^ part 11 ^

92 21 129
                                        

<لە هیچ شتێک تێناگەم تەنها دڵم داوای بینینی چاوەکانت دەکا>

ڤین"م🐻✨🥀

________________________________

جیمین ئەمرۆ دوبارە چوەتە نەخۆشخانە نازانێ لەکوێ بۆ ئیلیزا بگەرێت تا چاوی پێی بکەوێ وە ناتوانێ بانگی بکات بیر دەکاتەوە ئەگەر وتی بۆ ھاتوی بڵێت بۆ !؟
بریاریدا بچێتە ئەو ژورەی روبی لێیە بەڵکو لەوێ بێت بەڵام لەوێش نەبوو جیمین نەخۆشخانەکە زۆر شارەزایە ئەمجارە بەرەو ھۆڵی نەشتەر گەری چو بەڵکو دوبارە سەیری نەشتەرگەری نامجون بکات ، ئەمجارە ئەوی بینی کە بە دیقەتەوە سەیری دەستی ئەو دکتۆرە دەکا کە نەشتەرگەری دەکات بەڵام نامجونیش لایەتی ،
ماوەیەک سەیری کرد ھەستی کرد خەریکە دێنە دەرەوە ویستی بروات کە ئاوری دایەوە جین'ی بینی.،

جین :- ئۆو جیمین چۆنی دوبارە نەخۆشی لێرەیت؟

جیمین :- نەخێر ھیۆنگ - شڵەژاوبوو ئێستا ئیلیزا و نام دێنە دەرەوە-.

جین :- خۆشحاڵم کە باشیت بەڵام بۆ شڵەژاوی !چیبوە!؟

جیمین :- نا شڵەژاو نیم باشم.

لەو کاتە نامجون بانگی جین'ی کرد کە ئیلیزا 'شی لەلا بوو.،

نامجون :- جین لە کۆتایدا ھاتی.

جیمین لە دڵی خۆی:- ئێستا چی دەڵێی گەمژە ھەرنا مەشڵەژێ - دەیویست خۆی ئارام بکاتەوە-.

نامجون :- ئۆو جیمین لێرەیە .

ئیلیزا :- جیمین باشی ؟

جیمین :- سڵاو ھاورێیان بەڵێ بەڵێ باشم.

نامجون :- زۆر باشە من و جین قسە دەکەین بەجێتان دێڵین.

ئیلیزا :- باشە ئۆپا - روی کردە جیمین - با خواردنەوە بکرین .

جیمین :- بێگومان فەرموو.

ئیلیزا و جیمین چونە کافێی نەخۆشخانە .،

ئیلیزا :- جیمین کەواتە باشی ئەی چیت دەکرد لێرە؟

جیمین :- ویستـم قسە لەگەڵ نامجون ھیۆنگ بکەم.

ئیلیزا :- باشە.

ئەوان رۆشتنە ژورەکەی نامجون وە ھێشتا جین لەوێبوو.،

ئیلیزا لە دەرگایدا و لەسەر دەرگاکە وەستابوو:- بێینە ژورەوە؟؟

نامجون :- منداڵ ھەرخۆی لە ژورەوەی وەرن.

ئیلیزا :- سوپاس دکتۆر کیم نامجون - رۆشتە ژورەوە لە دوای ئەو جیمین -.

Two ways ( دوو رێگا )Tahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon