××××××××××××××××××××××××××
سێنا دانیشتبوو لەئۆفیسەکەی لەم کاتە ئینا هات"سێنا شەوی ڕابردو شتانێکی خراپ ڕویدا"ئینا وتی بەخەمباری دانیشت هەمووشتێکی بۆساکرد سێناب بەئاماژەوتی٭زۆرباشە چار لەکاتی خۆی هات دڵخۆشم کەسەلامەتیت٭ئینا زەردەخەنەی کرد"سوپاس"ئینا وتی لەناکاو پەرستارێک هاتەژورەوە"خاتوهۆنگ خاتونێک لێرەیە بارودۆخی باش نییە پێویستە بێیت"پەرستار وتی و سێنا هەستا ڕۆشت ئیناش بەهەمان شێوەڕۆشت
××××××××××××××××××××××
دوای ساڵێک
^جۆنگکوک^
بەسەرکەوتویی پڕۆژەکەمان تەواوبوو نەخۆشخانەیەکی زۆر گەورەمان بنیادنا بێگومان من نا بەڵکو تەلارسازەکان و کرێکارەکان کاری زۆر باشیان کرد فایلی هەموو پزیشکە سەرکەوتوەکان دەخوێنمەوە لەناکاو فایلەکەی سێنام بینی بەڕاستی ڕەسمەکەی جوانە کەلەسەریەتی پزیشک هۆنگ واو بەڕاستی ناوێکی خۆشە ئەویشم هەڵبژارد ئەویش لەگەڵ چەند پزیشکێکی بەتوانا و چەند پڕۆفیسۆرێک لەنەخۆشخانەکە دەبن ئەمڕۆ پێیان ڕادەگەیەنم بەڕێکەوتم بۆ نەخۆشخانە دوای ماوەیەک گەیشتین ڕۆشتمە ژورەوە بەڕێکەوتم بۆ ژوری بەڕێوبەر
"سڵاو بەڕێز جیۆن زۆر دڵخۆشبووم ئایا هەموو فایلەکانت پێگەیشت"بەڕێوبەر وتی"بەڵێ زۆر سوپاس دەتوانین ئێستا پێیان ڕابگەیەنیت"کوک وتی"ئێ بەڵێ ڕاپۆرێکم ئامادەکرد ئێستا هەڵی دەواسم هەموو پزیشکە باڵاک لەگەڵ پڕۆفیسۆرەکانی تێدایە"بەڕێوبەر وتی و لەگەڵ جۆنگکوک بەیەکەوە چوونە خوارەوا بەڕێوبەر ڕاپۆرتەکەی هەڵواسی و لەگەڵ جۆنگکوک دەستیان کرد بەگفتوگۆ کردن
دوای کاتژمێرێک
لەلای سێنا
سێناخەریکی کارکردن بوو لەناکاو ئینا هاتەژورەوە و دەستی کرد بەهاوارکردن سێنا سەریسوڕما"بەڵێێێێ سێناااااااا من و تۆۆۆۆ دەڕۆینە نەخۆشخانە نوێکە دەگوازرێینەوە وەپلەکەمان بەرز دەبێتەوە بۆپڕۆفیسۆری دەزانی بۆچی"ئینا بەهاوارەو وتی لەکۆتاییدا پرسیاری کرد و سەیری سێنای کرد سێناوتی"بۆچی"ئینا زەردەخەنەی کرد"یەکەم چونکە ئێمە پزیشکی باڵابوین وەکارەکانمان باشبوو دووەم لەبەر ئەوەی کەجیۆن جۆنگکوک دراوسێی تۆیە وە پێم وایە حەزی لەتۆیە وەلەبەرتۆ منیشی وەرگرت"ئینا وتی سێنا دەمی کرایەوە"قسەی بێمانا مەکە ئەو حەزی لێم نییە"سێنا وتی ئینا زەردەخەنەی کرد"دەیبینین بەهەرحاڵ پێتچۆنە ئاهەنگێکی بچوک بگێڕین من و تۆ و چار"ئینا وتی سێنا بیری کردەوە"باشە"
×××××××××××××××××
"سێنا لەکوێ بویت تائێستە کارت دەکرد"ئینا وتی کەلەگەراج وەستابوو لەگەڵ چار"بەڵێ ببورن نەخۆشێکی لەناکاوهات"سێنا وتی"باشەکێشەنییە بابڕۆین"ئینا وتی"باشە دەی خانمینە سەرکەون"چار وتی و هەموویان سەرکەوتن و ڕۆشتن
"سێرکەن هاوڕێکانم بابڕۆینە شوێنێکی سادە"سێنا وتی"هێی گەر خەمی پارەتە ئەوەلەسەرمنە"چار وتی سێنا دانەیەکی پیاکێشا"نەخێر گەمژە تەنها دەمەوێت ئاسودەبم"سێنا وتی"باشەکەوایە"ئینا وتی و بەرەوچیشتخانەیەکی سادەکەوتنەڕێ دوای کەمێک گەیشتن هەموویان چونەژورەوە و دانیشتن"هاوڕێیان دەمەوێت ئێوەش سەردانی کۆریا بکەن"سێنا وتی"بۆنا من دێم"ئینا وتی"منیش حەزدەکەم کۆریا ببینم"هەمووقسەکانیان بەڕوسی دەکرد سێنا بەتەواوی دەتوانێ بەڕوسی قسەبکات
"هێی پێتانچۆنە کەمێک خواردنەوە داوابکەین"ئینا وتی"بەڵێ زۆر دەمێک دەبێت نەمخواردوە"سێنا وتی"باشە داوای دەکەین بەڵام من ناخۆمەوە"چار وتی"ڕاستەتۆ شۆفێری دەکەیت"سێنا وتی و داوای چەند خواردنەوەیەکیان کرد لەگەڵ چەند خواردنێک دەستیان کرد بەقسە وەدەیان خواردەوە
^جۆنگکوک^
لەژورەکەم بووم تازەگەرماوم کردبوو لەم کاتەپەیوەندیم بۆهات سەیرم کرد سێنایە دیارە بیری کردوم زەردەخەنەم کرد و هەڵم گرت"سڵاو"وتم بەڵام هەستم بەنامۆیی کرد"سڵاوووووو جیۆن جۆنگکوک دەزانی من کێم من پاڵەوانی هەمووجیهانم چونکە پزیشکم ههههههه"چی دیارە سەرخۆشە ئای خوایە"سێنا تۆلەکوێی"وتم"من من ئێستا لە... ئا بەڕاستی نازانم.. ئێمەلە٭٭٭٭٭"چار وتی بەخێرایی پەیوەندیەکەم داخستەوە و بەڕێکەوت زۆر دورنییە بەخێرایی گەیشتم بینیم هەموویان سەرخۆشن جگەلەچار"ببورە جیۆن بەڵام سێنا بەقسەی نەدەکردم وتم لەوانەیە گوێ لەتۆبگرێت" سەیری سێنام کرد سەری لەسەر مێزەکەیە"کارێکی باشت کرد تۆدەتوانی ئینا بگەڕێنیتەوە"وتم و چوومەلای سێنا
جانتاکەیم هەڵگرت و دواتر هەڵمساند و بەڕێکەوتم بۆماڵەوە"ئای تۆکێی ئۆو جیۆن جۆنگکوک"سێنا وتی کەسێری جۆنگکوکی کرد"بەڵێ تۆئەوی جیۆن جۆنگکوک خیانەتکار تۆبویت کەخیانەتت لێم کرد"سێنا وتی بەسەرخۆشی"هەرگیز بیرم نەدەکردەوە هەستەکانم وەک خۆیان ببنەوە جۆنگکوک دەزانی من لەتەمەنی14ساڵیەوە خۆشم دەوێیت بەڵام تۆدووجار دڵی منت شکاند یەکەم ماچکردنی ئەوکچەی کەلەئامادەیی بویت دووەمیان خۆشەویستی کردن لەگەڵ مێریا ئای خوایە تۆزۆر خراپی"سێنا وتی کەسەری لەسەر شانی کوک دانا چونکە لەسەر کۆڵی بوو
کوک شۆک بوو لەگەڵیشیدا دڵخۆشبوو وەخەمباریش بوو لەساتێکدا سێ هەستی هەبوو"دەزانی هێشتا هەستم بۆت هەیە بەڵام خۆم لەگێلی دەدەم نامەوێت دووبارە دڵم بشکێنی"سێنا وتی کەچاوەکانی داخرابوون"منیش هێشتا هەمان هەستم بۆت هەیە نامەوێت درۆ بکەم بەڵام منیش لەسەرەتاوە تۆم بەدڵبوو و خۆم لەگێلی دەدا"جۆنگکوک وتی و هەناسەیەکی هەڵمژی"وەدەمەوێت دووبارە بەدەستت بهێنم دڵنیابە دڵخۆشت دەکەم"جۆنگکوک وتی بەڵام بینی سێنا خەوتوە پێکەنی دولی کەمێک گەیشتە ماڵەوە
ڤۆت
کۆمێنت
فۆڵۆ
بەردەوامدەبێت........
YOU ARE READING
~{{دراوســـێـــڪــەم}}~
Actionلەتەمەنی چواردە ساڵیەوە ئاشقی کوڕی دراوسێکەمان بووم بەڵام لەبەر شەرمە زۆرەکەم نەمدەتوانی پێی بڵێم تەنهادەمویست هەموو ڕۆژێک بیبینم بەڵام ئەو زۆر بەکەمی دێتە دەرەوە چونکە لەئێستادا لەکۆتا مەرحەلەی ئامادەییە دڵم بەوەخۆشە کە خوشکەکەی هاوڕێمە چونکە زۆربە...
°<^CHAPTER_TWENTY-TWO^>°
Start from the beginning
