تێیھیۆنگ :- خاتون پارک جیمین'یان نەھێناوە بۆ ئێرە؟؟

پەرستار:- بەرێز پارک لە چاودێری چرە .

دڵم گوشرا بۆ براکەم بۆ ھاورۆحەکەم رامکردە قاوشی چاودێری چر بەڵام وەک فلمەکان نەبوو
وەک کەسانی ئاسایی دایک و باوک خوشک و برا'ی لێنەبوو یان پر نەبوو لە خزمەکانی کە بۆی نیگەرانبن و بۆی بگرین قاوشەکە پر نەبوو لە دەنگی گریان بۆ جیمین'ی بێناز کەس نەبوو حاڵی تێکچێت لەبەر جیمین
قاوشێکی ساردددد تەنھا و تەنھا منی لێبوو گریام زۆر زیاتر گریام کە ئەم شتانە ھاتنە مێشکمەوە ئەو تەنها خۆشەویستێک و ژیانێکی ئاسایی دەویست ئاخر ئاخ برا بێ نازەکەم بۆ بێ کەسی براکەم گریام بۆ حاڵی دەگریام لەسەر ئەرزە ساردەکە دانیشتبووم بە کوڵ دەگریام کە نامجون ھاتە دەرەوە لە ژوری چاودێری چر خێرا ھەڵسامەوە بەرەو رووی چووم بە چاوێکی سور و گریاناویەوە .

End / pov


تێیھیۆنگ :- ھیۆنگ ھیۆنگ چیبوو تخوا سەلامەتە؟؟

نامجون :- ئارامبە تێی ئەو باش دەبێ.

تێیھیۆنگ ھاواری کرد:- واتای چیە باش دەبێ؟؟؟

نامجون :- تێیھیۆنگ وەرەوە سەر خۆت پێویستە بەھێزبیت بۆ جیمین .

تێیھیۆنگ دوبارە گریا و کەوتە سەر چۆک:- ھیۆنگ براکەم رزگار بکە تکایە با ھیچ شتێکی بەسەر نەیەت ئەو بۆم لە برایەک زیاتر ئەو نیوە رۆحەکەیترمە.

نامجون ھەڵیستاند و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان داینیشاند و خستیە باوشی:- دڵنیات دەکەمەوە باش دەبێت گیانەکەم ئارامبە.

تۆزێکی پێچوو تێیھیۆنگ لە گریان وەستابوو بەڵام چاوەکانی ببوونە گۆمێک لە خوێن بۆ نیوەکەی نامجون دوبارە پشکنینی بۆ جیمین کرد باشترببوو بۆیە گواستیانەوە ژورەکەی خۆی لە چاودێری چر دەریان کرد .

ئیلیزا دڵگرانبوو کە نامجون دیار نەما لەناکاو بەڵام نەیتوانی پەیوەندی پێوە بکات لەبەر ئاھەنگەکە دوای ئاھەنگەکەش ماندو بوو وە لەبەر شوگا نەیتوانی پەیوەندی بکات .

*لە شەوێکدا چەندین کەس دڵخۆشن چەندین کەس دڵگران و خەفەتبار ، جیمین'ی دڵشکاو بەرگەی بینینی خۆشەویستەکەی نەگرت بۆ یەکێتربێت نەخۆشیەکەی کاری لێکرد وایکرد ئەمشەو لە نەخۆشخانە بخەوێنرێت ھاوشانی ئەو ئامێرە ساردانەی بە جەستەیەوە لکێنرابوون ، لەلایەکیتر ئیلیزا'ی دڵگەرم بە ھاوسەرگیری ئاگاداری ھیچ نیە خەریکی خۆشی ببینە لەگەڵ ھاوسەرەکەی ئیدی ئەو ژیانێکی نوێی پێک ھێناوە .




بەیانی....

ئیلیزا لەخەو ھەڵسابوو سەیری شوگای دەکرد چەندە بە ئاسودەی خەوتوە دەستی خستە قژیەوە شوگاش کەمەری گرت و زیاتر لەخۆی نزیک کردەوە .،

شوگا:-بەیانی باش گیانەکەم باش خەوتی؟

ئیلیزا :- تۆ خراپی.

شوگا خێرا چاوی کردەوە:- بۆچی شوێنێکت ئازاری ھەیە؟؟!

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now