نامجون :- ئێستا پەیوەندی دەکەم بگاتە ئێرە ئەو بێ مێشکە بۆچی ھەمیشە بە قسەی خۆی دەکات - بە تورەیەوە مۆبایلەکەی ھەڵگرت-.

تێیھیۆنگ :- ئەو لێرەیە لای ئیلیزا پشکنین دەکات.

نامجون :- کەواتە با بچینە لایان.

تێیھیۆنگ و نامجون چونە ژورەکەی جیمین بەڵام لەوێ نەبون لە پشکنین بوون چاوەرێیان کرد تا ھەردوکیان ھاتنەوە .،

نامجون بە تورەی ھەستایەوە و بەرامبەر ھەردوکیان وەستا:- جیمین دابنیشە.

جیمین سەیری تێیھیۆنگی کرد بە ئاماژە پێی وت چیبووە ئەویش وتی ئارامبە وە دانیشت ئیلیزاش پێی سەیربوو تۆ بڵێی جیمین چی کردبێ نامجون ئاوا تورەیە؟!

نامجون :- جیمین ئیتر رێگات نادەم دەرمان بەکار بێنی.

ئیلیزا خێرا بەجواب ھات لە کۆتایدا جیمین نەخۆشی ئەوە:- چی ؟ ئۆپا نابێت ئەو بەبێ دەرمان لەوانەیە حاڵی خراپ ببێ- بە نیگەرانیەوە وتی-.

نامجون :- سەرەتا گوێ بگرە با قسەکەم تەواو بکەم - ئیلیزا سەری لەقاند- لە بەیانیەوە جیمین ھەمو رۆژێک سەردانی نەخۆشخانە دەکات بۆ وەرگرتنی دەرزی یان بتڵێک ئاو لە شوێنی حەبەکانی .

جیمین زۆری پێ خۆشبوو کە ھەموو رۆژێک دێتە نەخۆشخانە :- تۆ چۆنت بوێ ھیۆنگ.

ئیلیزا :- بەڵام ئۆپا ئەوە کاریگەری نابێت؟

نامجون :- جیمین بە حەبەکان گەدەی تێکچوە و خواردنی پێ نەخوراوە ، تەنھا رێگە دەدەم حەبێکت لابێ کە لەکاتی ئازاری دڵت دەیخۆیت .

جیمین سەری لەقاند و لەگەڵ تێیھیۆنگ رۆشتن جیمین دوبارە خەریبوو تێیھیۆنگ بخوات بە ماچ و باوش کە ئەم کارەی سەری گرت ئیتر ھەمو رۆژێک دێتە نەخۆشخانە و خۆشەویستی دڵی دەبینێت تۆ بڵێی چ خۆشیەک بێت لەو کەسە نزیک بیت کە تەواوی دڵ و رۆحتی داگیر کردوە.

ئیلیزا و نامجون لە رێرەوی نەخۆشخانە دەرۆشتن.،

ئیلیزا :- ئۆپا خاوەنی خانوەکە پەیوەندی کرد وتی کە پێم دەفرۆشێت.

نامجون :- بەراست ئەمە زۆر باشە.

ئیلیزا :- بێگومان من دەست دەکەم بە گواستنەوە.

شوگا لە دوای ئەوان وەستابوو تەنھا گوێی لەوەبوو کە ئیلیزا وتی دەگوازمەوە خورپەیەک بەر دڵی کەوت ناکا ئیلیزا لە نەخۆشخانە بروات چوە لایان.،

شوگا:- سڵاو کێ دەگوازێتەوە؟

ئیلیزا :- سڵاو شوگا من دەگوازمەوە .

شوگا دڵی گوشرا:- بەڵام بۆچی؟ لەم نەخۆشخانەیە باشتر نادۆزیتەوە.

ئیلیزا پێکەنی:- ھھھ نا لە ماڵەکەی نامجون دەگوازمەوە ماڵەکەی خۆم.

شوگا یەکسەر زەردەخەنەیکرد :- بەراست کەواتە من یارمەتیت دەدەم بێگوما نامجون سەرقاڵە.

Two ways ( دوو رێگا )Where stories live. Discover now