^ part 19 ^

56 14 19
                                        

< مەوەستە و شەری بەدەستهێنانی بکە ئەگەر بەدەستت نەهێنا بە لایەنی کەم ناڵێی خۆزگە هەوڵم دابا >

ڤین"م🐻✨

____________________________



ئیلیزا و نامجون لە فرۆکەخانەوە راستەوخۆ رۆشتنە نەخۆشخانە ھەموو شتێکی نەشتەرگەری روبی ئامادەبوو تەنانەت روبی بێ ھۆش کرابوو وە ھەموو پەرستارەکانی نەشتەرگەری لە ژورەوە بوون تەنھا لە نامجون و شوگا کەم بوو کە گەشتن نامجون خێرا خۆی گۆری و ویستی لەگەڵ شوگا بچنە ژوری نەشتەرگەری بەڵام ئیلیزا ئەوانی وەستان.،

ئیلیزا :- تکایە روبی بە سەلامەتی بھێڵنەوە- بە چاوێکی پر فرمێسکەوە-.

شوگا لە دڵی خۆیدا ئەو جوانە کێیە چاوە رەشەکانی پر فرمێسک بوە بۆ مناڵێک :- چی تۆیە ؟

ئیلیزا :- ئەو نەخۆشی منە.

نامجون :- بێ خەمبە ئەو باش دەبێت.

شوگا:- نەشتەرگەریەکە بێ کێشە دەبێ دڵنیابە.

ئیلیزا :- بروام بە ھەردوکتان ھەیە .

شوگا و نامجون زەردەخەنەیان کرد و چونە ژورەوە دەستیان کرد بە نەشتەرگەری لەسەر ئەو جەستە بچوک و بێ ھێزە نزیکەی ٤ کاتژمێر لە ژورەوە مانەوە بێگومان ھەموو کاتەکە ئیلیزا لە سەرەوە سەیری دەکرد تەنھا خولەکێکیش ئەوێی جێ نەھێشت ، ھەر کە تەواو بوون نامجون سەری بەرز کردەوە بۆ ئاراستەی ئیلیزا و سەری بە بەڵێ لەقاند وەک دڵنیایەک بۆ سەلامەتی روبی دکتۆرەکان چونە دەرەوە و پەرستارەکان کاری گواستنەوەی روبیان چارە دەکرد ئیلیزا خێرا ھاتە خوارەوە بۆ لایان.،

ئیلیزا :- ئۆپا ئۆپا چۆنبوو؟ باشبوو ؟ روبی باشە؟

نامجون:- بەڵێ ئەو زۆر باشە سەرکەوتوو بوین من کەمێ کارم ھەیە جارێ دەرۆم.

ئیلیزا سەیرێکی شوگای کرد کە دوای نامجون ھاتە دەرەوە:- سوپاس دکتۆر شوگا کە سەرکەوتوبوون.

شوگا:- ئەرکی منە من متمانە لەدەست نادەم.

ئیلیزا :- دڵنیام کە وایە زۆرم بیستوە دەربارەت .

شوگا :- کەواتە بەناوبانگم؟-بە پێکەنینەوە-.

ئیلیزا :- ھھھ بێگومان تۆ بەھرەداریت - لە ھەمان کاتدا دوو چاو سەیری ئەو دیمەنە دەکەن-.

شوگا :- من تۆم نەناسی خاتونی جوان.

ئیلیزا شەرمی کرد لەو نازناوە:- ئیلیزا ھاورێی نامجونم ئەو وەک برامە لێرە پەرستارم.

شوگا :- ھەرچەندە دەمناسی بەڵام منیش شوگا دکتۆری نەشتەرگەری وە راھێنان بە تازە کارەکانیش دەکەم - دەستی راگرت بۆ تەوقەکردن-.

ئیلیزا :- خۆشحاڵم دکتۆر - دەستی خستە دەستی شوگاوە -.

شوگا سەری خۆی دانەواند ماچێکی لەسەر دەستەکانی جێ ھێشت:- من زیاتر تەنھا بڵێ شوگا.

Two ways ( دوو رێگا )Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora