شوگا ئیلیزای لەباوش کرد و رۆشتە سەرەوە لەگەڵ چونە ژورەوە و دەرگاکەی بە قاچی داخست و خۆی گەیاندە جێگاکەیان ئیلیزای دانا و بەو پەری ھەستەوە لێی نزیک بۆوە بۆنی دەکرد و ماچی ورد وردی جێ دەھێشت لەسەر مل و گەردەنی تا بە تەواوی لاشەی گەرم ببوو ئیلیزاش دەستی خستبوە قژی شوگا و ھەستی بە گەرمی لاشەی شوگا دەکرد دەستیان کرد بە دروستکردنی خۆشەویستی.....

*ئەمە خۆشەویستیە بەڵێ ئەوان تەنھا بە چاوەکانیان بە جەستەیان بە جوڵەکانیان بەبێ وتنی ھیچ وشەیەک دەتوانن یەکتر تێ بگەیەنن کە چیان دەوێت.

بەیانی ئیلیزا ھەڵسا کەمێ لەشی گران و بێتاقەت بوو ھەروەھا جیاواز لە رۆژانیتر شوگا لە تەنیشتیەوە نەبوو گوێی لە دەرگای گەرماوەکە بوو سەیری کرد بێگومان شوگابوو گەرماوی کردبوو .،

شوگا :- ھەڵسای ئیلیزا دەی تۆش گەرماو بکە با منیش خۆم بگۆرم و دەچینە نەخۆشخانە.

ئیلیزا لە ناو دڵی:- تەنانەت یارمەتیم نادەی ھەڵسم من ئازارم ھەیە وە تۆ لە بیرت کردوە ھمم باشە کێشەنیە .

دوای ئەوەی ئیلیزاش گەرماوی کرد لەگەڵ شوگا بەرێکەوتنە نەخۆشخانە ھەموو پەرستار و دکتۆرەکان بەخێرھاتنی ئیلیزایان کرد و بە ھاتنی دڵخۆشبوون دوای ئەمە یەکسەر رۆشتە ژورەکەی نامجون.،

نامجون:- ئۆھ کێ ھاتوە خوشکە نازدارەکەی من- ھەڵسایەوە و ئیلیزای لە باوش گرت-.

ئیلیزا زەردەخەنەی کرد و لە دڵتەنگیا توانای قسەکردنی نەبوو.

نامجون لە ئیلیزا جیا بۆوە:- ھاتیتەوە بۆ کار ؟ ھم؟ چیە ؟ -سەیری شوگا و ئیلیزای کرد- ئێوە چیتانە ئاوا دەم و چاوتان داوە بە یەکدا؟ نەڵێن شەرمان کردوە؟

شوگا :- بێگوومان نەخێر شەری چی بەڵام ئیلیزا کەمێ نەخۆشە.

نامجون سەیری ئیلیزای کرد:- چی چیتە ئازیزم ؟

ئیلیزا  چاوی پر لە فرمێسک ببوو سەیری قاچەکانی دەکرد بەڵام فرمێسکەکانی چیتر نەمانەوە کاتێ نامجون بەرامبەر ئیلیزا لەسەر چۆک دانیشت و دەستی بە قژیدا دەھێنا و  سەیری دەکرد بە خەم خۆریەوە.،

نامجون :-ئایا ئەوەندە قورسە؟ سەیرکە ھەموو شتێک چارە سەر دەبێ باشە بچوکەکەم تەنھا باسی بکە چیتە ؟

ئیلیزا سەری بەرز کردەوە بە گریانەوە دەستی کردە قسە کردن:- ئو ئوپا من گرێ لە رەحممدا دروست بووە ئەگەری منداڵ بوون بۆمن کەمە- دەستی کردە گریانێکی بە کوڵ-.

نامجون ھەستایەوە ئیلیزای خستە باوشی:- خوشکە بچوکەکەم تەنھا ئەمەیە سەیرکە چارەسەری زۆر ئاسانە باشە ھەروەھا تۆ - بە تورەی سەیری شوگای کرد- بۆچی پێی ناڵێی کە چارەسەری ئەمە ئاسانە ئەم ھەموو دڵگرانیەی ناوێ؟

شوگا:- منیش وتم کە چارەی دەکەین .

نامجون :- دەی ئێستا با پشکنین بکەین بزانین خوشکەکەی من بە تەواوی چیەتی.

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 27, 2024 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now