شوگا:- شازادە سەرمامە قاوەیەک ھەیە؟
ئیلیزا :- ئـ ئاھ ئا بەڵێ.
ئیلیزا بە شڵەژاوی و شەرمەوە لەژێر دەستی شوگا ھاتە دەرەوە رۆشتە خوارەوە ، شوگا زەردەخەنەی کرد شانازی بەخۆیەوە دەکرد کە ھەموو کاتێ دەتوانێ ئیلیزا بشڵەژێنێ و کاریگەری لەسەر دروست بکا بە دوایدا رۆشتە خوارەوە ئیلیزا قاوەی ئامادە کرد سورایەوە تا برواتە ھۆڵەکە بینی شوگا دەستەکانی لێک ئاڵاندبوو پاڵی بە دەرگای چێشخانەکە دابوو بە خۆشەویستیەوە لە ئیلیزای دەروانی .،
ئیلیزا لێی رۆشتە پێش:- ئاوا سەیرم مەکە کاڵ ئەبمەوە.
شوگا دایە قاقای پێکەنین:- شازادەی شەرمن قسە ئەکات.
ئیلیزا بە لەخۆبایەوە وتی:- ئھم قسە ئەکەم بابچین قاوەکەمان بخۆینەوە.
شوگا رۆشت و ئیلیزا دوای کەوت ئیلیزا قاوەکانی دانا شوگا دەستی ئیلیزای گرت و رایکێشا لەبەر دەمی خۆی داینیشاند دەستی لە کەمەری ئاڵاند نزیکی کردەوە تا پشتی بەر سنگی شوگا کەوت سەری نزیک قژی کردەوە و چاوەکانی داخست بە چێژەوە بۆنی دەکرد ئیلیزا بێدەنگبوو چێژی لەو ناز پێدانە وەردەگرت .،
ئیلیزا :- قاوەکەت ناخۆیتەوە؟- بە چاوی داخراوەوە وتی-.
شوگا:- تۆ بیکە بە دەممەوە.
ئیلیزا :- ھھھ بۆ مناڵی؟
شوگا:- ئەبم بە مناڵیش گەر ئەتەوێ.
ئیلیزا لە دڵی خۆی:- ھەموو جارێ بێ قسەم دەکات.
ئیلیزا کوپی قاوەکەی ھەڵگرت و سورا تۆزێکی کرد بە دەمی شوگاوە .،
ئیلیزا :- گەرم بویتەوە سەرمات نیە؟
شوگا:- تۆ گەرم کەرەوەی رۆحمی جارێ قاوەکە زمانم شیرین ئەکا لە کاتێکیترا ماچێکت شیرینی ئەکا، ھەمیشە ژیانم لەبەرچاو جوان بووە بەڵام کە چاوەکانی تۆم بینی زانیم جوانتر لەژیان چاوەکانتە.
ئیلیزا قاوەکەی بە دەستەوە گرتبوو بە زەردەخەنەوە لە وشە جوانەکانی شوگای دەروانی ، شوگا بێدەنگبوو ھەردوکیان لە چاوەکانی یەکتریان دەروانی شوگا دەستی خستە سەر دەستی ئیلیزا کە قاوەکەی پێ گرتبوو نزیکی کردەوە ماچێکی دەستی کرد و لێوی لە کوپەکە نزیک کردەوە قومێکی لە قاوەکەدا.،
ئیلیزا بە دوای دڵی کەوت:- خۆشمەوێیت.
شوگا قاوەکەی لەقورگی پەری و دەستی کردە کۆکە کۆک و سەری بەرز کردەوە بە شۆکەوە لە ئیلیزای روانی :- وای ئـ ئاھ چـ چی چیت چیت وتتت .
ئیلیزا لە شەرما سەری داگرت.
شوگا:- ھێی باشە باشە من ھەڵە گوێم لێ نەبوو وایە بیڵێوە شازادەکەم چیت وت بیڵێووە.
ئیلیزا گوپەکانی لە شەرما سور ببوون و سەری داخستبوو:- خۆشمەوێیت .
شوگا:- وااااھــ بەراستی بەراستی تۆ منت خۆشمەوێ -شانەکانی گرتبوو ھاواری دڵخۆشی دەکرد-.
ESTÁS LEYENDO
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...
^ part 32 ^
Comenzar desde el principio
