شوێنێکی یەکجار فراوان و گەورە پر لە سەوزای و گوڵی رەنگا و رەنگ کەشێکی فێنک و ئارام گوڵەکان لە ھەمو شوێنێک بوم لاولاوەکان بە ھەمو لایەکدا ھاتبونە خوارەوە دارە گەورە و دڵرفێنەکان وە دەریاچەیەکی بچوک ئیلیزا رۆشتە لای دەریاچەکە قاچەکانی خستە ناو ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و چاوەکانی داخست.
جیمین چوە لای سەیری روخسارە بێ خەوشەکەی ئیلیزای دەکرد کە چاوەکانی داخستبو بایەکی نەرم قژەکانی بەرەو دواوە دەبرد پاشان دانیشت و وتی دانیشت:- قاچەکانت بێنە دەرەوە سەرمات دەبێ.
ئیلیزا بە چاوی داخراوەوە :- ھمم نا زۆر ئاسودە کەرە - چاوەکانی کردەوە سەیری جیمینی کرد- تۆ ھەمیشە لەدوای کۆڵانە تەسکەکان دنیایەکی ترم پشان دەدەی سەرەتا کۆڵانی مۆر ئێستاش ئێرە- بە دڵخۆشی وتی-.
جیمین لە روخساری ئیلیزای دەروانی :- جوانە..
ئیلیزا :- زۆر جوانە بە شێوەیەک دڵت لێی دەفرێ لە خۆشیا بۆ جوانی ئێرە.
جیمین مەبەستی ئیلیزابوو کە جوانە بەڵام ئیلیزا بە شوێنەکە تێگەیشت .
جیمین :- ئێرە شوێنە نھێنیەکەی منە ھەرکاتێ دڵتەنگبم ھانا بۆ ئێرە دێنم.
ئیلیزا قاچەکانی لە ئاوەکە دەرھێنا و بە جوانی بەرامبەر جیمین دانیشت تا بەباشی گوێی لە بگرێ جیمین زەردەخەنەیکرد و پاڵکەوت سەری لەسەر قاچەکانی ئیلیزا حەساندەوە ئیلیزا دەنگی نەکرد.
جیمین :- دەزانی منداڵیم زۆر سەختبوو بەبێ دایک و باوکم ھەمو تەمەنم تەنھابوم ھەتا تێیھیۆنگ ھات و رزگاری کردم.
ئیلیزا بە خەمەوە لێی دەروانی و قسەی نەکرد دەستی بە قژی جیمیندا دەھێنا جار جار قژەکانی جیمینی دەخستەوە پشت گوێی و دەریدەھێنایەوە لە ھەمان کاتدا جیمین دەستی کرد بە باسکردنی چیرۆکی ژیانی.
جیمین :- منیش وەک منداڵانیتر لەگەڵ خێزانەکەم دەژیام پێک ھاتبوین لە دایکم و باوکم و من زۆر دڵخۆش بوین تا مامم ھات و باوکمی کوشت بەھۆی چاوچنۆکی لە پارە و کۆمپانیا تا دەستی بەسەردا بگرێت ئەوکات تەمەنم ٦ ساڵان بو بەڵام لە قوتابخانەبوم کە ھاتمەوە مامم وتی کە دایک و باوکم بەھۆی روداوەوە مردون - تۆزێ وەستا ھەناسەیەکی قوڵی ھێڵکێشا و بەردەوامبو -.
جیمین :-دایکم دوگیانبوو بە برایەکەم کە نەھاتە دنیاوە بەھۆی مامم چونکە دایکمی کوشت نەمدەزانی بۆچی منی ھێشتەوە و لەگەڵ خۆی بردم بۆ ماڵەکەیان زۆر بە جوانی و میھرەبانی بەخێوی دەکردم تا تەمەنم بوە ١٥ ساڵ کە لە سەرەتای قۆناغی ئامادەی بوم مامم چەن پەراوێکی پێ واژۆ کردم پاشان زانیم بۆ بەخێوی کردوم تا واژۆی ئەوە بکەم کۆمپانیا بدەمە دەستی چونکە من جێگرەوەی باوکم بوم ، دوای واژۆکە فرێیدامە ھەتیو خانە زۆر بە رەقی پێی وتم چۆن خێزانەکەمی کوشتوە.
جیمین بەردەوامبو :- خۆشبەختانە ھەتیوخانە منیان دەناردە قوتابخانە بەڵام قوتابخانەکەم گۆرا ، پێشتر کورێکی چالاک و بە جوڵەبوم بەڵام دوای ئەو روداوە ئامادە نەبوم ھاورێیەتیش بکەم ھەمو کاتێ کورەکانی قوتابخانە شەریان پێ دەفرۆشتم و لێیان دەدام منیش ھەرگیز نەمدەتوانی دەست بکەمەوە ، جارێک دوبارە کورە شەر فرۆشەکان ھاتن لێم بدەن چاوەکانم داخست چاوەرێی لێدان بوم بەڵام بەرم نەکەوی چاوم کردەوە یەکێک شەری لەگەڵ کورەکانیتر دەکرد پاشان ئەوان رایان کرد منیش لەھۆش خۆم چوم ، لە نەخۆشخانە چاوەکانم ھەڵێنا تاکە کەس لامبو رزگارکەرەکەم بو «کیم تێیھیۆنگ » لەو رۆژەوە ئەو بو بە خێزانم ھاورێم برام پشت و پەنام کە بومە ١٨ ساڵ و قوتابخانەمان تەواو کرد لەگەڵ تێیھیۆنگ خانویەکمان کری ئەو دەوڵەمەند بو باوکێکی بەسۆزی ھەبو کە رێگەیدا لەگەڵم بمێنێتەوە بەیەکەوە لە کۆمپانیای باوکی کارمان دەکرد بەڵام ئەوان نەیان دەھێشت زۆر کار بکەم چونکە نەخۆشی دڵم ھەبو ھەر لە ١٠ ساڵیمەوە.
YOU ARE READING
Two ways ( دوو رێگا )
Fanfictionکاتێک دوو ڕێگات هەیە دەکرێت سەرت لێ بشێوێت و ڕێگا هەڵەکە هەڵبژێری بەڵام بێ هیوا مەبە و بگەڕێوە بۆ ڕێگا ڕاستەکە. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە قازانجە کەوایە ژیانت لەسەر ڕێگا هەڵەکە بەردەوام مەکە.. رێگای راستت ھەڵبژارد لەخۆبای مەبە ژیان زیاتری ھەیە بۆت! ن...
^ Part 26 ^
Start from the beginning
