکم بۆبهێنیت و بگەڕێیتەوە کۆمپانیا بەڵام وات بەسەر هات"سێنا وتی جۆنگکوک سەیری سێنایکرد"بەڵام بەهۆی تۆوە نەبوو"جۆنگکوک وتی سێنا سەیری کرد بەخەمباری"دڵنیابە بەهۆی تۆوە نەبوو"جۆنگکوک وتی بەدڵنیایی سێنا زەردەخەنەی کرد"باشە کەوایە بیخۆ"سێنا وتی جۆنگکوک دەستی کرد بەخواردن
YOU ARE READING
~{{دراوســـێـــڪــەم}}~
Actionلەتەمەنی چواردە ساڵیەوە ئاشقی کوڕی دراوسێکەمان بووم بەڵام لەبەر شەرمە زۆرەکەم نەمدەتوانی پێی بڵێم تەنهادەمویست هەموو ڕۆژێک بیبینم بەڵام ئەو زۆر بەکەمی دێتە دەرەوە چونکە لەئێستادا لەکۆتا مەرحەلەی ئامادەییە دڵم بەوەخۆشە کە خوشکەکەی هاوڕێمە چونکە زۆربە...
