°^°CHAPTER_ONE°^°

Start from the beginning
                                        

هانا دەستی سێنای ڕاکێشا و ڕۆشتنە ژورەکەی هانا"زۆرباشە سەیری چ فیلمێک بکەین"هانا وتی کاتێک تیڤیەکەی هەڵکرد"ئمم نازانم بەدڵی خۆت"سێنا وتی و لەسەر بێدەکە دانیشت هانا کردیە سەر فیلمێک و چەند خواردنێکی هێنا لەسەر بێدەکە داینا و هەردوکیان دانیشتن و سەیری فیلمەکەیان دەکرد هەردوکیان قسەیان دەکرد وەدەنگی هانا زۆر دەڕۆیشت بەڵام لەناکاو دەرگای ژورەکەی هانا کرایەوە

^سێنا^
ڕاچڵەکیم بەکردنەوەی دەرگاکە وەک ڕەشەبا وابوو سەیرم کرد بەڵام هەرزوو پەشیمان بوومەوە و سەرم داخست هەرکە زانیم جەستەیەکی گەورە و باڵایەکی بەرز خۆی کرد بەژورەکەدا هەستم بەبچوکی خۆم دەکرد"چیبووە جۆنگکوک بۆچی لەدەرگا نادەی"هانا وتی نازانم چۆن شەرم ناکات

"ببورە نەمزانی هاوڕێکەتی لێیە ویستم بڵێم کە بێدەنگبن چونکە بەڕاستی ماڵەکە تەنها دەنگی ئێوە دێت"جۆنگکوک وتی هەربەناوهێنانی دڵم دەلەرزێت"باشە نەمانزانی ئێستا دەتوانی بڕۆیت"جۆنگکوک بەبێزاری ڕۆشت هەناسەیەکی ئاسودەیم دایەوە

هانا سەیری فیلمەکەی دەکرد بەڵام من خەیاڵبردبومیەوە ئاگام لەخۆم نەمابوو بەڵام هانا ڕایچڵەکاندم"هێی سێنا دەمویست پرسیارێک بکەم"هانا وتی کاتێک ڕوی کردەمن منیش بەهەمان شێوە"فەرموو"هانا پێکەنینێکی شەیتانی کرد ڕوم گرژ کرد"پێمبڵێ ئایا تۆ براکەمنت بەدڵە"هانا وتی چاوەکانم کرانەوە دەستم لەسەر دەمم دانا چۆن زانی من ئێستا چیپێبڵێم ناتوانم بەباشی درۆ بکەم"بێگومان نەخێر ئەوهەموو کوڕە هەیەبۆچی برای تۆم خۆشبووێت"هانا هەرزو هەستی بەدرۆکەم کرد چونکە بەڕاستی شڵەژاوبووم"هممم ئەگەر ڕاستیەکەم پێنەڵێیت ئێستا بەبراکەم دەڵێم کەتۆئەوت خۆشدەوێت"هانا وتی و هەستا چاوەکانم کرانەوە بەخێرایی بەردەمی ئەوم گرت"بڕوابکە ڕاستی دەڵێم"بەردەوامبووم لەدرۆ

"ئمم بۆستە خۆدەمم هەیە هاواردەکەم و دەڵێم تۆ ئەوت خۆشدەوێت"زۆر شڵەژام ویستی هاواربکات دەستم لەسەر دەمی دانا"باشەباشە تەواو بەڵێ بەڵێ ئەوم خۆشدەوێت تەنها بێدەنگبە"هانا بێدەنگبوو و زەردەخەنەی شەیتانی کرد و باوەشی لێدام"بەڵێ بەڵێ لەکۆتاییدا براژنی خۆم دیاری کرد"من دورکەوتمەوە"واز لەوخەیاڵانەبێنە کێ ناڵێت کەبراکەت کەسێکی دیکەی خۆشبووێت"هانا شانیدا لەشانم"کەوایە هەوڵی بۆبدە"هانا وتی بەبێزاری چاوم سوڕاند"من ناتوانم ئەوەبکەم"هانا هاتەلام"ئەی کەواتە چۆن بەدەستی دەهێنیت"سەیری هانام کرد"ئەگەر منی خۆیشویست ئەوە باە ئەگەریش خۆشی نەویستم ئەوە چیدەکات بابیکات"من وتم هانا پێکەنی"ئۆوووووو کچەشەرمنەکەمان بێمنتە"بەبێزاری سەیرم کرد"باشە زۆر قسەمە باسەیری فیلمەکەبکەین"دەمویست تازوە کۆتایی بەوبابەتە بهێنین هانا ڕازیبوو سەیری فیلمەکەمان دەکرد


×××××××××××××


ڕاکشابووم لەماڵەوە لەسەر بێدەکەبیرم لەئەمڕۆ دەکردەوە زۆر دڵخۆشبووم تەنها بینینی ئەو وەک وایە هەزارجار قسەم لەگەڵی کردبێت دەمەوێت هەموو ڕۆژێک بیبینم ئەگەر لەدورەوەش بێت

بینیم هانا ڕەسمێکی بۆناردم سەیرمکرد بەڵام هەرزو شۆک بووم ڕەسمی جۆنگکوک بوو لەکاتی وەرزش کردن بەخێرایی موبایلەکەم دانا دەستم بەڕوخسارمەوە گرت خوایە ئەوەچییە ئەوخۆشیە بینیم نامەیەک لەلایەن هاناوە هات سەیرم کرد نوسیبوی٭ئیترچیت دەوێت منت دەسکەوتوە هەمووڕۆژێک وێنەی نوێت بۆدەنێرم چاوەڕوانبە٭زۆر دڵخۆشبووم بۆم نوسی٭سوپاس٭

ڕاکشام بەبیرکردنەوە لەوەی ئەمڕۆ خەوتم زۆر دڵم خۆشبوو


××××××××××××××


ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پشوی هاوینە هەمووان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ قوتابخانە وەهانا هەموو ڕۆژێک وێنەی نوێی جۆنگکوک دەنێرێت سێنا زۆر دڵی خۆشە هەموو ڕۆژ خەیاڵی جۆراوجۆر دەکات لەگەڵ جۆنگکوک




















ڤۆت


















کۆمێنت














بەدەوامدەبێت......

~{{دراوســـێـــڪــەم}}~Where stories live. Discover now