هەمووان تەنهاسەیری یەک شوێنیان دەکرد دواتر زانیمان کە کچێکی شۆخ و شەنگ بەجلێکی شازەوە هاتەژورەوە چونکە کڵاوێکی گەورەی لەسەر کردبوو کەس نەیدەناسیەوە ڕۆشتە نزیک خێزان جیۆن کڵاوەکەی فڕێدا خێزانی جیۆن شۆک بوون بەجۆنگکوکیشەوە"مێریا"بەڕێزجیۆن وتی و هەستا خێراباوەشی لێدا جۆنگکوک دەستی سێنای بەردا و بەرەو ئەوان ڕۆشت ئەوەبۆسێنا زۆر ناخۆشبوو وەک بێڕێزیەک بوو بۆئەو"بەڵێ مێریا هێی مامە دەتەوێت ژن بۆکوڕەکەت بێنیت و بانگم نەکەی دەزانی لەڕێگەی خزمەتگوزارەکەوە زانیم"
مێریا وتی و باوەشیدا لەهەمووان جگە لەهانا کەڕایکرد بەرەوسێنا"هێی سێنا خەم مەخۆ وەرە باپێت بناسێنم"هانا وتی و دەستی سێنای ڕاکێشا"سێرکە مێریا ئەمەش بوکەجوانەکەمانە"هانا وتی و مێریا ڕوی سوڕاند و کەمێک شۆک بوو لەجوانی سێنا"واو بەڕاستی جۆنگکوک زۆر بەسەلیقەیە ئەو کچێکی زۆرجوانەسڵاو من جیۆن مێریا"مێریا وتی و دەستی وەک تەوقەڕاگرت سێناش لەگەڵی کردەوە"جۆنگ....ئااا جیۆن سێنا"سێنا وتی و مێریا پێکەنی"ئاساییە چونکە تازەیە هێشتا ڕانەهاتویت لەنازناوەتازەکەت"
هەمووان پێکەنین"زۆرباشە میوانەبەڕێزەکان ئێستاش دەست دەکەینەوە بەئاهەنگەکە هەمووان خۆشی وەربگرن"جۆنگکوک وتی بەدەنگی بەرزەوە و پەرداخە شەرابەکە بەرز کردەوە هەمووانیش وایان کرد جۆنگکوک بەیەکجار هەمووی خواردەوە دواتر لەگەڵ سێنا ڕۆشتنەوە شوێنی خۆیان دانیشتن"بۆچی نەتوت کەئامۆزایەکت هەیە"سێنا وتی بەچپەوە"لەڕاستیدا وامدەزانی کە هانا پێی وتویت"جۆنگکوک وتی سێنا سەری بەنەخێر جوڵاند"سێنا ئەوکچی ماممە بەداخەوە کاتێک مێریا تەمەنی چوارساڵ بوو دایک و باوک کۆچی دواییان کرد وە ئەو لەتەمەنی شانزەساڵیدا هەوڵی بوون بەدیزانەری جلوبەرگ دا ئەوئێستا یەکێکە لەکەسە شارەزاییەکانی وڵاتی ژاپۆن و دیزاینەرێکی بەناوبانگە"جۆنگکوک وتی
"لەڕاستیدا من ناوێکم بیست بەناوی مێریا لۆن"سێنا وتی"بەڵێ ئەوەناوی دووەمیەتی"جۆنگکوک وتی و سێنا سەری بەباشەجوڵاند دواتر کاتی سەما هات هەمووان دەستیان کرد بەسەماکردن لەدوای بوک و زاوا"دایکە"گۆ وون وتی کاتی بانگی دایکی کرد"بەڵێ کوڕم"دایکی وەڵامی دایەوە"باشە واتەلەمەوبەدوا خوشکەکەم لەلای ئەم پیاوەدەبێت"گۆ وون وتی"بەڵێ بۆچی دەپرسیت" گۆ وون سەیری دایکی کرد"دەزانی دایکە من بەزەیم بەو پیاوەدا دێتەوەکەلەگەڵ خوشکەکەم دەژی"گۆ وون وتی دایک و باوکی سێنا پێکەنین بەهێمنی
××××××××××××××××××××
ئاهەنگەکە کۆتایی هات هەمووان ڕۆشتنەوە ماڵەکانیان سێنا و جۆنگکوک لەناوئۆتۆمبێل بوون بۆماڵەنوێکەیان کە دیارنییەچیان بەسەردێت و چارەنوس بەرەوکوێیان دەبات سێنا زۆر ماندوبو لەناوئۆتۆمبێلەکە خەریک بوو خەوی لێبکەوێت لەناکاو گوێی لەهۆڕنی ئۆتۆمبێل بوو بەخێرایی سەری بەرزکردەوە"گەیشتین دابەزە"جۆنگکوک وتی و سێنا بەبێزاری دابەزی و لەدوای جۆنگکوک ڕۆشتە ژورەوە سێنا ڕۆشتەسەرەوە بێ ئەوەی گرینگی بدات ڕۆشتەژورێک و بەخێرایی ڕۆشتە سەربێدەکە و خەوت بێ ئەوەی جلەکانی دابکەنێت"نچ نچ کچێکی سەیرە"
جۆنگکوک وتی کاتێک لەدەرگاکەوە ئەوی دەبینی دواتر ئەویش ڕۆشتە ژورەکەی دیکە و خۆی گۆڕی و خەوت کاتژمێر6بەیانی بوو کە سێنا خەبەری بۆوە بینی کەجلی بوکێنیەکەی هێشتا لەبەردایە بەبێزاری هەستا و کەمێک چاوی خوراند دواتر ڕۆشتەلای جانتاکەی و جلێکی دەرکرد و کردیە بەری
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ڕوخساری شۆرد لەئاوێنەکەوە لەخۆی دەڕوانی دواتر ڕۆشتە سەر بێدەکەی و ڕاکشا دوای دەخولەک هێشتا خەوی لێنەکەوت ناچار بەبێزاری هەستا و ڕۆشتە خوارەوە ڕۆشتەچێشتخانە شتێکی ئامادەکرد و خواردی دواتر ڕۆشتەوە ژورەکەیی و دەستی کرد بەڕێکخستنی جلەکانی و کردیەناودۆڵابەکە و بەجوانی هەموو شتێکی ڕێکخست دواتر ڕۆشتەوە سەر جێگاکە بەهیوای ئەوە خەوی لێبکەوێتەوە بەڵام دووبارە بێسود بوو بۆیە ڕۆشتە خوارەوە و دەستی کرد بەئامادەکردنیخواردن بۆخۆیی و جۆنگکوک چونکە دەیزانی کاتی ڕۆشتنەکەی بۆکار کەیە دوای نیوکاتژمێر تەواوبوو و دانیشت چاوەڕوانی جۆنگکوک بوو
^جۆنگکوک^
ڤۆت
کۆمێنت
بەردەوامدەبێت..........
YOU ARE READING
~{{دراوســـێـــڪــەم}}~
Actionلەتەمەنی چواردە ساڵیەوە ئاشقی کوڕی دراوسێکەمان بووم بەڵام لەبەر شەرمە زۆرەکەم نەمدەتوانی پێی بڵێم تەنهادەمویست هەموو ڕۆژێک بیبینم بەڵام ئەو زۆر بەکەمی دێتە دەرەوە چونکە لەئێستادا لەکۆتا مەرحەلەی ئامادەییە دڵم بەوەخۆشە کە خوشکەکەی هاوڕێمە چونکە زۆربە...
°<^CHAPTER_EIGHT^>°
Start from the beginning
