^ part 12 ^

80 22 135
                                        

< لەو دوو رێگایەی دێتە بەردەمت بە وردی بروانە
لەوانەیە خۆشیت پێ ببەخشێ لەوانەشە ئازار >

ڤین"م🐻✨

______________________________

بەیانی ئیلیزا ھەڵسا و دوای رۆتین لەگەڵ نامجون رۆشتە نەخۆشخانە ئیلیزا زۆر بەپەرۆشبوو چونکە دەچووە نەشتەرگەریەکەی شوگا ، ھەر کە نەشتەرگەریەکە دەستی پێکرد نامجون و ئیلیزا و چەن دکتۆرێک لەوێ بوون ئیلیزا بریاری دابوو ئەمجارە قسە لەگەڵ شوگا بکات .،

جیمین کە ھەڵسا لەخەو تۆزێ درەنگی کردبوو بەخێرای ھەڵسا و خۆی گۆری و رۆشتە دەرەوە لە ماڵ بە مەبەستی چونە نەخۆشخانە ھەرچەن تێی ھاواری کرد بەڵام جیمین گوێی نەگرت گوایە دواکەوتووە ، کە چوو تێلی بۆ ئیلیزا کرد.،

ئیلیزا :- سڵاو جیمین  فەرموو- بە ھێواشی قسەی دەکرد-.

جیمین :- ئیلیزا تۆ لەکوێی؟

ئیلیزا :- لە نەشتەرگەری دکتۆر شوگا"م .

جیمین گوێی لەناوی شوگا بو پێی ناخۆشبوو :- ئیلیزا مـ من زۆر باش نیم وە ئەمرۆ من پشکنینم ھەیە.

ئیلیزا :- بەراست ئاھـ دیارە لەبیرم کردوە ببورە برۆ ژورەکەت من دێم خوات لەگەڵ.

جیمین :- چاوەرێم خوات لەگەڵ.

جیمین قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد تا گەیشتە ژورەکەی:- دوبارە شوگا ئەو کورە چی سەرەنج راکێشە چی تیایە و لە مندا نیە ئیلیزا ئەوەندە سەرسامی ئەوە ئاھـ بونی ئەو شوگایە بێزارم دەکات.

ئیلیزا رۆشتە ژورەکەی جیمین :- سڵاو جیمین حاڵت باشترە ؟چیتە؟

جیمین :- م من سەرم ژانی ھەیە .

ئیلیزا :- تۆ دوبارە ماندوی وە من ھەموو دوێنێ لەگەڵت بوم تۆ ھیچ دەرمانێکت نەخوارد.

جیمین :- ئا ببورە بیرم چووبوون.

ئیلیزا :- تکایە با دوبارە نەبێتەوە فەرموو بچینە پشکنین.

رۆشتن و پشکنینەکانیان کرد وە چاوەرێی ئەنجامەکان بوون.،

جیمین :- ئێ ئیلیزا بەیانی چی دەکەیت؟

ئیلیزا تۆزێ بیری کردەوە :- ئەم بەیانی پشومە کەواتە لە ماڵەوە دەبم.

جیمین :- ئاساییە ئەم پشوەت لەگەڵ من بەش بکەیت؟

ئیلیزا :- بەڵام پێویستم بە بازار کردنە ئایا ئارەزوی دەکەی ؟

جیمین :- بێگومان ھەرچیەک بێت.

ئیلیزا :- کەواتە سبەی دوا نیوەرۆکەی یەک دەبینین .

جیمین :- بۆ ئەی بەیانی چیدەکەی؟

ئیلیزا لە دڵی خۆی خوایە ئەمە چیەتی :- ئێ پشوە کەواتە درەنگ ھەڵدەستم.

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now